ئایا پەنجە تەقاندن لەکاتی نوێژدا بەهەڵە ، نوێژەکە بەتاڵ دەکاتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پەنجە تەقاندن لەکاتی نوێژدا بەهەڵە ، نوێژەکە بەتاڵ دەکاتەوە ؟

پەنجە تەقاندن نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، بەڵام پەنجە تەقاندن شتێکی بێ کەڵکە وگاڵتەکردنە ، ئەگەر لەکاتی نوێژی بەکۆمەڵ بوو ئەوا تەشویش و سەرلێشێواندن دروست دەکات لەسەر ئەو کەسانە گوێبیستی پەنجە تەقاندنەکە دەبن ، ئەمەش زیانی زیاترە لەوەی کە خۆی بەتەنها بێت و کەس لە دەورەوبەری نەبێت .
سەرچاوە : فتاوی ٲركان الٳسلام : ص (۳٤۱).
محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٤,٩٥٣ بەش: نوێژ