سودەکانى خواردنى زەیتون چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سودەکانى خواردنى زەیتون چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟

چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك : زەیتون
1- خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتون ڕۆژى (4) كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
2- خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى (3) ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
3- خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
4- خواردنى (3) كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
5- زەیتى زەیتون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
6- بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ (2) كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
7- بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
8- بەكارهێنانى زەیتى زەیتونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
9- گەڵاى زەیتونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
10- بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
11- چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
12- چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
13- گەڵاى زەیتون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتون لە ناو كۆمەوە.
14- بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ (200) گرام زەیتى زەیتون و جێهێشتنى بۆ ماوەى (3) ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
15- زەیتى زەیتون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
16- زەیتى زەیتون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان