قورئان كەدابنرێ لەماڵدا نەخوێنرێ حوكمى چیە؟ چونكه لاپه ڕەكانى كۆنە.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قورئان كەدابنرێ لەماڵدا نەخوێنرێ حوكمى چیە؟ چونكه لاپه ڕەكانى كۆنە.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
موسڵمان پێویستە هەمیشە قورئان بخوێنێ و گرنگى زۆر بە قورئان و تەفسیر و ئەحكامەكانى بدات چونكە قورئان بەرنامەىژیانى مرۆڤى تیادایە و خەیرێكى گەورەش لەخوێندنەوەكەیدا هەیە هەموو پیتێك دە چاكە بۆ ئینسان دەنوسرێت كە هیچ قسە و گوفتارێك ئەم پاداشتەى تیادا نیە بەڵام ئەگەر قورئان هەر نوسخەیەكى كۆن بوو یان دڕاو نەتوانرا كەڵكى لێ وەربگیرێت وا چاكترە ئەو بە ئەدەبەوە بسوتێنرێت بە مەبەستى ئەوەى نەكەوێتە ژێر دەست و پێ و بەكەم دانەنرێت زانایان بۆ ئەم مەسەلانە كارى ئیمامى عوسمان دەكەنە بەڵگە كاتێ قورئانى كۆكردەوە وە لەسەر ئەم شێوەیەى ئێستا باقى نوسخەكانى ترى سوتاند.


لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە
25 ى ڕەمەزان ى ساڵى 1428 ى كۆچى

سەردان: ٢,٩٥٠ بەش: قورئانی پیرۆز