ئایا دروستە پیاو لەگەڵ خێزانى لە ماڵەوە نوێژى جەماعەت بکەن؟ لەم حاڵەتەدا خێزانى لە تەنیشتى بوەستێ یان لە پشتى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە پیاو لەگەڵ خێزانى لە ماڵەوە نوێژى جەماعەت بکەن؟ لەم حاڵەتەدا خێزانى لە تەنیشتى بوەستێ یان لە پشتى؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
گەر مەبەست نوێژى فەرز بێ ئەوا واجبە لەسەر پیاو کە نوێژە فەرزەکانى لە مزگەوت بە جەماعەت بکات چونکە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : ( مَن سَمِعَ النِّداءَ فلَم يأتِ فلا صَلاةَ لَه إلَّا مِن عُذرٍ) واته : (ئەوەی بانگ ببیستێ‌ و نەیەت بۆ نوێژی جەماعەت بەبێ‌ ‏عوزر ئەوا نوێژەكەی بۆ نی یە).واتە تەواو نی یە. فەرموودەیەكی ڕاستە لە كتێبی ‏‏(صحیح الترغیب والترهیب)دا هاتووە.‏
وە هەروەها سەبارەت بە واجب بونى نوێژى جەماعەت باوكی أُمامە (خوای لێ‌ ڕازی بێت)فەرمووی: (عبد الله ی كوڕی دایكی مكـتوم هات- ‏كە كوێرە –بۆ لای پێغەمبەر (‏‏) وە پێ‌ ی فەرموو: ئەی پێغەمبەری خوا من بەم ‏شێوەیەم كە دەمبینی:‏
أ-بەساڵاچووم ‏
ب-ئێسقانم نەرم بووە ‏
ج-بینینم نەماوە ‏
د-كەسیشم نی یە هەموو ڕۆژێك بم هێنێت بۆ مزگەوت ‏
هـ-ماڵیشم دوورە ولەڕێگاش دار خورماو درەختی لێ‌ یە جا ئایا ڕوخسەتێك هەیە بۆ من ‏نوێژ لەماڵەوە بكەم،!!‏
پێغەمبەر (‏‏) لەسەرەتادا ڕوخسەتی پێداو كە پشتی كردەوە بۆ ڕۆیشتن بانگی ‏كردەوەو پێ‌ ی فەرموو ئایا گوێت لەبانگە لەماڵەوەدا ؟ ووتی بەڵێ‌،پێغەمبەر (‏‏) پێ‌ ی ‏فەرموو:دەی بەدەنگ بانگەوە وەرە هیچ ڕوخسەتێكم پێ‌ نی یە بۆت)!!‏
بۆیە دەبنین پێغەمبەرى خوا ڕوخستەى نەدا بە پیاوێکى کوێر چونکە گوێى لە بانگ دەبوو .
بەڵام گەر پیاو نەخۆش بوو یان جارێک دواکەوت لە نوێژى جەماعەت یان ویستى لەگەڵ خێزانى شەو نوێژ بکات ئەوا خێزانى لە پشتیەوە دەوەستێت نەک لە تەنیشتى .
وە سەبارەت بە عوزری نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت بریتییە لە:.‏
أ- ترس‏
ب- نەخۆشی‏
ج- باران‏
د-ئامادەبوونی خۆراك كاتی قامەت ‏
ه-تەنگاوی.‏

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٨٥١ بەش: نوێژى جەماعەت