ئایا حوکمی زیکری جەماعی چیە لەناو مزگەوتدا، وە هەندێکیان چەند سورەتێك قورئان دەخوێنرێت بەیەك دەنگ و بە جەماعی،حوکمی ئەمە چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی زیکری جەماعی چیە لەناو مزگەوتدا، وە هەندێکیان چەند سورەتێك قورئان دەخوێنرێت بەیەك دەنگ و بە جەماعی،حوکمی ئەمە چی یە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زیکری جەماعی بیدعەیە و هیچ بنەمایەکی نی یە، هەندێك خەڵك تلبیە دەکەن بە جەماعی لە کاتی حەج و عەمرەدا بەیەك دەنگ و بە جەماعی تەلبیە دەکەن، بەیەکەوە دەستی پێ دەکەن و بەیەکەوە کۆتایی پێ ئەهێنێنن،هەروەها ئاواش زیکر دەکەن ئەمانە هیچ بنەمایەکی نی یە لە شەرعدا و بیدعەیە، چونکە عیبادەت هەر هەمووی توقیفیە، لە لایەن خواو پێغەمبەری خواوە دیاری کراون ناتوانین دەستکاریان بکەین کە لە شەرعدا هاتووە، ئینسان کاتی دەنگ بەرز ئەکاتەوە لەکاتی تلبیە کردن یان زیکر کردن چاو پۆشی کەسی بەرامبەر ناکات و هەریەك بەشێوازێك ئەیڵێت ئەمەش لە شەرعدا بونی نی یە، بۆیە لە شەرعدا هەریەك بۆ خۆی زیکر دەکات و سوپاسی خوا دەکات وات (سبحان اللە - الحمداللە) پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) فەرموویەتی (من عمل عملا لیس علیە امرنا فهو رد) واتە هەر کەسێك کارێك بکات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت رەد ئەکرێتەوە، وە هەروەها خوێندنی قورئان بە جەماعی و دەنگ بەرزکردنەوە، یان بۆ فێربوون یان فێرکردنی منداڵان و خوێندن بەیەکەوە و بەیەك دەنگ تاکو فێربن بو شێوازە بخوێنین هیچ بنەمایەکی نی یە لە شەرعدا.
[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٢,٩٢٧ بەش: نوێژ