حوکمى کردنەوە و کارکردن لە چێشتخانەکان چیە لە مانگى ڕەمەزاندا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى کردنەوە و کارکردن لە چێشتخانەکان چیە لە مانگى ڕەمەزاندا ؟
پرسیار:

ئەو كەسانەی كەوا لە مانگی ڕەمەزاندا لە چێشتخانەکاندا كار دەکەن هەندێ لە چێشتخانەكان كراوەیە بە بیانوی ئەوەی بۆ ئەو كەسانەی كەوا ڕێبوارن‌و موسافیرن چەند چێشتخانەیەكی دیاریكراو دەكرێتەوە حوكمی ئەو كەسانە چییە كەوا لەو چێشتخانەیە كار دەكەن ئایە هاوكاری كردنە لەسەر تاوان یاخود ڕێگای پێدراوە؟ 

با سەرەتا باسی حوكمی چێشتخانەكان بكەین ئەوجا بچینە سەر ئەو كەسانەی كەوا ئیشی تێدا دەكەن: بێگومان موسافیر وەكو باسمان كرد ڕوخسەتی پێدراوە ئەوەش ڕەحمەتی خوای گەورەیە، چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (السّفَرُ قِطعَەٌ مِنَ الْعَذَابِ) ( رواه البخاري (1685) ومسلم (715).) سەفەر كردن بەشێكە لە ئازار مرۆڤ تێیدا ناڕەحەت دەبێت، بەڕاستی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابچێت بۆی هەیە بە ڕۆژوو نەبێت، كە بەڕۆژوو نەبوو كەواتە دروستە لەسەر ڕێگاكان چێشتخانە بكرێتەوە بۆ خاتری ئەو كاسانەی كە موسافیرن، بەڵام لەناو شارە بچوكەكان بە تایبەتی كە (الاحكام الشرعية بني على الأعم الأغلب) واتە: (ئەحكامە شەرعییەكان بنیات نراون لەسەر گشتێتی‌و زۆرینە) كە خەڵك بچێت لەو شوینە بچوكانە لە چێشتخانە نان بخوات ئەو شتە زۆر كەمە لە شارۆچكەیەكی بچوكدا چەند چێشتخانە بكرێتەوە چەند ساردەمەنیەك بكرێتەوە هەمووی بە بیانوی ئەوەی كە ڕێگایان پێدراوە لە یاسادا بۆ ئەو كەسانەی كە موسافیرن، ئەو دەرگا كردنەوە فراوانە لە بابەتدا شەرعیدا نییە، بەڕاستی بۆیە ئەو كەسانەی كە ئەو جێگایانە دەكەنەوە با لەخوای گەورە بترسن ئەگەر بزانن زۆرینەی خەڵك ئەوانەن دێن بۆ چێشتخانەكانیان كە موسافیرن وە تەجروبەیان هەیە ساڵانی ڕابردوو ئەوە دەتونن بیكەنەوە، بەڵام كە بزانن زۆرینەی ئەو كەسانەی كە دێن نان دەخۆن خەڵكانی شارەكەی خۆیەتی كارێكی باش نییەو بێ شەرعی یە‌و نابێت بكرێتەوە، ئەوجا بێینە سەر ئەو پرسیارەی كە كردت ئایە ئیش كردن لەو چێشتخانانە دەڵێین بەگوێرەی ئەو چێشتخانەیە دەگۆڕێ ئەگەر چێشتخانەی سەر ڕێگاكان یێت‌و بەڕاستی بۆ ڕێبوارەكان بێت ئەوە ئیشكردن تێیدا دروستەو هیچ كێشەی نییە ئەو كەسەش كەلە چێشتخانەكە كار دەكات مادام موسافیر نییە بۆی نییە ئەو بەڕۆژوو نەبێت دەبێت بەڕۆژوو بێت، بەڵام چێشتخانەی ناو شارەكان‌و شارۆچكەكان بەڕاستی ئەوە پێویست نیە‌و شەرعی نییە‌ودروستە نییە بۆ موسافیرەكان بكرێنەوە، نەكردنەوەی چێشتخانەكە شەرعی یە نە ئەو كەسەش ئیشی تێدا دەكات شەرعییە بەڵكو گوناهبار دەبێت چونكە هاوكاری دەكات لەسەر (الاثم والعدوان) و لەسەر گوناه .

سەردان: ٢,٧٦٤ بەش: ڕۆژوو