ئایا لەکاتی دەستنوێژدا مەسح لەسەر قژێک دەکرێ کە ڕەنگ کرابێ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەکاتی دەستنوێژدا مەسح لەسەر قژێک دەکرێ کە ڕەنگ کرابێ ؟
پرسیار:

 ئافرەتان کاتێک بۆیە بەنینۆکی پەنجەیانەوە هەبێ پێویستە لایبەرن پێش دەستنوێژ ، ئەی ئەگەر قژیان ڕەنگ کردبێ چی لێبکەن ؟ دەکرێ ڕەنگەکەی لێبکرێتەوە پێش مەسح کردنی سەر لەکاتی دەستنوێژ ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ڕەنگکردنی قژ بە خەنەو هاوشێوەکانی هیچ کارناکاتە سەر دەستنوێژ ، بەڵکو تەنها مەسحی لەسەر دەکرێ ، والله اعلم .
زانای پایەبەرز (ابن عثيمين) بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :
ئەگەر ئافرەت قژی گرتە خەنەو هاوشێوەکانی تەنها مەسحی لەسەر دەکات لەکاتی دەستنوێژ گرتندا ، وە هیچ پێویست بەوە ناکات خەنەکەی سەری لێبکاتەوە ، چونکە سەلمێنراوەو جێگیربووە لەپێغەمبەری خوداوە () کە لەکاتی ئیحرامدا خەنەی لەسەری بووە ، وە هەر جێگایەک لەقژەکەی خەنەکەی پێوەبێ ئەوە بەشێکە لەسەر ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پاککردنەوەی سەر لەکاتی دەستنوێژ گرتندا ئاسانکارییەکی تێدایە ...
سەرچاوە : شرح الممتع (۱/۱۹٦)

ستافى وەڵامەکان

 

سەردان: ٢,٧٩٩ بەش: دەستنوێژ