یەكەم هەنگاو و ڕێگایە کامەیە بۆ ئیلتزام و دەست گرتن بەدینەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
یەكەم هەنگاو و ڕێگایە کامەیە بۆ ئیلتزام و دەست گرتن بەدینەوە ؟

پێویستە لەسەر ئەو کەسەى کە دەیەوێ ڕێگاى ئیلتیزام بوون و دەست بە دینەوە بگرێت :  
یەکەم : تەوبەیەكی ڕاست و درووست بكات لەو كەم و كورتیانەی ڕابردووی كە هەیبووە .
دووەم : وە دەبێ تەوبەكەی تەنها بۆ خودا و لەبەر خودا بێت ، تەوبەیەكی ڕاستگۆیانە بێت .
سێیەم : وە لەگەڵیدا واز لە تاوان بێنێت .
چوارەم : وەغەم بار و دڵگران بێت لە ڕابردووی ، و خۆی یەكلا بكاتەوە كە جارێكی تر نەگەڕێتەوە بۆ كارە خراپەكانی ڕابردووی .
هەروەك پێویستە لەسەری :
فێری ئەحكامەكانی دینەكەی ببێت .
مانای شایەتومان بزانێت و فێر بێت .
كەماناكەی : حۆ یەكلا كردنەوەیەكی تەواوە بۆ فەرمانەكانی خودا ، و بۆ فەرمانەكانی پیغەمبەری خودا – – وئەنجامدانی هەموو جۆرە بەندایەتیەك بۆ خودا كە هیچ هاوەڵ و شەریكێكی نی یە .
وە باوەڕ بوون بە ناو و سیفاتەكانی خودا .
وە هەروەها شوێن پێغەمبەر – –بكەوێت و گوێڕایەڵی بكات لەهەموو ئەو شتانەی كە فەرمانی پێكردوون و ڕێگری لێكردوون وبەڕاستی بزانێت لەو شتانەی كە هەواڵی پێداون .
وە هەروەها پارێزگاری بكات لە نوێژە فەرزەكان بەهەموو پایە و مەرج و ئەحكامەكانیەوە .
وە هەروەها پارێزگاری بكات لە باقی ئەركانەكانی تری ئیسلام.
وە ئەركانەكانی ئیمان بزانێت كە شەش دانەن :
لەباوەڕ بوون بەخودا و فریشتەكان و كتێبە ئاسمانییەكان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوای و قەدەر بەخەیر و شەڕییەوە .
وە پێویستە لەسەری دوور كەوێتەوە لە دانیشتن لەگەڵ كەسانی خراپدا ، و دوور كەوێتەوە لەدانیشتن لەگەڵ شوێن كەوتوانی هەوا و ئارەزوو و كەسانی بیدعە چی دا، وە لە كەسانی فاسق و تاوان بار ، وە زۆر ئاگادری ئەم جۆرە كەسانە بێت ، هەروەك پێغەمبەر – - ڕایگەیاندووە كە هاوڕێیەتی وەك دانیشتن وایە لەلای ئاسنگەر ، گەر جلەكەت نەسووتێنین ئەوا پرشی بەرت دەكەوێت ، وە فەرموویەتی : مرۆڤ لەسەر دینی هاەوەڵەكەیەتی .
وە باش وایە سوور بێت لەسەر دانیشتن لەمەجلیسی چاك و دانیشتن لەگەڵ پیاو چاك و كەسانی زۆر باش دا ، ومرۆڤ لەگەڵ ئەو كەسەیە كە خۆشی دەوێت .
وە هەروەها پێویستە لەسەری پرسیار بكات لەشارەزایان لەدین دەربارەی ئەو شتانەی كە لێی تێك دەچێ و نایزانی لە دینەكەیدا ، بۆ ئەوەی بەبەر چاو ڕوونیەوە خودا بپەرستێت .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,١٨٦ بەش: کۆسپەکانى بەردەم لاوان