بۆچی دروست نیه زه‌كاتی سه‌رفتره به به‌ها و پاره ده‌ربكرێت؟
بسم الله الرحمن الرحیم، الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، له دواییدا:-
زه‌كاتی سه‌رفتره یه‌كێكه له واجب و پێویستیه‌كانی سه‌ر شانی موسڵمان و پێویسته زۆر جوان ئاگاداری ئه‌حكام و ورده‌كارییه‌كانی ببین و به واجب و فه‌ڕزی بزانین و زۆر باش لێی حاڵی ببین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ند باسێكی تری زه‌كاتی سه‌رفتره‌مان خستۆته به‌رده‌ستی جه‌نابت به‌و هیوایه‌ی سود و كه‌ڵكی دونیا و قیامه‌تی بۆ هه‌موولایه‌ك هه‌بێت و، ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، پاشان هۆكاری به‌رچاوڕ ڕۆشنیش بێت بۆ هه‌مووان - پشتیوان به‌خوا -.
باسی فەڕزبونی زەكاتی فیتره
پێشه‌وا (البخاري) ده‌ڵێت: (أَبُو العَالِيَة) و(عَطَاء) و(ابْنُ سِيرِين) ڕایان وایە كە زه‌كاتی سەرفترە فه‌ڕزە .
دياره پێشه‌وا (البخاري) به‌س ئه‌و سێ ناوه‌ی هێناوه؛ چونكه هه‌ر سێكیان به ئاشكرا ده‌ڵێن: زه‌كاتی سه‌رفتره واجبه. بۆیه‌ش پێی ده‌وترێت: (صدقة الفطر)؛ چونكه له‌گه‌ڵ ئاوابوونی كۆتا ڕۆژی ڕه‌مه‌زان كه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی جه‌ژنه و به‌ڕۆژبون نه‌ماوه، ئه‌وكات واجب ده‌بێت، گوتوشیانه: بۆیه وای پێ ده‌وترێت؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌كات و صه‌ده‌قه‌یه‌كه له‌سه‌ر ده‌رون و نه‌فس واجب و پێویست بووه، له فیتڕه‌ته‌وه هاتووه، كه فیتڕه‌تیش بنه‌مای دروست بوون و سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی، به‌ڵام قسه‌ی یه‌كه‌م په‌سه‌ند و ڕونتره.
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: «فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ مِنَ المُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ».
(عبد الله)ـی كوڕی (عمر) دەڵێ: «پێغەمبەری خودا (ﷺ) زه‌كاتی سەرفترەی فەڕز كردوە، صاعیك لە خورما، یان صاعیك لە جۆ، لەسەر هەموو مووسڵمانێك كۆیلە بێت، یانیش ئازاد، نێر بێ یاخود مێ، بچووك بێت یا گەورە، وە فەرمانیشی كردوە كە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن بدرێت».
چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه:
1- فه‌قیریش ئازاده بۆخۆی چی لێ ده‌كات و، به مه‌رج نه‌گیراوه ئیللا ده‌بێت لێی بخوات، به‌ڵكو ده‌كرێت بیفرۆشێته‌وه.
2- خۆ ئه‌گه‌ر تاخیر بوو، ئه‌وا قه‌زای ده‌كاته‌وه, گه‌رچی تاوانباریشه له تاخیركردنه‌كه! ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی واجبه بۆیه، خۆ دروستیشه كه پێش جه‌ژن به ڕۆژێك یاخود دو ڕۆژ زه‌كاتی سه‌رفتره بدرێت، هه‌روه‌كو هاوه‌ڵان - ڕه‌زای خوایان لێ بێت - وایان ده‌كرد، ئه‌ویش له بیست و هه‌شتی ڕه‌مه‌زان و بیست نۆی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی سیه‌می ڕه‌مه‌زانیش؛ چونكه مانگی عه‌ره‌بی كه‌م و زیاد ده‌كات، به‌ڵام له‌وه له پێشتر ئه‌وه‌یان نه‌خێر، خۆ باشتریش ئه‌وه‌یه هه‌ر ڕۆژی جه‌ژن پێش نوێژه‌كه بدرێت، هه‌ڵبه‌ت كه تواندرا و زه‌حمه‌ت نه‌بوو.
باسی سەرفترە فەڕزە لە سەر كۆیلە وجگه له‌ویش له موسڵمانان
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَضَ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى كُلِّ حُرٍّ، أَوْ عَبْدٍ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى مِنَ المُسْلِمِينَ».
(عبد الله)ـی كوڕی (عمر) دەڵێ: «پێغەمبەری خودا (ﷺ) زه‌كاتی سەرفترەی فەڕز كردوە، صاعێك لە خورما، یان صاعیك لە جۆ، لەسەر هەموو موسڵمانێك كۆیلە بێت یان ئازاد، نێر بێ یان مێ، بچووك بێت یان گەوره».
چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه:
1- (أَوْ) (یان) واتا: سه‌رپشكی له هه‌ڵبژادرنی هه‌ر یه‌ك له‌و جۆره خواردنانه و به‌خشینیان، گه‌رچی له‌مڕۆدا باشتر ئه‌و خواردنه‌یه كه بۆ خۆت و ئه‌هلی ئاواییه‌كه‌ت ده‌یخۆن و به‌كاری ده‌هێنن.
2- كۆیله و بچووك ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و, وه‌لی ئه‌مر‌یانه ئه‌و زه‌كاتی سه‌رفتره‌یان بۆ ده‌دات، خاوه‌ن ماڵیش زه‌كاتی سه‌رفتره‌كه‌ی له‌بری خۆی و منداڵه بچوكه‌كانی و خاو و خێزانه‌كه‌ی و كۆیله‌كانی ده‌رده‌كات. خۆ كه عه‌بد بایی ئه‌وه‌ی هه‌بوو زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی پێ ده‌ربكات، ئه‌وه هیچ گرفت نیه كه بۆخۆی زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی خۆی ده‌ربكات.
هه‌رچی فه‌قیر و هه‌ژاریشه هه‌ر كاتێك چوار مشت خواردنی زیاد له پێویستی خۆی و منداڵه‌كانی هه‌بوو له شه‌و و ڕۆژی جه‌ژن، ئه‌وا زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی له‌سه‌ر واجب و پێویسته.
3- به‌ڵام له‌سه‌ر نا موسڵمان زه‌كاتی سه‌رفتره واجب نیه، بۆ نمونه كه‌سێك كۆیله‌كی نا موسڵمانی هه‌بێت، ئه‌وا زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی له‌سه‌رنیه، به‌س كۆرپه‌ی ناو سك كه له دایك نه‌بووه سوننه‌ت وایه زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی بۆ بدرێت، به‌ڵام واجب نیه، ئه‌وه‌ش فه‌توای پێشه‌وا و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عثمان)ـی كوڕی (عفان)ه - ڕه‌زای خوای لێ بێت -.
باسی سەرفترە صاعێك لە جۆیە
- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: «كُنَّا نُطْعِمُ الصَّدَقَةَ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ».
(أبو سعید) - ڕەزای خوای لێ بێت- دەڵێ: ئێمە سەرفترەمان بە صاعێك لە جۆ دەدا .
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه:
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌كاتی سه‌رفتره به خواردن ده‌درێت؛ چونكه ئامانج تێركردن و خواردن به‌خشینه به هه‌ژار، بۆیه ده‌وترێت: پاره له‌بری زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی ده‌رناكرێت، ئه‌وه‌ش بۆچونی جمهوری زانایانه، گه‌رچی پێشه‌وا (أبو حنیفة) به ڕه‌وای داناوه كه پاره بدرێت له‌بری خواردن بۆ زه‌كاتی سه‌رفتره، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له قورئان و فه‌رموده به ده‌سته‌وه نیه، دیاره ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاریش نیه كه پاره درا؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بونی به‌ڵگه له قورئان و سوننه‌ت بۆچون و ڕا نایخوات و ڕه‌تكراوه‌یه, ئه‌و بابه‌ته‌ش زیاتر له پرسیاره‌كه ڕونكراوه‌ته‌وه.
باسی سەرفترە صاعێك لە خواردنە
- عَنْ عِيَاضِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَعْدِ بْنِ أَبِي سَرْحٍ العَامِرِيِّ، أَنَّهُ سَمِعَ أَبَا سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، يَقُولُ: «كُنَّا نُخْرِجُ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ أَقِطٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ».
(أَبو سَعِيد الخُدْرِي) - ڕەزای خوای لێ بێت- دەڵێ: ئێمە سەرفترەمان بە صاعێك لە خواردن، یا صاعێك لە جۆ، یا صاعێك لە خورما، یا صاعێك لە كەشك، یا صاعێك لە مێوژ، دەدا .
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه:
(صاع) واتا: چوار مست، هه‌ر مستكێش پڕاو پڕی نێو هه‌ر دو ده‌ستی كه‌سێكی مامناوه‌نده، هه‌ڵبه‌ت له سێ كیلۆ كه‌متره.
باسی سەرفترە صاعێك لە خورمایە
- عَنْ نَافِعٍ، أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: «أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ» قَالَ عَبْدُ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: «فَجَعَلَ النَّاسُ عِدْلَهُ مُدَّيْنِ مِنْ حِنْطَةٍ».
(عبد اللە)ـی كوڕی (عمر) دەڵێ: پێغەمبەری خودا (ﷺ) فرمانی كرد سەر فترە بە صاعێك لە خورما، یا صاعیك لە جۆ بدرێت. ئینجا (عبد اللە) دەڵێ: خەڵكی هاوتاكەی ئه‌وه دوو مست (مُدَّيْن) گەنم لە شوێنی دەدەن .
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه:
مه‌به‌ست له خه‌ڵك پێشه‌وا (معاویة)یه، وه‌ختێك هاته مه‌دینه و خیلافه‌تی موسڵمانانی گرته ده‌ست دوای شه‌هیدكردنی پێشه‌وا (عثمان)، - ڕه‌زای خوایان لێ بێت - ئیجتیهادی كرد كه نیو صاع، واتا: دوو مست گه‌نم له‌بری صاعێكی ته‌واو و چوار مست له خواردنه‌كانی دی بدرێت، بۆیه‌ش هه‌ندێك له شه‌رع زانان ئه‌و ئیجتیهاده‌ی پێشه‌وا (معاویة)یان وه‌رگرتووه، گه‌رچی ده‌گوترێت: صه‌واب ئه‌وه‌یه هه‌مووی هه‌ر صاعێك بێت؛ چونكه به‌ڵگه‌كه گشتیه و به عام ده‌فه‌رمووێـت: (صاعێك له خواردن)، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ش ئیجتیهاد وه‌رناگیرێت.
باسی سەرفترە صاعێك لە مێوژ
- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: «كُنَّا نُعْطِيهَا فِي زَمَانِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ»، فَلَمَّا جَاءَ مُعَاوِيَةُ وَجَاءَتِ السَّمْرَاءُ، قَالَ: «أُرَى مُدًّا مِنْ هَذَا يَعْدِلُ مُدَّيْنِ».
(أَبو سَعِيد الخُدْرِي) - ڕەزای خوای لێ بێت- دەڵێ: ئێمە لە زەمانی پێغەمبەری خودا (ﷺ) سەرفترەمان، بە صاعێك لە خواردن، یا صاعێك لە خورما، یا صاعێك لە جۆ، یا صاعێك لە مێوژ دەدا، هەتا زەمەنی موعاویە هات و گەنم پەیدا بوو(جَاءَتِ السَّمْرَاءُ(1))، گووتی: ئەمن وا دەبینم كە مستێك (مد) لە گەنم هاوتای دوو مسته (مد).
باسی سەرفترە لە سەر كەسى ئازاد وكۆیلەشە
*وَقَالَ الزُّهْرِيُّ: «فِي المَمْلُوكِينَ لِلتِّجَارَةِ يُزَكَّى فِي التِّجَارَةِ، وَيُزَكَّى فِي الفِطْرِ».
(الزُّهْرِي) دەڵێ: ئەو كۆیلانەی بازرگانیان پێوە دەكرێت زەكاتی بازرگانی(2) وسەرفترەشیان لێ دەدرێت .
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: " فَرَضَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَدَقَةَ الفِطْرِ - أَوْ قَالَ: رَمَضَانَ - عَلَى الذَّكَرِ، وَالأُنْثَى، وَالحُرِّ، وَالمَمْلُوكِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ «فَعَدَلَ النَّاسُ بِهِ نِصْفَ صَاعٍ مِنْ بُرٍّ، فَكَانَ ابْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا يُعْطِي التَّمْرَ «فَأَعْوَزَ أَهْلُ المَدِينَةِ مِنَ التَّمْرِ، فَأَعْطَى شَعِيرًا»، فَكَانَ ابْنُ عُمَرَ «يُعْطِي عَنِ الصَّغِيرِ، وَالكَبِيرِ، حَتَّى إِنْ كَانَ لِيُعْطِي عَنْ بَنِيَّ»، وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا «يُعْطِيهَا الَّذِينَ يَقْبَلُونَهَا، وَكَانُوا يُعْطُونَ قَبْلَ الفِطْرِ بِيَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ».
(عبد الله)ـی كوڕی (عومەر) دەڵێ: پێغەمبەری خودا (ﷺ) (ﷺ) زه‌كاتی سەرفترە یان گوتی: زه‌كاتی ڕه‌مه‌زانی، فەڕز كرد لەسەر هەموو نێر و مێیەك و، ئازاد و كۆیلەیەك، صاعێك لە خورما، یا صاعێك له جۆ، جا خەڵكی له‌وه لایاندا و گۆڕیان بە هاوتاكەی نیو صاع لە گەنم، ئیدی (عبد الله)ـی كوڕی (عمر) خورمای دەدا، بەڵام خه‌ڵكی مه‌دینه موحتاجی خورمابوون و ده‌ستیان نه‌كه‌وت بۆیه جۆی دا، وە (عبد اللە)ـی كوڕی (عمر) سەرفترەی دەدا لە بۆ بچووك و گەورە هه‌تا لە جیاتی منداڵەكانی (نافع)ـیشی دەدا، وە (عبداللە)ـی كوڕی (عمر) دەیدا بە جابیەكانی زەكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتیان وه‌رده‌گرت (يُعْطِيهَا الَّذِينَ يَقْبَلُونَهَا)، ئه‌وه‌ش بە ڕۆژێك، یا دوو ڕۆژ، پێش جەژن .
چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه:
1- (يُعْطُونَ) واتا: (يُخرجون)، به مانای ده‌ریان ده‌كرد و ده‌یاندا.
2- ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئیجتیهادی پێشه‌وا (معاویة) - ڕه‌زای خوای لێ بێت -.
3- (نافع) خزمه‌تكاری پێشه‌وا (عبد الله)ی كوڕی (عمر) بوو - ڕه‌زای خوایان لێ بێت -، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه كۆیله بووبن، ئه‌وه گرفتێك نیه له‌وه‌دا، به‌ڵام كه ئازادبووبن، ئه‌وا ده‌بێت دوای ئیزن لێ وه‌رگرتن و ئاگاداری ئه‌وان، ئه‌و زه‌كاته‌یان له‌بری بدرێت.
4- خه‌ڵكی سێ جۆره:
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌یه كه زاندراوه فه‌قیره، بۆیه ئه‌و جۆره زه‌كاتی پێ ده‌درێت و وه‌ختێكیش زه‌كاتی پێدرا، پێویست ناكات پێی بگوترێت: ئه‌وه زه‌كاته.
جۆری دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌یه كه دیارنیه و نازاندرێـت ئاخۆ زه‌كاتی پێ ده‌شێت، جا كه قبوڵی كرد زه‌كاتی پێ ده‌درێت، یان پێی ده‌وترێت: ئه‌وه زه‌كاته، بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی نه‌شیا وه‌ری نه‌گرێـت.
جۆری سێهه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسراون به‌وه‌ی پێوست نین، ئا ئه‌وانه زه‌كاتیان پێ نادرێت.
باسی سەرفترە لەسه‌ر بچوك و گەورەیە
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: «فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَدَقَةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ عَلَى الصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ، وَالحُرِّ وَالمَمْلُوكِ».
(عبد الله)ـی كوڕی (عمر) - ڕەزای خوای لێ بێت- دەڵێ: پێغەمبەری خودا (ﷺ) صه‌ده‌قه‌ی سەرفترەی فەڕز كردوە، صاعێك لە جۆ، یا صاعێك لە خورما، لە سەر بچووك وگەورە، ئازاد وكۆیلە.
دواى ئه‌و پێشه‌كیه, سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه ده‌ڵێین: كه دروست نیه زه‌كاتی سه‌رفتره به به‌ها و پاره ده‌ربكرێت, له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕاست و دروسته‌كه‌یه - له ناو قسه و بۆچونی زانایان و خاوه‌ن زانستان - كه موافیق و ڕێكاو ڕێكیشه له‌گه‌ڵ قورئان و فه‌رمووده:-
1- شاره‌وا نیه له هیچ موسڵمانێك كه گرنگترین پایه‌كانی دینی ئیسلام بریتیه له شایه‌تیدان به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق و ڕاست له ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیه جگه له خوای گه‌وره و، پێغه‌مبه‌ر محمدیش - ﷺ - نێردراو و ڕه‌وانه‌كراوی خوای گه‌وره‌یه، جا داخوازی شایه‌تیدان به‌وه‌ی كه هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق و ڕاست له ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیه جگه له خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه جگه له‌و - سبحانه و تعالی - به‌ندایه‌تی و عیباده‌تی بۆ هیچ كه‌س و زاتێك نه‌كرێت، هه‌روه‌كو داواكاری شایه‌تیدانیش به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر محمد - ﷺ - نێردراو و ڕه‌وانه‌كراوی خوای گه‌وره‌یه، بریتیه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به‌ندایه‌تی بۆ نه‌كرێت ته‌نها به‌و ڕێ و شێوازه نه‌بێت كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - ﷺ - به شه‌رعی داناوه.
دیاره كه زه‌كاتی سه‌رفتره‌ش په‌رستن و عیباده‌ته به كۆده‌نگی موسڵمانان، به‌ندایه‌تیه‌كانیش بنه‌وا تێیاندا ئه‌وه‌یه مرۆڤ ڕابوه‌ستێت و لێیان نه‌چێته پێش هه‌ر له خۆیه‌وه و، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها و ته‌نها به‌و شێوازه‌ی بۆمان هاتووه له پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - و یار و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی و پێشه‌وایان و زانایانی ڕاسته‌قینه ئاوا بۆمان ڕه‌وایه ئه‌نجامیان بده‌ین و ، لێیان بچینه پێش بۆ ئه‌نجامدانیان.
كه‌واته: دروست و ڕه‌وا نیه بۆ هیچ كه‌سێك كه عیباده‌تێك ئه‌نجام بدات مه‌گه‌ر به‌و شێوازه نه‌بێت كه له پێغه‌مبه‌ری دانا و حه‌كیمه‌وه وه‌ریگرتوه - سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت - ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خوای گه‌وره - تبارك وتعالی - له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: {وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى، إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى}، النجم: 3 - 4. واتا: (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - له خۆیه‌وه و له خۆڕا هیچ ناڵێ و، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یفه‌رمووێت هه‌مووی وه‌حیه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و بۆی ڕه‌وان كراوه).
پێغه‌مبه‌ریش - ﷺ - ده‌فه‌رمووێت: ((مَنْ أَحْدَثَ فِيْ أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ))، متفق علیه، واتا: (هه‌ر كه‌سێك شتێك له دین و ئاینه‌كه‌ی ئێمه دابهێنێت و، ڕێپێدان و فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌تكراوه‌یه)!
له‌ڕاستیدا ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - به‌و شێوه‌ی له فه‌رمووده ڕاسته‌كانیدا هاتووه زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی بۆمان به شه‌رع زانیوه كه (صاع)ـــــێكه له خواردن. بڕوانه (فتاوی هیئة كبار العلما‌ء/ كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنی (صفوت الشوادفي)، لا29.
(صاع)ـێكيش واتا: چوار مست، هه‌ر مستكێش پڕاو پڕی نێو هه‌ر دو ده‌ستی كه‌سێكی مامناوه‌نده، هه‌ڵبه‌ت له سێ كیلۆ كه‌متره و، ده‌گوترێت: دو كیلۆ و نیوه.
1- پرسیار له باره‌ی زه‌كاتی سه‌رفتره‌وه له (أحمد)ی كوڕی (حنبل) كرا - ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت - ئه‌ویش گوتی: نابێت زه‌كاتی سه‌رفتره به به‌ها و قيمه‌ت بدرێت، پێی گوترا: ئاخر خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌ڵێن: (عمر)ی كوڕی (عبد العزیز) نرخ و به‌های له‌بری وه‌رده‌گرت!
پێشه‌وا (أحمد)ی كوڕی (حنبل)ـيش - ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت - گوتی: واز له قسه و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ده‌هێنن و، ده‌ڵێن: فڵان كه‌س وایگوتوه؟!
(عبد الله)ی كوڕی (عمر) - ڕه‌زای خوای گه‌وره‌یان لێ بێت - ده‌فه‌رمووێت: (فَرَضَ رَسولُ اللهِ- صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - زكاةَ الفِطْرِ، صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ), متفق عليه. واتا: (پێغەمبەری خودا - ﷺ - زه‌كاتی سەرفترەى فەڕز كرد صاعێك لە خورما، یا صاعێك له جۆ).
خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت: {أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ}، النور: 54. واتا: (گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردای خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر - ﷺ – بن)، خه‌ڵكێكیش گوتی: سوننه‌ته‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه: ده‌گوترێت: فڵان وایگوت و فڵان وایگوت؟! الـــــمُغْني(2/671).
2- (النووي) - له فیقهی شافعی - ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت - ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - چه‌ند شتێكی جودای باسكردوه له زه‌كاتی سه‌رفتره هه‌ڵبه‌ت هه‌ر یه‌كه له‌وانه‌ش به‌ها و قیمه‌ته‌كه‌یان جیاوازه، له هه‌ر یه‌كه‌شیان صاعێكی پێوست و واجب كردوه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی حسابی بۆ ده‌كرێت و ئیعتیبار بۆ كراوه له‌و بابه‌تدا بریتیه له صاعه‌كه و، ئاوڕیش له به‌ها و قیمه‌ته‌كه‌ی نادرێته‌وه و ته‌ماشای ناكرێت، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی: شه‌رع زانان به‌گشتی به ڕه‌وایان نه‌زانیوه كه زه‌كاتی سه‌رفتره به قیمه‌ت ده‌ربكرێت ...، ئه‌وه‌ش بۆچون و قسه‌ی (مالك) و (أحمد) و (ابن المنذر)ه.
بڕوانه: صحیح مسلم، كتاب الزكاة، بشرح النووي: (4/69)، المجموع: (6/112).
3- شیخ الإسلام (ابن تیمیة)، له باره‌ی زه‌كاتی سه‌رفتره‌وه ده‌ڵێت: خوای گه‌وره واجبی كردوه ده‌بێت خواردن بێت، هه‌روه‌كو چۆن كه‌ففاڕه‌تیشی به خواردن واجب كردوه. مجموع الفتاوی: (25/ 73).
4- (أبو جعفر الهندواني) - له فقهی حه‌نه‌فی - ده‌ڵێت: به‌خشینی زه‌كاتی سه‌رفتره به گه‌نم له هه‌موو بارێكیدا باشتره. له‌به‌رئه‌وه‌ی موافیق و هاوڕێكه له‌گه‌ڵ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ -، هه‌روه‌كو ده‌رخستن و پیشاندانی شه‌ریعه‌تیشه - وه‌كو خۆی -*هه‌روه‌كو (أبو بكر الأعمش) هه‌ر له فقهی حه‌نه‌فی ده‌ڵێت: به‌خشینی گه‌نم له زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی چاتره له نرخه‌كه‌ی؛ چونكه ئه‌وه نزیكتره بۆ گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری له ئیشه‌كه بۆ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ -، هه‌روه‌كو به‌دورتریشه له ناكۆكی و ڕاجیایی زانایان، ئه‌وه‌ش احتیاط و پارێزراوی و خۆ به‌دورگرتنی تێدایه.
بڕوانه: (كتب الفقه الحنفي), وه‌كو : (المبسوط، الفتح القدیر، ردّ الـــــمُحْتار علی حاشیة ابن عابدین، بدائع الصنائع).
5- لیژنه‌ی فه‌توا كه ده‌سته‌بژێرێك له خاوه‌ن زانستانن و، هه‌ندێكیان له زانایانی ئه‌زهه‌رن له مه‌ركه‌زی سه‌ره‌كی (أنصار السنة المحمدیة) ده‌ڵێت: هه‌ندێك له خاوه‌ن زانستان - كه خاوه‌ن ڕا و بۆچونیان پێ ده‌گوترێت و (أصحاب الرأی) ین - بۆ ئه‌وه ڕۆیشتوون كه دروسته قیمه‌ت و به‌ها بدرێت له‌بری خواردن له بابه‌تی زه‌كاتی سه‌رفتره، جا زۆرێك له ئامۆژگاریكاران و زانایانیش له‌مڕۆدا بۆ ئه‌و قسه و بۆچونه ڕۆیشتوون، به‌ڵام گشتاندنی ئه‌و قسه‌یه به‌و شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین ترسناكیه‌كی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌ی به‌و هۆیه‌وه وێنه و شێوازی ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه ده‌گۆڕدرێت! تا ئاستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌وام و ڕه‌شۆكی قه‌ده‌خه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن بانگه‌شه‌ی بنه‌ما دروسته‌كه له به‌خشینی زه‌كاتی سه‌رفتره بكات، ئه‌ویش كه به خواردنه! ئه‌وه‌ش كارێكی ترسناكه، بۆیه ئێمه بانگی موسڵمانان ده‌كه‌ین بۆ پارێزگاریگردن له وێنه و شێوازی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌رع، تا شی نه‌بێته‌وه و ، هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و، نه‌شگۆڕدرێت، هه‌روه‌ها پارێزگاریش بكه‌ن له به‌خشینی زه‌كاتی سه‌رفتره به خودی شته‌كه؛ چونكه به‌وه له‌و ناكۆكیه‌ی كه هه‌یه له نێو زانایان ده‌ربازیان ده‌بێت و، احتیاط كردنیشه بۆ خودی عیباده‌ته‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاجح و په‌سه‌نده.
دووه‌م/ ئایا دروسته زه‌كاتی سه‌رفتره له‌به‌ر پێویستی به قیمه‌ت و به‌ها بدرێت؟ نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه چیه؟
1- پێشه‌وایان (إسحاق) و (أبو ثور) ده‌ڵێن: قیمه‌ت و به‌ها له زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی نایخوات و له‌بری ناكه‌وێت، مه‌گه‌ر بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری بێت؟!
2- (الشوكاني) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هه‌ق و ڕاستیه ئه‌وه‌یه كه زه‌كاته‌كه واجبه له خودی شته‌كه، بۆیه له‌وه لانادرێت بۆ قیمه‌ت و به‌ها مه‌گه‌ر به عوزر و پاساوێك. نیل الأوطار: 5/ 145.
3- هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی: كه ڕێگرێك هاته پێش له‌وه‌ی زه‌كاتی سه‌رفتره به خواردن و خودی شته‌كه بده‌ی، ئه‌وسا به‌خشینی زه‌كاتی سه‌رفتره به به‌ها و قیمه‌ت له‌سه‌ر كابرا لاده‌چێت و له بری ده‌كه‌وێت؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه له توانای ئه‌و كه‌سه‌دایه و ئه‌وه‌ی له توانایدانیه له‌سه‌ر واجب نیه. السیل الجرار: 2/86.
له نمونه‌كانی زه‌ڕوڕه‌ت و پێوێستی
(1) پاساوی ده‌ستنه‌كه‌وتنی دانه‌وێڵه، ئه‌وه‌ش له ئیتجتیهاده‌كه‌ی (عبد الله) كوڕی (عمر) تێ ده‌گه‌یشترێت، وه‌كو له (صه‌حیحی بوخاری)ـشدا هاتووه (فَكَانَ ابْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا يُعْطِي التَّمْرَ فَأَعْوَزَ أَهْلُ المَدِينَةِ مِنَ التَّمْرِ، فَأَعْطَى شَعِيرًا)، واتا: ئیدی (عبد الله)ـی كوڕی (عمر) خورمای دەدا، بەڵام خه‌ڵكی مه‌دینه موحتاجی خورمابوون و ده‌ستیان نه‌كه‌وت بۆیه جۆی دا.
(فَأَعْوَزَ) به مانای (احتاج وعجزوا عن الحصول على التمر)، واتا: پێویست بوون و, ده‌سته‌وستانیش بوون له ده‌ستخستنی خورما. پێشه‌وا (ابن حجر) له (فتح الباري) له لا په‌ڕه: 2/440، به‌و شێوه‌یه باسيكردوه.
(2) هه‌روه‌ها كه سوڵتان و كاربه‌ده‌ست و سه‌رپه‌رشتیاری موسڵمانان ناچاری كردن به‌وه‌ی هه‌ر ده‌بێت قیمه‌ت و به‌ها بده‌ن بۆ زه‌كاتی سه‌رفتره له‌بری خواردن و، به‌ناچاریش لێی وه‌رگرتن، ئه‌وه له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و بۆیان له‌بری ده‌چێت. (النووی) له (المجموع) له لاپه‌ڕه: 5/ 405 و، شیخ الإسلام (ابن تیمیه)ـش له (الاختیارات) لاپه‌ڕه 334، ئه‌و سوده‌یان پێ گه‌یاندوین.
سێهه‌م/ هه‌ندێك ئاگاداریكردنه‌وه‌ی نورانی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی وروژێندراوه له گومانه‌كان له‌باره‌ی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفتره به خواردن.
1. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ناكۆكیه‌كه له بواری بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌دا نیه، به‌ڵكو له لقێكی بواری په‌رستشدایه، به‌ڵام هه‌موو بابه‌ته‌كان خوای گه‌وره واجبی كردوه له‌سه‌رمان له وه‌ختی ڕاجیایی و ناكۆكی تێیاندا كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی كه قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره - ﷺ - خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ}, النساء: 59. واتا: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - بكه‌ن و، ئه‌وانه‌شی كه فه‌رمان ڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستی ئێوه‌ن چ فه‌رمان ڕه‌وایان و، چ زانایان هه‌ردوكی ده‌گرێته‌وه له چاكه‌دا، ئه‌گینا له خراپه و تاواندا گوێڕایه‌ڵی بۆ كه‌س ناكرێت، وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێك‌دا كێشه كه‌وته نێوانتان له دین و دونیادا ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -، واتا بۆ لای قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر -ﷺ - پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خوا و به ڕۆژی دوایی هه‌یه), هه‌روه‌ها ده‌شفه‌رمووێـت: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ}, الشورى: 10. واتا: (له هه‌ر شتێكیش ئێوه ناكۆكی و جیاوازی كه‌وته نێوانتان ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره و خوای گه‌وره بڕیاری لێ ده‌دات).
* (عبد الله)ی كوڕی (عباس) - ڕه‌زای خوای گه‌وره‌یان لێ بێت - به‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت: (أبو بكر) و (عمر) قه‌ده‌خه‌ی حه‌جی ته‌مه‌تتوعیان كردوه، ده‌فه‌رمووێت: واده‌بینم ئێوه تێدابچن، (له ڕوایه‌ت و له‌فزێكی دی ده‌ڵێت: ئا لێره‌وه تێداده‌چن!)، من ده‌ڵێم: پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - وا ده‌فه‌رمووێت، تۆش ده‌ڵێی: (أبو بكر) و (عمر) وا ده‌فه‌رموون.
أخرجه أحمد وغیره، وصحَّحَه أحمد شاكر في المسند(3121), به هاوشێوه‌ی ئه‌وه له (مصنَّف عبد الرزاق) داهاتووه، هه‌روه‌كو (الأرنؤوط) له (زاد المعاد) به‌ڕاستی داناوه له لاپه‌ڕه(2/206)، ئه‌و كه‌سه‌شی قسه‌ی له‌گه‌ڵ (عبد الله)ی كوڕی (عباس) كردوه، (عروة)ی كوڕی (الزبیر) بووه، - ڕه‌زامه‌ندی خوا له هه‌موویان بێت -.
2. جا هه‌ر كه‌سێك وا گومان بكات - به تێگه‌یشتنی خۆی - كه ئه‌وه باشتره بۆ فه‌قیر و هه‌ژار، واتا: زه‌كاتی سه‌رفتره‌كه‌ی به قیمه‌ت و به‌ها پێ بدرێت نه‌ك به خواردن، ئه‌وه په‌ی به حیكمه‌ته‌كانی زه‌كاتدان نه‌بردووه، دیاریشه كه حیكمه‌تی زۆری هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه دڵنه‌واییه بۆ فه‌قیری ده‌ره‌جه یه‌ك، عه‌بدایه‌تیه‌كیشه كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ری واجب و پێویسته، هیچ هه‌وڵ و تێكۆشان و ڕا و بۆچونێكیش نایخوات له‌كاتێكدا به‌ڵگه له قورئان و سوننه‌ت هه‌بێت،
هه‌ر بۆیه‌ش زانایان ئینكاری و قه‌ده‌خه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان كرد كه فه‌توای بۆ یه‌ك له پادشاكاندا، وه‌ختێك سه‌رجێی (جماع) له ڕۆژی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڕۆژووشبوو، به‌وه‌ی كه ده‌بێت دو مانگی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوبن، له‌كاتێكدا ده‌قه‌كه ده‌فه‌رمووێت: یه‌كه‌مجار ئازادكردنی كۆیله‌یه‌كه، دواتر كه نه‌یتوانی ئه‌وه به‌ڕۆژوده‌بێت. بڕوانه: (الإحكام فی أصول الأحكام)، هی (الآمدي):3/79.
كه‌واته: زه‌كاتی سه‌رفتره‌ش هه‌روایه جائیز و دروست نیه خۆت له ده‌قه‌كه ببوێری، له‌به‌ر پێباشبوون و هه‌واو ڕاو بۆچون!
دیاره ئه‌و زانایه هاوڕێ و قوتابی ئیمامی مالك بووه و ناوی (يحيى بن يحيى الليثي(يه، ئه‌و پاشایه ئه‌میر (عبد الرحمن)ی (الأندلس) بووه، ده‌بینین ئه‌و زانایه بۆیه وا وه‌ڵامی دایه‌وه؛ چونكه گوتی: كۆیله ئازادكردن و خواردن دابه‌ش كردن بۆی زه‌حمه‌ت نیه، به‌ڵام به‌ڕۆژبوونه‌كه زه‌حمه‌ته و كه ئه‌وه‌ی پێ بڵێم: ناچار كارێكی وه‌ها ناكاته‌وه جارێكی دی!
3. ئه‌وه‌شی گومانی ئه‌وه بكاته كه پاره له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر - ﷺ- نه‌بووه وه‌كو ئه‌وه وایه كه هه‌رگیز قورئانی نه‌خوێندبێـته‌وه، ده‌ی هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه خه‌ڵكی مامه‌ڵه‌یان به دینار و درهه‌م كردوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: {وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ}, يوسف: 20, واتا: (وه براكانی یاخود ڕێبواره‌كان به نرحێكی زۆر كه‌م به چه‌ند درهه‌مێكی دیاریكراوی كه‌م فرۆشتیان).
هه‌روها له باره‌ی یارانی ئه‌شكه‌وتیش ده‌فه‌رمووێت، وه‌ختێك گوتیان: {فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ}, الكهف: 19, واتا: (يه‌كێكتان به‌م پاره‌یه‌ی كه پێتانه كه پاره‌ی زیو بووه بینێرن بۆ شاره‌كه), ديسان خواى گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌هلی كتابه‌وه ده‌فه‌رمووێت: {وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَّا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا}, آل عمران: 75, واتا: (هه‌شیانه ته‌نها دینارێكی به ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ناگه‌ڕێنێته‌وه و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ده‌كات، ئیلا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شایه‌ت و ئه‌و شتانه‌ت هه‌بێت و، به زۆری لێی وه‌ربگریته‌وه).
(4) ئه‌وه‌ش كه گومان ده‌كات كه (أبو حنیفة) گوتویه‌تی: (باشتر قیمه‌ت و به‌هایه له‌بری خواردن)، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قسه نه‌قڵ بكات؛ چونكه (أبو حنیفة) به‌س گوتویه‌تی: دروسته، وه ده‌شیگوت: (إذا صحَّ الحدیثُ فهو مذهَبي)، بۆیه دوای وه‌فاتكردنی هه‌ردوك قوتابی و هاوڕێی (أبو یوسف) و (محمد) موخالیفی بوون له زۆرێك له بابه‌ته‌كانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی، هه‌تا ئه‌و بابه‌ته له مه‌زهه‌بی حه‌نیفه چوار بۆچون و قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه:
یه‌كه‌م/ دروسته قیمه‌ت و به‌ها بدرێت له زه‌كاتی سه‌رفتره له‌بری خواردن.
دووه‌م/ پێی وایه قیمه‌ت و به‌ها و پاره باشتره.
سێهه‌م/ ته‌فصيل و درێژه‌ی داوه به بابه‌ته‌كه و بۆ نمونه (محمد)ی كوڕی (مسلمة), ده‌ڵێـت: له ڕۆژانی بار و گوزه‌ران خۆشی قیمه‌ت و پاره‌م پێخۆشتره، به‌ڵام ڕۆژگاری ته‌نگه‌تاوی و ناڕه‌حه‌تی به‌خشینی گه‌نمم به‌لاوه خۆشتره بۆ زه‌كاتی سه‌رفتره.
چواره‌م/ ئه‌و بۆچونه‌یان پێی وایه باشتر و چاتر به‌لایانه‌وه به‌خشینی دانه‌وێڵه‌یه له‌بری پاره بۆ زه‌كاتی سه‌رفتره، ئه‌وه‌ش دیاره كه ڕاجیح و په‌سه‌نده به به‌ڵگه‌وه، هه‌روه‌كو بۆچوون و قسه‌ی جمهور و كۆی زانایانیشه وه‌كو پێشتریش باسمان كرد، ئه‌ویش كه دروست نیه زه‌كاتی سه‌رفتره به پاره و قیمه‌ت ده‌ربكرێت مه‌گه‌ر بۆ زه‌ڕوڕه‌ت و پێویستی نه‌بێت.
باسی سەرفترە پێش جەژن دەدرێ
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ».
(عبد الله)ـی كوڕی (عمر) دەڵێ: پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمانی كردوە كە سەرفترە پێش دەرچوونی خەڵك بۆ نوێژی جەژن بدرێت .
- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: «كُنَّا نُخْرِجُ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ»، وَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ: «وَكَانَ طَعَامَنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِيبُ وَالأَقِطُ وَالتَّمْرُ.
(أَبو سَعِيد الخُدْرِي)، - ڕەزای خوای لێ بێت- دەڵێ: ئێمە لە زەمانی پێغەمبەری خودا (ﷺ) لە ڕۆژی جەژندا سەرفترەی خۆمان بە صاعێك لە خواردن دەدا (أبو سعید) دەڵێ: ئەو كاتە خواردنی ئێمە جۆ ومێوژ وكەشك وخورما بوو.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك ئه‌و خواردنانه نه‌بوون ئه‌وا له جگه له‌وانه خواردنی تر ده‌رده‌كات وه‌كو زه‌كاتی سه‌رفتره، بۆ نمونه كه برنج بكرێته زه‌كاتی سه‌رفتره، ئه‌وه له باشترینی خواردنه‌كانه له نێو خه‌ڵكی به‌گشتی له‌مڕۆدا.
وه‌رگێڕان و سه‌رباركردنی
جیهاد قادر علی
13ـی ڕه‌مـــــ8ـــــــه‌زانی 1441ی كۆچی
6ـی ئایـــ5ــاری 2020ی له‌دایك بوون.
(1) گه‌نم (السمراء)، له شامه‌وه هات.
(2) ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ساڵێكیان به‌سه‌ردا ڕه‌ت ده‌بێت، بۆ نمونه له مانگی شه‌عبان بۆ مانگی شه‌عبانی ساڵێكی دی، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌زانێ بایی چه‌ندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخیان بۆ ده‌كات، جا له‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌ر چل دینار، دینارێك ده‌كاته زه‌كات، واتا: زه‌كاتی كه‌ل و په‌ل و ماڵی بازرگانیان لێ ده‌رده‌كات.
تێبینيه‌ك/
ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌رده‌ستت كۆكراوه‌ی هه‌ر سێ كتابی:
1- (أبواب صدقة الفطر)ی (صحیح البخاري).
2- شه‌رحه‌كه‌ی شێخ عبد العزیز الراجحي بۆ (صحیح البخاری)، به‌ناوی: (منحة الملك الجلیل شرح صحیح محمد بن إسماعیل).
3- له‌گه‌ڵ كتابی (لماذا لا یجوز إخراج زكاة الفطر قیمة ولا نقودا؟) هی (أشرف محمد الكلومي)ه.