بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٣٦ کۆی سەردان: ١٤١١٣٤٧
پرسیار لەوێنەدا
ئایا چارەنووسی فریشتەكان چیە لە ڕۆژی دواییدا دوای یەكلابوونەوەی قەزاوەت لەنێوان خەڵكیدا؟

خوای گەورە هەواڵی پێ داوین سەبارەت بە فریشتە بەڕێزەكانی خۆی – سەلامی خوایان لێ بێت – بەوەی كە سەرپێچی فەرمانی خوا ناكەن و ئەوەی كە فەرمانیان پێ بكرێت جێ بەجێی دەكەن و خوای گەورە ڕێزی لێ ناون و خستوونیەتیە نێو ڕەحمەتی بێ سنووری خۆیەوە – سبحانە وتعالی – ئەوەش لەبەر ئەوەی خوای گەورە تایبەتمەندی كردوون بە چەندین فەزڵ و پاكی كردوونەتەوە لەناتەواوی و كاری نەشیاو, وە ئەوانیش لەوپەڕی ئەدەب و شەرم وترسدان بەرانبەر بە خوای پەروەردگار و بەجێ گەیاندنی فەرمانەكانی.
وەحاڵی فریشتەكان گۆڕانكاری بەسەردا نایەت و وەكو یەك وەهایە پێش دروست كردنی باوكە ئادەم و دوای نەمانی دونیا و كۆتایی هاتنی و دەست پێكردنی حەشر و حیساب و زیندووبونەوەی بەدی هێنەران و بگرە لەدوای تەواوبوونی لێپرسینەوەو چوونە ژورەوەی بەهەشتیەكان و بردنەژورەوەی دۆزەخیەكان و بەستن وداخستنی دەرگای هەردوولا.

جا فریشتەكان لە هەموو ئەو حاڵەتانەدا هەریەك شێوازن و بارودۆخیان ناگۆڕێت لەوەی كە سەرپێچی فەرمانی خوا ناكەن و ئەوە جێ بەجێ دەكەن كە فەرمانیان پێ دەكرێت. چونكە ئەوان لە ئەهلی تەكلیف نین و لەرۆژی دواییدا لێپرسینەوەیان لەسەرنیە ، بەڵام ئەرك و فەرمانەكانیان هەمەجۆرە و هەریەكە یان هەركۆمەڵەیەكیان ئەركێكی تایبەتی خۆیان هەیە و بەجوانی جێ بەجێی دەكەن و تەواو گوێڕایەڵ و ملكەچی خوای پەروەردگارن سبحانە و تعالی.
جا تێیاندا هەیە كە هەڵگری عەرشی خوای بێ وێنەیە ،وەكو دەفەرموێت: [وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ ]
وە هەیانە بە دەوری عەرشەوەیە و تەسبیحاتی خوا دەكەن, وەكو دەفەرموێت: [وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (75) ]
وە هەیانە بەرپرسن لە كاروباری ئەهلی بەهەشت و بەهەشتیەكان, وەكو دەفەرموێت: [جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (23) سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (24) ]
یان دەفەرموێت: [وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ (73) ]
وە هەیانە بەرپرسە لە كاروباری دۆزەخیەكان, وەكو دەفەرموێت: [وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُوا بَلَى وَلَكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ (71) ]
یان دەفەرموێت: [وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ]
یان دەفەرموێت: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (6) ]
هەروەها دەفەرموێت: [وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِنَ الْعَذَابِ (49) ]
وە هەشیانە ئیش وكاری تری جگە لەمانە پێ سپێرراوە و زانینی ئەوەش تەنها دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای پەنهان زان, كە خۆی سبحانە وتعالی دەفەرموێت: [وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ]
جارێكیان پرسیار كرا لە الصفار كە یەكێكە لە زانایانی حەنەفی مەزهەب كە ئایا فریشتەكان لە بەهەشتن؟ ئەویش لە وەڵامدا ووتی: بەڵێ‌, ئەوان یەكخواپەرستن, و هەیانە بەدەوری عەرشەوە تەسبیحاتی پەروەدگار دەكات وهەیانە سەلامی خوا دەگەیەنن بە بڕواداران, وەكو دەفەرموێت: [وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (23) سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (24) ].
وە هەروەها پرسیار كرا لە زانایانی لیژنەی هەمیشەیی فەتوا:
پێمان وایە ئەوەی باوەڕی بەخوا هەبێت لە مرۆڤ و جنۆكە ئەوا خوا دەیخاتە نێو بەهەشتەوە و ئەوەش باوەڕی پێی نەبێت دەیخاتە ناو ئاگرەوە, جا شوێن و ماوای فریشتەكان چی دەبێت ولەكوێ‌ دەبن؟
لەوەڵامدا فەرمویانە : خوای گەورە هەواڵی داوە سەبارەت بە فریشتەكان بەوەی كە [عِبَادٌ مُكْرَمُونَ (26) لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُمْ بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ (27) ] ، جا ئەوان لە نێو ڕێز و چاكەی پەروەدگاردان و لەژێر ركێف و فەرمانی ئەودان ، هەیانە بەرپرسی بەهەشتن وهەیانە بەرپرسی دۆزەخن و هەیانە هەڵگری عەرشن وهەشیانە بەدەوری عەرشەوەن ، و خوای گەورەش زانایە بە وردەكاری كاروكرداری ئەوانی تریان. والله تعالی أعلم.

وەڵامەکان



سەردان: ٣٣٧١ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان

ئایا پەنجە تەقاندن لەکاتی نوێژدا بەهەڵە ، نوێژەکە بەتاڵ دەکاتەوە ؟حوکمى دانانی قورئان لەناو ئۆتۆمبیلدا چیە؟