سزاى ئەو کەسانە چۆنە کە زەکات نادەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزاى ئەو کەسانە چۆنە کە زەکات نادەن؟

1- خواى گەورە دەفەرموێ : ( وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ.يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لانْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ) (سورة التوبة:34 -35).
واتە:ئەوانەی ھەڵدەگرن وکۆدەکەنەوە زێڕو زیو و لێی نابەخشن لە ڕێی خوادا ئەوا مژدەی ئازارێکی بەئێشیان بدەیە ، لەو ڕۆژەی کە زێڕو زیوەکەیان گەرم و سوردەکرێتەوە لەناو ئاگری جەھەننەمدا جا خاوەنەکانیان ناوچاوانیان و تەنیشتیان و پشتیان ئوتودەکرێن پێیان، وەپێیان دەگوترێ ئەوەیە کە لە دنیادا کۆتان کردۆتەوە بۆ خۆتان جابچێژن ئەوەی کۆتان کردۆتەوە.
2- وە هەروەها دەفەرموێ :  (وَلا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْراً لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَة) (سورة آل عمران:180)..
واتە: باوانەزانن ئەوانەی بە خیلن بەوماڵەی کە خوا بە فەزڵی خۆی پێیانی بەخشیوە ئەوا خێرو چاکە نیە بۆیان بەڵکو ئەوە شەڕە بۆیان وە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوماڵە دەکرێتە ئەڵقە لەملیان.
٣- وە پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم لە فەرمودەیەکدا کە (أحمد وبخاري مسلم) گێڕاویانەتەوە فەرمویەتی:
خاوەنی ھەرخەزێنەیەک کە زەکاتی لێ نەداوە ئەوا ئەو ماڵە سوردەکرێتەوە بە ئاگری جەھەننەم جا دەکرێن بە پلێت ئینجا بە ھەردوو تەنیشت ونێوچاوانیدا دەھێنرێ تاوەکو خوای گەورە حوکم دەکات لە نێوان بەندەکانی لە ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا ھەزار ساڵە پاشان رێگای خۆیان دەبینن؛ یان بۆ بەھەشت یان بۆ جەھەننەم .
جا ئاگادار بە ئەی برای موسوڵمان با خۆشەویستی ماڵ وات لێ نەکات ڕۆژی دوایت لە بیر بچێتەوە کە بە ھۆی نەبەخشینی لە دنیادا پێی عەزاب بدرێی بۆ ماوەی (٥٠٠٠٠) ساڵ کە لە کاتێکدا لەوانەیە ماوەیەکی کەمیش لە دنیا لەزەتت لەو ماڵە وەرگرتبێ وە ئاگاداربە کە نەبەخشین دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی ماڵ و لەناوچونی ، وەبەخشینی دەبێتە ھۆی زیاد بوون و جێگیر بوونی ھەروەک
لەو فەرمودە پیرۆزەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ھاتووە کە دەفەرموێ :
(ما من يوم يصبح العباد فيه إلا ملكان ينـزلان، فيقول أحدهما: اللهم أعط منفقاً خلفاً ويقول الأخر : اللهم أعط ممسكا تلفا) البخاري (1442 /304 3).مسلم (1010 /700 /2).
واتە: ھەموو ڕۆژێک کە بەیانی دادێت دوو فریشتە دێنە خوارێ یەکێکیان دەڵێت: ئەی خوایە ئەوەی دەبەخشێت ئەو ماڵەی بۆ لەجێگەی دانێوە، وە ئەوەی تریان دەڵێت ئەی خوایە ئەوەی دەستی گرتۆتەوە نابەخشێ ماڵەکەی بەھەدەر بەری.
جا برای بەڕێز : ئەوەی دەبەخشێ دووقازانج دەکات یەکێکیان پاداشتی بەخشینەکەی کە لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕێی دەکات. وەئەوەی تریان کە ماڵەکەی کەم نابێتەوە بەڵکو چەندی بەخشیوە ئەوەندە یان زیاتر دێتەوە جێگەی ، بەڵام ئەوە کە نابەخشێ دووزیانی لێ دەکەوێ یەکەمیان ھیچ پاداشتی بەخشینی نییە لە دوا رۆژدا وەھەروەھا ئەو نەبەخشینە دەبێتە ھۆی لەناو چونی ماڵەکەی .
وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٣,٨٨٧ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات