هەندێ کەس مەغڕوڕ دەبن بەپاداشتی ڕۆژوو وەک ڕۆژووی عەرەفە وعاشوڕا ، تەنانەت هەندێ کەس دەڵێن : ڕۆژووی عاشوڕا هەموو تاوانی ساڵەکە دەسڕێتەوە ، وە ڕۆژووی عەڕەفە وەک زیادەیەک لەپاداشت دەمێنێتەوە !
ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
ئەم کەسە نازانێ ڕۆژووی ڕەمەزان ونوێژەکان گەورەتر وبەڕێزترن لەڕۆژی عەرەفە وعاشوڕا ، جا ڕۆژوو ونوێژ بەمەرجێ تاوان دەسڕنەوە گەر کەسەکە دوور کەوێتەوە لەتاوانی گەورە ، وە ڕۆژووی ڕەمەزان ، وهەینی بۆ هەینیەکی تر توانای سڕینەوەی تاوانیان نی یە تەنها کاتێ نەبێت کەکەسە دوورکەوێتەوە لەتاوانی گەورە ، هەرکات هەردوو شتەکە کۆبوونەوە ئەو کات تاوانی بچووک دەسڕنەوە .
وەهەندێ کەسی لەخۆ بایی پێی وایە چاکە وعیبادەتی زیاترە لەخراپە وتاوان ؛ چونکە حساب ولێکۆڵینەوە لەگەڵ خۆیدا ناکات لەسەر تاوان ، وهەرکات چاکەی بکات لەبیری ناکات ، وەک ئەوکەسەی کەڕۆژانە سەد جار (ٲستغفر اللە)و(سبحان الله) دەکەن ، پاشان غەیبەتی موسوڵمانان دەکەن وناموسیان لەکەدار دەکەن ، وبەدرێژایی ڕۆژ قسەیەک دەکەن کەخودا پێی ڕازی نی یە ، ئائەم کەسە تەنها بیر لەو زیکرانە دەکاتەوە کە کردوونی وئاوڕێک لەسزای کەسانێک ناداتەوە کەغەیبەتی موسومانان دەکەن وزمانیان بەڕەڵا کردووە .