به‌ كورتى ئه‌و كاره‌ خێر و باشانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ بتوانم له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌نجامى بده‌م؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
به‌ كورتى ئه‌و كاره‌ خێر و باشانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ بتوانم له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌نجامى بده‌م؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

ئەمەى خوارەوە چەند خاڵێکە بۆ جوانتر بەڕێ کردنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان 
1 ـ هەموو ڕۆژێك گوێبگرە لە وتارێك كە باس لە فەزڵ و گەورەی مانگى ڕەمەزان دەكات، لەماڵ لەناو ئۆتۆمبییل لە دوكان لەهەر شوێنێكى تر.
2 ـ خوێندى قورئان و خوێندنەوەى تەفسیرى ئەو ئایەتانەى كە باسى ڕۆژو مانگى ڕەمەزان دەكەن لە كتێبى تەفسیرى قورئان.
3 ـ " چۆن لەمانگى ڕەمەزاندا بژین " دروشمێكە پێش مانگى ڕەمەزان، كە بریتیە لە كۆبونەوە و دانیشتنێكى برایانە لەگەڵ ئەو كەسانەى كە خۆشیانت دەوێ و مرۆڤى چاك وچاكە كارن، لەگەڵیاندا باس لەوە بكرێت كە چۆن لە مانگى ڕەمەزاندا بژین، وەكو ئەوەى كە خواى گەورە لێمانى دەوێ، ئەم دانیشتنە ئیمانیە هاندەرێكە بۆ ئامادەبوونى دڵەكانمان بۆ مانگى ڕەمەزان.
4 ـ دابین كردنى بڕیك پارەى دیاریكراو بۆ ئەم مانگە بۆ كردنی كارى خێر وەك:
أ ـ صدقە جاریە (بیرى ئاو، بەشداریكردن بە برێك پارە لە دروستكردنى مزگەوت، ناشتنى دار... هتد).
ب ـ كڕینى هەندێ كتێب و نامیلكەى بە سوود بڵاوكردنەوەى لە نێوان خەڵكیدا.
ج ـ بەشداریكردن لە پڕۆژەى ناندانى ڕۆژوان لەمانگى ڕەمەزان.
د ـ شتوومەكى خێر، كە بریتیە لە كۆمەڵێك خواردن كە دابەش دەكرێت بەسەر كەمدەستەكاندا لە سەرەتاى ئەم مانگە.
5 ـ ڕۆیشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئەنجامدانى عومرە ئەگەر توانرا چونكە پێغەمبەرى خوا دەفەرمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " (صحيح الترغيب و الترهيب،ج2/ص6/1118). واتە: ئەنجامدانى عومرەیەك لە مانگى ڕەمەزان خێرى حەجێكى هەیە كە لەگەڵ مندا ئەنجامدرابێت.
6 ـ فێربوونى ئاداب ئەحكامەكانى ڕۆژوو، وخوێندنەوەى كتێبى ((چۆنێتی ڕۆژووی پێغەمبەر لە ڕەمەزان دا)).
7 ـ ئامادەبوون لەو ووتارانەى كە بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانەوە پێشكەش دەكرێت.
8 ـ ئامادەكاری لە ماڵەوە وەكو خێزان، منداڵەكان و دەوروبەر بۆ ئەم مانگە پیرۆزە لە ڕێگاى قسە و گفتوگۆ ئامۆژگاریكردن بۆ ئامادەبوون بۆ ئەم مانگە پیرۆزە.

سەردان: ٢,٧٨٠ بەش: پێشوازى لە ڕەمەزان