سوودەکانى حەج کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودەکانى حەج کردن
پرسیار:

سەبارەت بە حەج کردنى ماڵى خودا ئایا چ سود و قازانجێکى تێدایە بۆ ئێمەى موسڵمان؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خوای پەروەردگار جۆرەها عیبادەتی داناوە بۆ تاقى کردنەوەى ئێمە کە کێ بەجوانترین شێوە ئەنجامی دەدات ، جا خەڵک جیاوازن و جۆراو جۆرن ، حاڵی هەندێک لەگەڵ هەندێ عیبادەتدا دەگونجێ ولەگەڵ هەندێکی تردا پێک نایەت وبۆی ناگونجێ ئەنجامی بدات یاخود خۆی لێ نادات وئەنجامی نادات ، دەیبینی جۆری یەکەم لەعیبادەت ئەنجام دەدات بەڵام جۆری دووەم لەعیبادەت ئەنجام نادات وخۆی دوور دەگرێت لێی ، جا باوەڕداری حەقیقی ئەوەیە کەخۆی یەکلایی دەکاتەوە بۆخودا وهەموو جۆرە عیبادەتەکان ئەنجام دەدات نەک تەنها ئەوانەی کەخۆی حەزی لێیە . 
جا هەندێ لەعیبادەتەکان بەلاشە ئەنجام دەدرێن وەک نوێژ ، وهەندێکی تری بەلاشە ئەنجام دەدرێن بەڵام پێویستی بەگرتنەوەی نەفسە لەو شتانەی کەحەزی لێیەتی وەک ڕۆژوو ، وهەندێکی تر بەماڵ ولاشە ئەنجام دەدرێن وەک حەج .

جا حەج عیبادەێکی کۆکەرەوەی نێوان لاشە وماڵە ، وە لەبەر ئەوەی پێویستی بەسەفەر وناڕەحەتیە خوای پەروەردگار لەتەمەندا یەک جار فەرزی کردووە ،وە بەمەرجی داناوە توانای هەبێت ، بێگومان توانا بەمەرج گیراوە لەهەموو عیبادەتێکدا بەڵام حەج زیاتر تەئکیدی لێ کراوەتەوە ، پاشان حەج چەند سوود و فائیدەیەکی گەورەی هەیە لەوانە :
یەکەم : هەڵسانە بەئەنجام دانی یەکێک لەئەڕکانەکانی ئیسلام کەئیسلام بەبێ ئەو تەواو وکامڵ نابێت ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگیەتی وخۆشەویستی لەلای خودا .

دووەم : جۆرێکە لەجیهاد لەپێناوی خودادا ، هەر بۆیە خوای پەروەردگار دوای ئایەتی جیهاد هێناویەتی .
وە لەفەرموودەی صەحیح دا هاوتووە پێغەمبەر بە عائیشەی فەرموو کاتێ کە پرسیاری لێ کرد ئایا جیهاد واجبە لەسەر ئافرەتان ؟ فەرمووی : (نعم؛ عليهن جهاد لا قتال فيه ، الحج والعمرة) .
واتە : بەڵێ ، جیهادێکیان لەسەرە کە شەڕی تێدا نی یە ئەویش : حەج وعومرەیە .

سێیەم : پاداشتی گەورە بۆ ئەو کەسەی کەوەک خۆی ئەنجامی دەدات ، هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی : (الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة)
واتە : حەجی وەرگیراو هیچ پاداشتێکی نی یە جگە لەبەهەشت نەبێ .

وەهەروەها فەرموویەتی : (من حج فلم يرفث ولم يفسق خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه)
واتە : هەر کەسێک حەج بکات وقسەی پڕ وپووچ وکاری خراپ ئەنجام نەدا ئەوا لەتاوان ڕزگاری دەبێ وەک ئەو ڕۆژەی کەلەدایک بووە .
وەهەروەها فەرموویەتی : (الحجاج والعمار وفد الله ، إن دعوه أجابهم ، وإن استغفروه غفر لهم) رواه النسائي وابن ماجة .
واتە : حاجی وعومرەکار وەفدی خودان ، گەر لێی بپاڕێنەوە وەڵامیان دەداتەوە ، وە گەر داوای لێ خۆش بوونی لێ بکەن لێیان خۆش دەبێت .

چوارەم : ئەنجام دانی زیکر وبەگەورە دانانی خودا وبەبەرز ڕاگرتنی شیعار ودروشمەکانی وەک ( الله ٲکبر ..) کردن ، وە تەواف کردن بەدەوری کەعبەدا وهاتن وچوون لەنێوان سەفا ومەڕوەدا، وە وەستا لەعەڕەفە ومانەوە لەموزدەلیفە ، وە ڕەمی جەمەڕات کە بە (وڕەجم کردنی شەیتان) ناسراوە وئەو زیکرانەی کەلەگەڵیدا دەکرێن ، لەفەرموودەیەکی صەحیح دا پێغەمبەر فەرموویەتی : (إنما جعل الطواف بالبيت وبالصفا والمروة ورمي الجمار لإقامة ذكر الله) .
واتە : تەواف بەدەوری کەعبەدا وە هاتن وچوون لەنێوان سەفا ومەڕوەدا وە ڕەمی جەمەڕات دانراون بۆ بەرز ڕاگرتنى زیکر و یادی خودا .

پێنجەم : کۆبوونەوەیەکی گەورەیەیە لەنێوان موسوڵماناندا چونکە لەهەموو جیهانەوە خەڵک بۆی دێت وەهەروەها خۆشەویستی ویەکتر ناسین ، وئەو وەعز وئامۆژگاریانەی کەلەو جێگە پیرۆزەدا پێشکەش دەکرێن .

شەشەم : دەرکەوتنی هەموو موسوڵمانان بەیەک جلەوە وکۆبوونەوەیان لەیەک جێگە ولەیەک کاتدا ، وخۆ ملکەچ کردنی هەموان بۆ خودا .

حەوتەم : ئەوەی کەلەحەجدا دەست دەکەوێت لەخێری دونیایی ودوا ڕۆژ ، خوای پەروەدگار فەرموویەتی : (لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ) الحج/28 .
واته : تا ئاماده‌ی سودى دونیاو قیامه‌تیان بن، به‌رژه‌وه‌ندی دونیا بازرگانی و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه‌، به‌رژه‌وه‌ندى قیامه‌تیش ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و به‌هه‌شته‌ .

هەشتەم : وه ئەو حەیوان سەر بڕینەی کەهەندێکیان واجبەو هەندێکی تریان وسوننەتە کەبۆ بەبەرز ڕاگرتنی سنوورەکانی خودا ئەنجام دەدرێن ، وەخواردن لێی و بەخشینی بەهەژاران و بێ نەوایان ، وجگە لەمانەش کە بێگومان مەساڵح وسوودەکانی حەج لەئەژمار نایەن .
"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (24/239) .

 

سەردان: ٢,٢٦٧ بەش: فەزڵى حەج و عومرە