دایكم خوێندەوارى نییە ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمى بۆ بكەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دایكم خوێندەوارى نییە ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمى بۆ بكەم ؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

لە سوننەتدا نەهاتووە كە هیچ كەسێك بتوانێت خەتمە بۆ یەكێكى تر بكات، چ كچ بۆ دایكى بێت، یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوە هاتووە كە ئەگەر منداڵ قورئان خوێن بێت ئەوا لە ڕۆژى دوایدا تاجێك دەكرێتە سەر دایك و باوكى ڕووناكى ئەو تاجە لە ڕووناكى خۆر زیاترە (ئەمەش فەرموودەیەكى صحيحە).
وە ئەوەش هاتووە كە ئەگەر كەسێك نەخوێندەوار بێت، ئەگەر بتوانێت سێ جار سورەتى (الإخلاص) واتە سورەتى: [ قل هو الله أحد ] بخوێنێتەوە بە خەتمەیەك بۆى دەنووسرێت.
خواى پەروەردگار زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوه

سەردان: ٢,٤٩٩ بەش: ڕۆژوو