بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠١ کۆی سەردان: ٨٦٩٤٩٦
پرسیار لەوێنەدا
هۆكار چیە كه لەم سەردەمەدا لە كاتی ڕوودانی هەر كارێكی توندوتیژی دەستی خراپە بۆ ئیسلام ڕادەكێشرێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار:
یەكەم : دوژمنانی ئیسلام، ئیسلامیان خۆشناوێت، بۆیە هەرشتێكی خراپ دەیدەنە پاڵ ئیسلام.
دووەم : ئەوانە بەناوی ئیسلامەوە كاردەكەن و كارەكەشیان بەگوێرەی ئیسلام نییە، بەڵام رستەیەكی زۆر جوان هەیە كە ئەمڕۆ دەیخوێنیتەوە(الارهاب لا دین لە)واتە (ئیرهاب ئاینی نیە)ئەمەش قسەیەكی زۆر ڕاستە كەواتە نابێت ئەو تیرۆرو توندڕەویە بگەڕێنینەوە بۆ ئاین،چونكە بە ڕاستی (الارهاب لا دین لە)هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت (جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً)ئەو ئاینەی خوای گەوەرە بۆی ناردووین میانڕەویەتیە نەك توندڕەویەتی.بەڵام ئەو تۆمەت دانە پاڵ ئیسلام هی ئەمڕۆ نیە، چونكە خوای گەورە هەر پێغەمبەرێكی نارد بێت بۆ هەر قەومێك ئەوتۆمەتەی دراوەتە پاڵ، بۆیە پێویستە لێرەدا دووشت تێكەڵی یەكتر نەكەین :
یەكەم : ئیسلام حەقە و نابێت ڕەشبین بین بەرامبەری، چونكە ئیسلام هەموو خۆشیەكی بۆ مرۆڤ دەوێت و هەرچی خۆشیەك تووشی مرۆڤ دەبێت هۆكاری سەرەكی ئیسلامە من لێرەدا پرسیار لە دەوڵەتە غەربیەكان دەكەم(ئایا ئەگەر پێغەمبەران نەناردرابان بۆ سەر زەوی ئەوا خەڵكی وەكو ئاژەڵ نەدەژیان؟)براكەم ئەمڕۆ كە تۆزێك سەقافەت و ڕۆشنبیری هەیەچاكەكەی هی پێغەمبەرانە، كەواتە نابێت ئێمە بەرامبەر ئیسلامی حەق ڕەشبین بین.
دووەم : بەڵام خاڵی دووەم ڕاستە هەندێ‌ كار دەكرێت بە ناوی ئیسلام، بەڵام ئەوە ناشێ‌ كە ئیسلام تۆمەتبار بكەین.
لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٢٣٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان

ئایە كەس هەیە باشتر بێت لە هاوەڵان و دوایی ئەوان بێت ؟حوکمى ئەو پیاوانە چیە کە خراپن لەگەڵ خێزانەکانیان و گوێ بە حەق ومافەکانیان نادەن ؟