چۆنێتى ڕاهێنانى منداڵ لەسەر ڕۆژوو گرتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى ڕاهێنانى منداڵ لەسەر ڕۆژوو گرتن
پرسیار:

کوڕێکم هەیە تەمەنی 9 ساڵە ، و دەمەوێت هاریکارم بن کە چۆن منداڵەکەم لەسەر ڕۆژوو گرتن ڕابێنم ، إن شاء الله ؛ چونکە ساڵی ڕابردوو تەنها 15 ڕۆژی گرت .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
زۆر جێی دڵخۆشیە کاتێ ئەم جۆرە پرسیارانە دەبینین ، کەسێک دەیەوێ گرنگی بەمنداڵەکانی بدات ، و ڕایان بهێنێت لەسەر گوێڕایەڵی خودا ، و ئەمەش کارێکی چاکە وجێی دەس خۆشیە .

دووەم :
منداڵی 9 ساڵی موکەلەف نی یە و فەرز نی یە لەسەری ڕۆژوو بگرێت ، لەبەر ئەوەی باڵغ نەبووە ، بەڵام خودا فەرمانی بەدایکان وباوکان کردووە منداڵەکانیان پەروەردە بکەن وڕایان بێنن لەسەر عیبادەت کردن ، وفەرمانی پێ کردوون فێری نوێژیان بکەن کاتێ کەتەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵان ، وبەلێدانیان لەسەر نوێژ کاتێ تەمەنیان دەگاتە دە ساڵ ، هەروەک چۆن هاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت فەرمانیان بەمنداڵەکانیان دەکرد ڕۆژوو بگرن کاتێ کەهێشتا تەمەنیان منداڵ بوو ئەمەش وەک ڕاهێنان لەسەر نوێژ وگوێڕایەڵی کردنی خودا ، هەموو ئەمانە لەپێناو گرنگی دان بەمنداڵ وڕاهێانانیان لەسەر کاری خێر وچاکە .

لەبارەی نوێژەوە :
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتی : (مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ ، وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ) رواه أبو داود (495) وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واته : منداڵەکانتان فێری نوێژ بکەن کاتێ تەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵی ، وە لێیان بدەن کاتێک تەمەنیان گەیشتە دە ساڵی ونوێژیان نەکرد ، وە جێگای کچ وکوڕەکانتان لەو تەمەنەدا جیابکەنەوە . تێبینى : لێدانێک بۆ تەربێت بێ نەک توند بێ و ئازارى بدات

وەلەبارەی ڕۆژووەوە :
ڕەبیعی کچی موعەویزی کوڕی عەفرا خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا بەرەبەیانی عاشوڕا چوو بۆ دێیەکانی ئەنساریەکان کەلەدەوری مەدینە بوو وفەرمووی : (مَنْ كَانَ أَصْبَحَ صَائِمًا فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ ، وَمَنْ كَانَ أَصْبَحَ مُفْطِرًا فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ) ، فَكُنَّا بَعْدَ ذَلِكَ نَصُومُهُ ، وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا الصِّغَارَ مِنْهُمْ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ، وَنَذْهَبُ إِلَى الْمَسْجِدِ ، فَنَجْعَلُ لَهُمُ اللُّعْبَةَ مِنَ الْعِهْنِ ، فَإِذَا بَكَى أَحَدُهُمْ عَلَى الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهَا إِيَّاهُ عِنْدَ الإِفْطَارِ) رواه البخاري (1960) ومسلم (1136) .
واتە:هه‌ركه‌س ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژووه ‌ڕۆژوه‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئه‌وه‌شی به‌ڕۆژوو نیه‌ با ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌ماوه‌ له‌ڕۆژ ته‌واوی بكات وبه‌ڕۆژوو بێت، موعه‌ویذ ده‌ڵێت : پاش ئه‌وه ‌ده‌ستمان كرد به‌ڕۆژوو گرتن وڕۆژووشمان ده‌گرت به‌منداڵه‌كانمان ئه‌گه‌ر خودا بیویستایه‌، وه‌ده‌چوین بۆ مزگه‌وت، یارییەکمان بۆ دروست ده‌كردن له‌خوری، هه‌ركاتێك یه‌كێكیان له‌برساندا ده‌ستی به‌گریان بكردایه ‌‌ئه‌و تۆپه‌ڵه ‌خوریه‌مان ده‌دایه‌- بۆ ئه‌وه‌ی برسیه‌تیه‌كه‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌- تا كاتی ڕۆژوو شكاندن .
وە عومەر خوای لێ ڕازی بێت لەڕەمەزاندا بەسەر خۆشێکی فەرموو "وَيْلَكَ! وَصِبْيَانُنَا صِيَامٌ!" ، فَضَرَبَهُ ". رواه البخاري – معلَّقاً – باب صوم الصبيان .
واتە: هاوار بۆ تۆ ! منداڵەکانمان بەڕۆژوو دەبن ، دوا تر لێی دا .
وە ئەو تەمەنەی کەباوکان دەست دەکەن بەفێر کردنی منداڵەکانیان کەبەڕۆژوو بن ئەو تەمەنەیە کەمنداڵ توانای ڕۆژوو گرتنی هەیە ، ئەوەش لەمنداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازە ، وەهەندێ لەزانایان تەمەنی دەساڵیان دیاری کردووە .

سێیەم:
دواتر بەنیسبەت ئەو ڕێگایانەی کەمنداڵ ڕادەهێندرێت لەسەر ڕۆژوو ، لەم چەند خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە :
1- باسکردنی فەزائیلەکان ڕۆژوو بەوەی هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت ، ولەبەهەشتدا دەرگایەک هەیە ناوی ڕەیانە ولەو دەرگایەوە ڕۆژووەوانە دەچنە ژوورەوە .
2- پێشتر ڕاهێنرابێتن لەسەر ڕۆژوو ، وەک ئەوەی لەمانگی شەعباندا چەند ڕۆژێکیان گرتبێت ، بۆ ئەوەی ڕەمەزان لەناکاو و موفاجەئە نەبێت بۆیان .
3- ڕۆژووی هەندێ لەڕۆژەکە ، و کاتەکەی وردە وردە زیاد بکرێت .
4- دواخستنی پارشێو بۆ کۆتایی شەو ، ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆژووەکە بەتەواوی بگرن .
5- هەڵنان و تەشجیع کردنیان بەوەی ڕۆژانە دیاریەکیان پێ بدرێت ، یاخود حەفتانە .
6- لەکاتی ڕۆژوو شکاندن و پارشێو کردندا ولەپێش چاوی خێزان وەسف بکرێن ، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆکاری بەرز کردنەوەی مەعنەویاتیان.
7- دروست کردنی گیانی مونافەسە لەنێوان منداڵاندا ئەمە بۆ کەسێک زیاد لە منداڵێکی هەبێت ، لەگەڵ ئەوەی کەسی دواکەواتو سەرسەزەنشت نەکرێت .
8- کاتێ یەکێکیان برسی دەبێت بەخەواندن سەرقاڵ بکرێت ، یاخود بەجۆرەها یاری بەسوود سەرقاڵ بکرێن ،هەروەک هاوەڵانی بەڕێز ئەمەیان دەکرد لەگەڵ منداڵەکانیاندا ، وچەندان بەرنامەی تایبەت بەمنداڵان هەیە  ، حەتمەن لەمەدا دەبێ ڕەچاوی کەناڵە ئیسلامیەکان بکرێت ئەوانەی کەجێی سیقەن وشتی نەشیاو پیشان نادەن.
9- باش وایە دوای عەسر باوک دەستی منداڵەکەی بگرێت و بیبا بۆ مزگەوت بۆ ئامادە بوون لەنوێژ و دەرسەکاندا ومانەوە لەمزگەوتدا بۆ قورئان خوێندن ویادی خودا کردن .
10- سەردانی شەوانە وڕۆژانە بۆ ئەو ماڵانە ڕێک بخرێت کەمنداڵەکانیان بەڕۆژوو دەبن ، ئەمەش بۆ زیاتر تەشجیع کردنیان لەسەر ڕۆژوو گرتن .
11- پاداشت دانەوەیان بەڕێک خستنی سەردانی کردنی جێگە گونجاوەکان ئەمەش دوای ڕۆژوو شکاندن ، یاخود ئەو شەربەت و خواردن وشیرینیانەیان بۆ ئامادە بکرێت کەحەزی لێ دەکەن .

وەلێرەدا پێویسته ئاگاداری ئەوە بین گەر منداڵەکە زۆر هیلاک بوو نابێ ڕێگە بدرێت ڕۆژووەکەی تەواو بکات ، بەڵکو ئەوە نەبێتە هۆکاری ڕق بوونەوەی لەعیبادەت ، یاخود ببێتە هۆکاری درۆ کردنی ،یاخود هۆکاری لاوازی ونەخۆشی  لەکاتێکدا ئەو ڕۆژووی لەسەر نی یە ، بۆیە دەبێ ئاگاداری ئەم خاڵە بین وزۆر توند نەبین لەفەرمان کردن پێیان بەبەڕۆژوو بوون  .

والله أعلم

سەردان: ٣,٣٦٣ بەش: پەروەردەى منداڵ