پیاوێک خێزانەکەی کوشتووە وپاشان خۆیشی کوشتووە ، ئایا نوێژی لەسەر دەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پیاوێک خێزانەکەی کوشتووە وپاشان خۆیشی کوشتووە ، ئایا نوێژی لەسەر دەکرێت ؟

بەڵێ ، نوێژی لەسەر دەکرێت ؛ چونکە بە کوشتنی کەسێک مرۆڤ لەئیسلام ناچێتە دەرەوە ، وە بەڵگەی ئەوەی کە کوشتن مرۆڤ لەئیسلام ناباتە دەرەوە ، ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ﴾ [البقرة:178] .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ، لەکوشتندا قیساس و تۆڵە سەندنەوەتان لەسەر نووسراوە و پێویست کراوە ، کەسی حوڕ و ئازاد لەتۆڵەی کەسی حوڕ و ئازادا دەکوژرێت ، وکەسی بەندە و کۆیلە لەتۆڵەی بەندە و کۆیلەدا دەکوژرێت،وئافرەت لەتۆڵەی ئافرەتدا دەکوژرێت، وهەر کەسێک لە (براکەی)خۆش بوو لەبەشێک لەخوێنەکەی .
جا لێرەدا کەسی بکوژی (بەبرای) کوژراو ناوهێناوە ، خۆ ئەگەر کوشتن مرۆڤی لەئیسلام ببردایەتە دەرەوە ئەوا نەدەبووە برای بکوژ ؛ بەڵام کارێک وتاوانێکی گەورەیە ، بەو مانایەیی هەرچەندە لەئیسلام نەیببردووەتە دەرەوە بەڵام سزایەکی قورسی هەیە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِناً مُتَعَمِّداً فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِداً فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَاباً عَظِيماً ﴾[النساء:93]
واتە : هەرکەسێک باوەڕدارێک بەئەنقەست بکوژێت ، ئەوا سزاکەی دۆزەخە و تیایدا دەمێنێتەوە و وغەزەب و ڕقی خودای لەسەرە و لەعنەتی خودای لەسەرە، وسزایەکی گەورەی بۆ ئامادە کردووە .
لەم ئایەتەدا پێنج سزا و عقووبە دەستنیشان کراوە : 1- دۆزەخ ، 2- مانەوە تیایدا ، 3- غەزەب و ڕقی خودا ، 4- لەعنەتی خودا ، 5- سزایەکی گەورە .
بەڵام لەئیسلام نایباتە دەرەوە، بۆیە نوێژی لەسەر دەکرێت ، وداوای لێ خۆش بوونی بۆ دەکرێت ، وبێگومان فەزڵی خودا زۆر و فراوانە .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [68]
الجنائز > الصلاة على الميت

بەڵام شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : هەرکەسێک خۆکوشتن بە حەڵاڵ بزانێ ئەوا بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە .
دووەم : وە ئەهلى سوننەو جەماعە یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە کەسى تاوانبار ئەگەر لەسەر تاوان مرد (جگە لە شیرک) و تەوبەى نەکرد ئەوە لە ژێر مەشیئەتى خواى گەورەیە ، ناوترێ بە هەتا هەتاییە لە دۆزەخدایە ، بەڵکو ئەگەر خواى گەورە ویستى لێ بێ لێى خۆش دەوێ یان ئەگەر ویستى لێ بێ سزاى دەدات بە گوێرەى ئەندازەى ئەو تاوانەى کەلەسەرى مردووە .

زانای پایە بەرز الشيخ عبد العزيز الراجحي – حفظه الله - دەڵێ : مانای ( خلود ) لەلای ئەهلی سوننە و جەماعە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ( وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا ) ، بەمانای مانەوەیەکی زۆر دێت لەدۆزەخدا ، جا مانەوە (خلود) دوو جۆرە :
یەکەم : مانەوەیەک هەتا هەتایی کە کۆتایی نی یه ، ئەم جۆرەیان تایبەتە بە بێباوەڕان .
دووەم : مانەوەیەک کە کۆتایی هەیه ، ئەم جۆرەیان تایبەتە بەموسوڵمانی تاوانبار ، هەندێ جار زۆر تيایدا دەمێننەوە لەبەر گەورەیی تاوانەکەیان ، وەک بکوژ (قاتل) و غەیری ئەویش کەتاوانی گەورە ئەنجام دەدەن ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر تەوحید وئیمان مردوون بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێننەوە .

سەردان: ٢,٣٦٥ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە