چۆن بتوانین لە نوێژدا خشوعمان هەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانین لە نوێژدا خشوعمان هەبێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خشوع ناوكرۆكەی نوێژە،مۆخی نوێژ بریتی یە لە خشوع.
خشوع ئەوەیە كە دڵت ئاگای لە نوێژەكە بێت نەك دڵی بەڕاست و چەپدا بڕوات،ئەگەر كەسێك هەستی بەشتێك كرد كە خەریكە لە خشوع دوری دەخاتەوە پەنا بگرێت بە خوا لە شەڕی شەیتان وەكو چۆن پێغەمبەری خوا ئەمری كردووە،گومانی تێدا نیە كە شەیتان زۆر مەبەستێتی و هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی كەوا هەموو عیبادەتێكت لێ تێك بدات بەتایبەت نوێژ چونكە گەورەترین و پیرۆز ترین عیبادەت لە دوای شەهادەت بریتی یە لە نوێژ.
شەیتان خەیاڵی دەبات بۆ ئەملاو ئەو لا و بۆ هەندێ وەسوەسە كە هیچ سودێكی لێ نەبینێ ئەو هەموو خەیاڵ و داڵغەی هەیە لە كاتی نوێژەكە كە سەلامی نوێژەكەی دایەوە هیچی نامێنێت.كەواتە بەس مەبەستێتی لەخشتەی بەرێت نوێژەكەی لێ تێك بدات.
بۆیە واجبە لەسەر موسڵمان زۆر هەوڵ بدات بەدڵی كاتێك كە عیبادەت ئەنجام ئەدات هەركاتێك هەستی كرد بەو خەیاڵ و داڵغە و وەسوەسەیە پەنابگرێت بەخوا لە شەڕی شەیتان ئەگەر لە ڕكوعدا بویت یان لە تەحیاتدا بویت ئەگەر لە دانیشتندا بویت یانی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم)بكات و تف بكە بە لای چەپدا سێ جار بەڵام ئەگەر خەڵكت لاوە بوو ئاگات لەو بێت،وبە شێوەیەكی كەم تف بكە بە لای چەپدا و (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بكە چونكە كە ئەوەت كرد نامێنێت.
وە چاكترین هۆ لەو هۆیانەی كەوا یارمەتیت ئەدات بۆ ئەوەی كەوا ئاگات لە نوێژەكەت هەبێـت ئەو كاتەی كەوای لە نوێژدا چاك چاك ئاگات لە خۆت بێت كە تۆ لەبەردەم خوای گەورەدایت،وتووێژ لەگەڵ خوا دەكەیت كەواتە ئەبێت ئاگات لە نوێژەكەت بێت ئاگات لە خوێندنی الحمد بێت ئاگات لە تەحیات و هەستانەوەو ڕكوع و سوجد و بزانیت كە تۆ چی دەخوێنیت.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ٤,٩٦٦ بەش: نوێژ