حوكمی ئەو كەسانە چی یە كە له دامودەزگاكانی حوكمەت كاردەكەن و ناتوانن ریش بهێڵنەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو كەسانە چی یە كە له دامودەزگاكانی حوكمەت كاردەكەن و ناتوانن ریش بهێڵنەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: [ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ] تەقوای خوای گەورە بكەن بە پێی ئەو توانایەی كە هەتانە، ئينسان دەبێت ئاگای لە خۆیی و لە قیامەتەكەی بێت (بل الانسان على نفسه بصيرة)هەركەسەش ئاگای لە خۆی دەبێت تا چ رادەیەك دەتوانی تەقوای خوا بكات یان نا، ئينسان سەیری خۆی بكات تا ئەوەندەی دەتوانی گوێرایەڵی خوای پەروەردگار بكات، جا تەقوای خوا لەوەدایە كە ریش واجبە بیهێڵێتەوە، شەرواڵەكەی دەبێت كورت بێت درێژ نەبێت، یانی ئەو جۆرێكە لە جۆرەكانی تەقوا، جگە لەوەش تەقوا بریتی یە لە خواترسان و دووركەوتنەوە لە حەرام و كردنی كارە واجبەكان و گومانی باش بە كەسانی باش و دوور كەوتنەوە لەكەسانی خراپ و ئەوانە هەمووی تەقوایە، وە تا بتوانێت شوێنەكەی بگۆرێت بۆ ئەوەی تەقوای خوا جێ بەجێ بكات. والله أعلم.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبداللطيف] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٠٦ بەش: هەمەجۆر