به‌چی پێشوازی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
به‌چی پێشوازی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ین؟

پانـــ15ـــزه‌  قازانج له‌ پێشوازی ڕه‌مه‌زان
1-    مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێخۆشبونی گوناهه‌كان و ده‌ربازبوونه‌ له‌ ئاگر.
2-    موسڵمان دڵگه‌ش و دڵخۆش ده‌بێت به‌ هاتنی كه‌ژی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تیه‌كان.
3-    موسڵمان دڵخۆشه‌ به‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ چونكه‌ مانگی به‌ڕۆژوبون و شه‌و نوێژ و خوێندنی قورئان و ڕه‌جای لێخۆشبون و ده‌ربازبوونه‌ له‌ ئاگر.
4-    پێغه‌مبه‌ر  مژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دا.
5-    پێشینی چاك و باش دڵخۆش ده‌بوون به‌ هاتنی ڕه‌مه‌زان و داوایان له‌ خوا ده‌كرد بیانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و مانگه‌ و مۆفه‌ق و سه‌ركه‌وتوشیان بكات بۆ تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌.
6-    خه‌ڵكێك هه‌یه‌ وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و  خۆشه‌ویستی و تامه‌زرۆیشی زیاد ده‌كات و، چاوه‌ڕێی ڕه‌مه‌زان ده‌كات ساڵ بۆ ساڵ و پێداویستیه‌كانیشی بۆ حازر ده‌كات و، به‌وپه‌ڕی خۆ ئاماده‌كردنیشه‌وه‌ خۆی ئاماده‌ و حازر كردوه‌ و، به‌ جوانترین شێوه‌ش پێشوازی لێ ده‌كات.
7-    گه‌یشتن به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان و مۆفه‌ق بون بۆ به‌ڕۆژوبونی و شه‌و نوێژه‌كانی، نیعمه‌ت و به‌خشێكی گه‌وره‌یه‌ و، له‌ گه‌وره‌ترینی نیعمه‌ته‌كانیشه‌.
8-    له‌ سه‌ره‌تاكانی ڕه‌مه‌زان و ده‌ستپێكی، ده‌بێت نیه‌تی خۆمان خاوێن و دروست  بكه‌ینه‌وه‌ و سوریش بین به‌ ویستێكی ڕاستگۆیانه‌ تا واز له‌ حه‌رامه‌كان بهێنین و، له‌گه‌ڵ گۆڕینی داب و‌ نه‌ریته‌ خراپه‌كان، سه‌رباری تێكۆشانی زێتر بۆ تاعه‌ت و په‌رستش، له‌گه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، جوانترین ‌وه‌به‌رهێنانیشی تێدابكرێت.
9-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه‌ بۆ هه‌جر و پێشگوێ نه‌خستنی قورئانی پیرۆز، له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌.
10-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ زۆر داوای لێخۆشبوون كردن و،  تۆبه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ و، ڕوكردنه‌ خوای گه‌وره‌.
11-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین  به فێربونی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ فێری ببین  له‌ حوكمه‌كانی به‌ڕۆژوبون پێش هاتن و چونه‌ ناو ئه‌و مانگه‌.
12-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ لابردنی به‌ربه‌ست و ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ڕۆژوگرتن له‌گه‌ڵیان به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان، به‌ گوێره‌ی توانا.
13-    پێشوازی له‌  ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ دوعا و پاڕانه‌وه‌ و لاڵانه‌وه‌ و كوزانه‌وه‌ بۆ لای خوا، تا بمانگه‌یه‌نێته‌ ڕه‌مه‌زان به‌ له‌ش ساغی و  ته‌ندروستی و ئیمانه‌وه‌ و باوه‌ڕه‌وه‌.
14-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ كڕینی پێویستیه‌كانی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و پێداویستیه‌كانی ماڵ به‌ر له‌ هاتنی ئه‌و مانگه‌، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و مانگه‌ و شه‌وه‌ پیرۆزه‌كانی به‌زایه‌ نه‌ڕۆن له‌ هاتوچونی نێو بازاڕ و مۆڵه‌كان.
15-    پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ پشكداری له‌ ئاماده‌كردنی مزگه‌وت و حازركردنی بۆ نوێژ و شه‌و نوێژ و بۆنخۆشكردنی و، ته‌ماشاكردنی هۆكاره‌كانی سارد و گه‌رمی و  و ڕونكه‌ره‌وه‌كان و  موكه‌ببیره‌ و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رماڵ و ڕایه‌خ و چاككردنه‌وه‌ی سه‌راو و شوێنی ده‌ست نوێژ و ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ چاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی شوێنی نوێژ بۆ ئافره‌تان و زیادكردنی ژماره‌ی موصحه‌فه‌كان و كتێبه‌ بانگه‌وازییه‌كان   و هاو شێوه‌ی ئه‌وانه‌ش.
وه‌رگێرانی جیهاد قادر علی
26ــی شعـ8ــــبانـی 1441كۆچی
19ـی نیســـ4ــــانی 2020له‌دایك بوون

سەردان: ٤,٦١٢ بەش: پێشوازى لە ڕەمەزان