چۆن بتوانم کاتەکانم ڕێک بخەم و بەرنامەیەک دابنەم بۆ مانگى ڕەمەزان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانم کاتەکانم ڕێک بخەم و بەرنامەیەک دابنەم بۆ مانگى ڕەمەزان؟

1- هەستان بۆ پارشێوو فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە). متفق عليه
2- زۆر گوتنی(استغفرالله) لە كاتی بەربانگەوە تاكو بانگی بەیانی خوای گەورە دەفەرموێت: (وبالأسحار هم يستغفرون)(الذاريات:18).
3- ئەنجامدانی دووڕكات سونەتی بەیانی پێش نوێژی بەیانی، پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (ركعتا الفجر خير من الدنيا وما فيها)(رواه مسلم).
دوای بەرەبەیان:
1- زو چون بۆ نوێژی بەیانی بۆ مزگەوت: (ولو يعلمون ما في العتمة والصبح لأتوهما ولو حبواً) (متفق عليه).
2- سەرقاڵبون بە زیكرو دوعاوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیان: (الدعاء لا يرد بين الأذان والإقامة)(رواه أحمد والترمذي وأبو داود).
3- مانەوە لەمزگەوتدا دوای ئەنجامدانی نوێژ بەیانی و بۆ خوێندنی قورئان و زیكرەكانی بەیانیان تاكو كاتی خۆرهەڵات، چونكە پێغەمبەرمان كاتێك كە نوێژی بەیانی دەخوێند دادەنیش لە شوێنی خۆیدا و دەمایەوە تاكو كاتی ڕۆژهەڵاتن(رواه مسلم).
4- ئەنجامدانی دوو ڕكات نوێژ(نوێژی زوحا) چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة)(رواه الترمذي).
5- پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە چونكە پێغەمبەرمان ئەم دوعایەی كردووە: (رَبِّ أسألُكَ خَيرَ ما في هذا اليَوم وَخَيرَ ما بَعدَهُ...)(رواه مسلم).
6- نوستن و چاوەڕێی پاداشت كردن لەسەر ئەو نوستنە: چونكە (معاذ رضي الله عنه) فەرمویەتی: (لأحتسب نومتي كما احتسب قومتي)
7- پاشان هەستان و چون بۆ خوێندن یان بۆ ئیشەكەت، چونكە پێغەمبەر فەرمویەتی: (ما أكل أحد طعاماً خيراً من أن يأكل من عمل يده وإن نبي الله داود كان يأكل من عمل يده)(رواه البخاري).
8- سەرقاڵ بون بە زیكرەوە هەموو ڕۆژەكەت چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەت: (ليس يتحسر أهل الجنة إلا على ساعة مرت بهم ولم يذكروا الله تعالى فيها) (رواه الطبراني).
9- ماڵ بەخشینی ڕۆژەكەت، وە چاوبڕینە ئەو فەرمودەیەی كە پێغەمبەرمان دەفەرموێت هەر بەندەیەك ماڵێك ببەخشێت ئەوا دوو فریشتە دوای بۆ دەكەن و دەفەرمون: (اللهم أعط منفقاً خلفاً).
نیوەڕۆ
1- چون بۆ نوێژی نیوەڕۆ وە ئەنجامدانی بە جەماعەت لە مزگەوتدا
2- پشو دانێكی كەم لە گەڵ چاوەڕوانی پاداشت لەسەری چونكە پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (وإن لبدنك علیك حقاً).
عەسر
1- ئەنجامدانی نوێژی عەسر بەجەماعەت لە مزگەوتدا، وە هەوڵدان كە چوارڕكات نوێژی سوننەت لە پێشیدا بكەیت چونكە پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (رحم الله امر‌ءاً صلی قبل العصر أربعاً)(رواه أبو داود والترمذي).
2- گوێگرتن لە ئاموژگاری مامۆستای مزگەوت
3-دانیشتن لە مزگەوت و خوێندنی زیكرەكانی ئێواران.
مغریب
1- سەرقاڵ بون بە دوعای پێش خۆرئاوابون چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (ثلاثة لا ترد دعوتهم وذكر منهم الصائم حتى يفطر)(أخرجه الترمذي).
2- شكاندنی ڕۆژوەكەت وە دوعا كردن: كە بریتیە لە گوتنی: (ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله تعالى)(رواه أبو داود).
3- ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوتدا.
4- گەڕانەوە بۆ ماڵەوەو بیرخستنەوەیان بە پاشتی ڕۆژووەكەیان چونكە پێغەبەرمان فەرمویەتی: (وإن لزوجك علیك حقاً).
5- خۆ ئامادەكردن بۆ چون بۆ نوێژی تەراویح.
عیشا
1- ئەنجامدانی نوێژی عیشا لە مزگەوت وە زوو چون بۆی.
2- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ پێشنوێژدا چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه)(رواه البخاري ومسلم).
بەرنامەیەكی كراوە 
سەردانی هاوڕێ و دراوسێ و كەسە نزیكەكانت وە هەستان بە چالاكی بانگەوازی ڕەمەزانی و خوێندنەوەی تایبەتی، وەبیرهێنانەوەی دوبەدوو لەگەڵ ئەوانەی كە خۆت مەبەستتە دەربارەی(حوكمەكانی ڕۆژو و ئادابەكانی و ڕەوشتی ڕۆژووەوان و...هتد) وانەی خێزانی: پەروەردەی خۆیی، ئامادەبون لە دانیشتنی گەڕەك. وە ئاگادار بون لە كەشی ئیمانی و قۆستنەوەی خێرەكان لە مانگی ڕەمەزاندا.

سەردان: ٥,٤٥١ بەش: پێشوازى لە ڕەمەزان