سەرفترە بە پارە بدرێت باشترە یان بە خواردن ؟ چونکە کەسانێک دەڵێن ئێستا بۆ فەقیر پارەکە باشترە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەرفترە بە پارە بدرێت باشترە یان بە خواردن ؟ چونکە کەسانێک دەڵێن ئێستا بۆ فەقیر پارەکە باشترە

پارەدان بۆ سەرفترە دروست نییە و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت نەک پارە :
سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا () بە خواردن و قوتی ئەو سەردەمە دراوە نەک بە پارە ، وە لە مەزھەبی ئیمامی (شافعي)دا پەیڕەوی سوننەتی پێغەمبەر () کراوە تێیدا و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت بە سەرفترە و پارە نابێت و دروست نییە .
بەڵگە و دەلیل لەسەر ئەمە :
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه ) قَالَ : ((كُنَّا نُخْرِجُ إِذْ كَانَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ () زَكَاةَ الْفِطْرِ عَنْ كُلِّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ حُرٍّ أَوْ مَمْلُوكٍ صَاعَاً مِنْ طَعَامٍ أَوْ صَاعَاً مِنْ أَقِطٍ أَوْ صَاعَاً مِنْ شَعِيرٍ أَوْ صَاعَاً مِنْ تَمْرٍ أَوْ صَاعَاً مِنْ زَبِيبٍ)) صحيح البخاري رقم : (1508) وصحيح مسلم رقم : (2281) واللفظ له .
ولفظ البخاري : ((كُنَّا نُعْطِيهَا فِي زَمَانِ النَّبِيِّ صَاعَاً مِنْ طَعَامٍ ، أَوْ صَاعَاً مِنْ تَمْرٍ ، أَوْ صَاعَاً مِنْ شَعِيرٍ ، أَوْ صَاعَاً مِنْ زَبِيبٍ ...)) صحيح البخاري رقم : (1508) .
وقال النووي فـي ((شرح صحيح مسلم)) : (وَلَمْ يُجِزْ عَامَّة الْفُقَهَاء إِخْرَاج الْقِيمَة ، وَأَجَازَهُ أَبُو حَنِيفَة …) شرح صحيح مسلم للنووي : (7 / 60 ـ 61) .
وقال في ((الْمجموع)) : (وقال الشافعي والأصحاب لا يُجزئُ إخراج القيمة ، وبه قال الـجمهور، وجوزها أبو حنيفة) الـمجموع : (6 / 111) .
وقال الإمام مالك : (لا يُعطي غير الطعام) الـمدونة : (1 / 358) .
وقيل للإمام أحمد : قومٌ يقولون : فلان كان يأخذ بالقيمة ؟ فقال : يَدَعونَ قول رسول الله () ويقولون قال فلان !!!
قال ابن عمر : ((فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ () ( زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعَاً مِنْ تَمْرٍ ...)) ، وقال تعالـى : (أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ) ، وهؤلاء يردُّون السنن بقال فلان قال فلان !!! الـمغنـي : (2 / 661) .
وە ئەوانەی کە دەڵێن : ئێمە لە سەرفترەداندا خۆمان تەقلیدی مەزھەبی (أبو حنيفة) دەکەین !!!
لە ڕاستیدا فەتواکەیان (دوو ڕەگە) و مولەفەقە ! چونکە (سەری) فەتواکەیان لە مەزھەبی (شافعي)ـەوە وەرگرتووە و (بـنـە)کەشیان لە مەزھەبی (أبو حنيفة) وە وەرگرتووە !!!
چونکە لە مەزھەبی (شافعي)دا پارەدان دروست نییە و دەبێت (صاعێک = چوار گوێـل) گەنم بدرێت بە سەرفترە ، (نزیکەى دووکیلۆ و نیو).
بەڵام لە مەزھەبی (أبو حنيفة) دا پارەدان دروستە و دەبێت (نیو صاع = دوو گوێـل) گەنم بدرێت بە سەرفترە ، (نزیکەى یەک کیلۆ و 250 غرام).
بۆیە ئەوانەی کە دەڵێن ئێمە خۆمان تەقلیدی مەزھەبی (أبو حنيفة) دەکەین لە پارەداندا دەبێت بڵێن پارەی (نیو صاع = دوو گوێـل) گەنم بدرێت بە سەرفترە !!! کە چی دەبینین وا ناڵێن !
وە لە ڕاستیدا مەزھەبی (شافعي) لە پێویست کردنی خواردن و لە بە ناڕەوا زانینی پارەداندا مەزھەبێکی موافیق و گونجاوە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەردا () ، بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی کە لە سەرەوە باسکرا ، بەڵام بۆ دانی بڕی (صاعێک = چوار گوێـل) گەنم بۆ سەری نەفەرێک لەگەڵ سوننەتدا موافیق و گونجاو نییە !
وە مەزھەبی (أبو حنيفة) یش سەبارەت بە دانی بـڕی (نیو صاع = دوو گوێـل) گەنم بۆ سەری نەفەرێک موافیق و گونجاوە لەگەلڕ سوننەتی پێغەمبەردا () ، بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی کە لە خوارەوە باس دەکرێت ، بەڵام سەبارەت بە ڕەوا زانینی پارەدان لە جیاتی خواردندا لەگەلڕ سوننەتدا موافیق و گونجاو نییە !
عَنْ عُرْوَةَ بْنِ الزُّبَيْرِ : ((أَنَّ أَسْمَاءَ بِنْتَ أَبِي بَكْرٍ كَانَتْ تُخْرِجُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ () عَنْ أَهْلِهَا ـ الْحُرِّ مِنْهُمْ وَالْمَمْلُوكِ ـ مُدَّيْنِ مِنْ حِنْطَةٍ ، أو صَاعٍ مِنْ تَمْرٍ بِالْمُدِّ أَوْ بِالصَّاعِ الَّذِي يَقْتَاتُونَ بِهِ)) انظر الـحاشية رقم : (14) .
واتە : ئەسمائی کچی ڕبو بکر لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا () سەرفترەی دەردەکرد لە جیاتی کەسوکاری ـ بە ئازاد و بەندەکانەوە ـ دوو گوێـل لە گەنم یان چوار گوێل لە خورما .
جا لێرەدا پێویستە لەسەر موسڵمانان شوێن سوننەتی پێغەمبەر بکەون () و ئەو مەزھەبەش کە موافیق و گونجاوە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەردا () ئەوە ھەڵبژێرن ، وە نابێت بە ویست و کەیفی خۆمان تەقلید بکەین و بە پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەر () کردار و پەرستن بکەین !!!
بۆیە دروست نییە سەرفترە بە پارە بدرێت ، وە ھەر کەسێک پارە بدات ئەوا سەرفترەدانی لەسەر نەکەتووە و قەرزار دەبێت ھەتا خواردن دەدات بۆ زەکاتی سەرفترە وەک چۆن لە سەردەمی پێغەمبەردا () سەرفترە بە خواردن دراوە ، وە خوای گەورە دەفەرموێت ( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ ) [الأحزاب] .
وە پێغەمبەریش () دەفەرموێت : ((مَنْ عمِلَ عَمَلاً ليسَ عليهِ أَمرُنا فهو رد)) صحيح مسلم رقم : (4468) .
واتە: ھەر کەسێک ھەر کردەوەیەک بکات،فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەد دەکرێتەوە و لێی قەبوڵ ناکرێت .
وە ھەروەھا صەحابە پایەبەرزەکانی پێغەمبەر () بۆ زەکاتی سەرفترە تەنھا خواردنیان دەدا و بەس وەک (أبو سعيد الـخدري رضي الله عنه ) فەرموویەتی : ((كُنَّا نُعْطِيهَا فِي زَمَانِ النَّبِيِّ صَاعَاً مِنْ طَعَامٍ …)) .
وە (حُذَيفة بن اليمان رضي الله عنه ) فەرموویەتی: (كُلُّ عبادةٍ لَمْ يتَعَّبَدْها أصحابُ مُحَمَّدٍ () فلا تَعَّبَدوها ، عليكم بالعتيق ، فإنَّ الأول لَمْ يَدَعْ لِلْآخَرِ مَقالاً) .
واتە : ھەر جۆرە عیبادەت و پەرستنێک ئەصحابەکانی مُحَمَّدٍ () نەیان کردبێت ئەوا ئێوەش مەیکەن ، وە دەست بە ڕێباز و ئاینی پێشینانەوە بگرن ، چونکە ئەوانەی پێشین ھیچیان بۆ دوای خۆیان نەھێشتووە باسیان نەکردبێت .
وە ئیمامی (مالک) کە مامۆستای ئیمامی (شافعی) بووە ـ ڕەحمەتی خوایان لێبێت ـ دەفەرموێت: (وما لـم يَكُن يومئذٍ ديناً فلا يكونُ اليومَ ديناً) .
واتە : ئەوەی لە سەردەمی پێغەمبەردا () دین نەبووبێت ئەوا ئەمڕۆش نابێت بە دین.
جا سەرفترەدان بە پارە لەسەردەمی پێغەمبەر () و صەحابەدا دین نەبووە بۆیە دوای ئەوانیش نابێت بە دین ، وە ئەگەر سەرفترەدان بە پارە دروست بووایە ئەوا پێغەمبەری خوا () نەیدەشاردەوە و باسی دەکرد و ڕوونی دەکردەوە بۆ ئوممەتەکەی ، چونکە خوای گەورە دەفەرموێت (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ) [إبراهيم] ، وە ھەروەھا ئەگەر پارەدان دروست بووایە ئەوا صەحابە کاریان پێدەکرد و بۆمانیان دەگێڕایەوە، بەڵام ھیچ ێەحابییەک بە پارە سەرفترەی نەداوە و باسیشی نەکردووە ھەر وەک چۆن لەو فەرموودانەی کە لە پێشدا باس کران ئەم ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت.
وە ئەگەر کەسێکی ـ پابەدنەبوو بە سوننەتی پێغەمبەرەوە () ـ بڵێت : ڕاستە لە سەردەمی پێغەمبەردا () خواردن دراوە نەک پارە ، بەڵام ئێستا پارە باشترە بۆ ھەژارەکان !!!
ئەوا لە وەڵامیدا دەڵێین :
سەرەتا بزانە کە (زەکاتی سەرفترە)دان عیبادەتە ، وە عیبادەتیش دەبێت بە پێی سوننەتی پێغەمبەر () و کرداری صەحابەکان بکرێت بۆ ئەوەی خوای گەورە قەبوڵی بکات نەک بە پێی ھەواو ئارەزووی خەڵک و بۆچوونی ھەندێک لە زانایان کە پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەر () و کرداری ھەموو صەحابەکانە.
ئەنجا : ئایە لە سەردەمی پێغەمبەردا () فەقیر و ھەژار زۆر تر نەبووە و ئەوانیش پێویستیان بە پارە نەبووە ؟؟؟!!
ئەی باشە پارە بۆ ئەوان باشتر نەبوو لە خواردن ؟ بۆ ئەوەی بتوانن بە ویست و کەیفی خۆیان پێداوستیەکانیان دابین بکەن بەو پارەیە ؟؟؟ بەڵام صەحابە پابەندی سوننەت بوون و مەصڵەحەت چی و شوێن کەوتەی بۆچوون و ھەواو ئارەزووی کەس نەبوون .
وە ڕەحمەتی خوا لە زانایان بێت بە ڕاستی ئەوان بۆ خوا صوڵحاوبوون و ئەوان بە ڕاستی شوێنکەوتەی سوننەتی پێغەمبەر بوون () بۆیە دەبینین فەرمان بە موسڵمانان دەکەن کەوا شوێن سوننەتی پێغەمبەر () بکەون و تەقلیدی ھیچ زانایەک نەکرێت ئەگەر پێچەوانەی سوننەت بوو .
ھەردوو ئیمامی (شافعی) و (أبو حنیفە)یش فەرموویانە : (إذا صـحَّ الـحدیث فھـو مذھبـي) .
وە ئیمامی (أبو حنيفة) فەرموویەتی : (إذا قلتُ قولاً يُخالفُ كتاب الله تعالى وخبـر الرسول () ، فاتركوا قولـي) .
وە ئيمامی (شافعي)ش فەرموويەتی : (كلُّ ما قلتُ فكان عن النبـي () خـلاف قولـي مـما يصح ، فحديث النبـي أولـى فلا تقلدونـي) .
وە ئيمامی (أحمد) فەرموويەتی : (لا تقلدنـي ولا تقل مالكاً ولا الشافعي … وخُـذْ من حيث أخذوا) .
وە هەروەها ئيمامی (شافعي) فەرموويەتی : (أجمع الـمسلمون على أنَّ من استبان له سنة عن رسول الله () لـمْ يـحل لهُ أنْ يدعـها لقول أحد) .
واتە : موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی ھەر کەسێک سوننەتێکی بۆ ڕوون بویەوە لە پێغەمبەری خواوە () ئەوا حەڵاڵ نییە بۆی وازی لێبێنێت لەبەر قسەی ھیچ کەسێک .
* تێبینییەک : کەسانێک ھەن کاتێک کە ئەم باسەیان بۆ رووندەبێتەوە دەڵێن : (ئێستا لەم سەردەمەدا لە سەرفترەداندا پارە بۆ فەقیر باشترە لە خواردن تاوەکو بتوانێت بەو بڕە پارەیە ھەندێک پێداویستی تر جگە لە خواردن بۆ خێزانەکەی دابین بکات) !
لە وەڵامی ئەو کەسانەدا دەڵێم :
ئێمە دەبێت پابەندبین بە شەرعەوە نەک بە ڕاوبۆچوونی خەڵک ، ئەنجا ئەگەر ئەو کەسانە ھەندە دڵسۆز و بە بەزەیین بەرامبەر بە فەقیر با خواردنیان بدەنێ لە بری سەرفترەدا وەک لە شەرعدا دیاریکراوە وە با لەگەڵ ئەوەیشدا ھەندێک پارەیان بدەنێ وەک خێر و صەدەقە و یارمەتیدان .
کورتەی ئەم بابەتەی کۆتایی ئەوەیە :
سەرفترە نابێت بە پارە بدرێت و دروست نییە ، چونکە لە سەردەمی پێغەمبەردا () خواردن دراوە بە سەرفترە نەک پارە ، "وخير الـهدي هَدي مُحمَّدٍ " …

وەرگیراوە لە کتێبێى : چۆنێتى زەكاتى سەرفترەدان لەسەردەمى پێغەمبەردا مامۆستا محمد عبد الرحمن

 

سەردان: ٦,٩٢٥ بەش: زەکاتى سەرفیترە