من ژنم بەڵام زۆربەى شەوان وەك پیاو شەیتانى دەبم ئایا ئەو كاتانە غوسڵم لەسەرە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ژنم بەڵام زۆربەى شەوان وەك پیاو شەیتانى دەبم ئایا ئەو كاتانە غوسڵم لەسەرە؟ 

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

لەشگران بوون توشى پیاوان و ژنانیش دەبێت وە شتێكى ئاساییە مرۆڤ پێى تاوانبار نابێت بە مەرجێك مرۆڤ خۆى هەوڵى ئەوە نەدات وە هەوڵى ئەوە بدات دواى دەست نوێژ و زیكر كردن و بەكارهێنانى ئادابەكانى خەو بخەوێت بەڵام ئەگەر هەر تووشبوو ئەو كاتە تاوانبار نابێت ئەنجا بۆ مەسەلەى غوسڵ دەبێت تەماشا بكات ئایا (مني) دابەزیوە یان نا ئەگەر نا تەنها خەون بووە ئەوە غوسلى لەسەر نیە بەبەڵگەى حەدیسى (أبو سعید)ى الخدري كە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم فەرموویەتى: (الماء من الماء)رواه مسلم. واتە: ئاوى غوسل واجبە بۆ ئاوى (مني).
وە (أم سلمە) خواى لێ ڕازى بێت دەگێڕێتەوە كە (أم سُلیم) ووتوویەتى ئەى پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم خواى گەورە لە بەیانكردنى حەقدا شەرم ناكات ئایا ئەگەر ئافرەت خەونى لەشگرانى بینى غوسڵى لەسەر واجبە؟ ئەویش فەرمووى (نعم إذا رأت الماء) رواه الشيخان وغيرهما. واتە: بەڵێ ئەگەر ئاوى بینى.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,٢٤٤ بەش: خۆشۆردن (غوسل)