چی دەڵێن سەبارەت بە گەنجێک کە دەڵێ : زینا دەکەم و عەرەق دەخۆمەوە پاشان تەوبە دەکەم؟ ئایا تەوبەی لێ قەبوڵ دەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی دەڵێن سەبارەت بە گەنجێک کە دەڵێ : زینا دەکەم و عەرەق دەخۆمەوە پاشان تەوبە دەکەم؟ ئایا تەوبەی لێ قەبوڵ دەکرێت ؟

یەکەم :
ئەم کەسە – خوا هیدایەتی بدات – ئاگاداری ئەوە نیە بەو قسەیەیی تاوان بار دەبێت هەر چەندە کارە خراپەکەشی ئەنجام نەدابێت ، بەبەڵگەی :
أ‌- ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هوریرە گێڕاویەتیەوە دەڵێ پێغەمبەر ى خوا فەرمووی : " إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفسَها ما لم تعمل أو تتكلم " . رواه البخاري ( 4968 ) ومسلم ( 127 ) .
واتە : خودا لەئومەتەکەم خۆش بووە ئەوەی بەدڵیدا دێت ، بەمەرجێک کاری پێ نەکات یاخود بەزمان دەری نەبڕێت .
شيخ الإسلام ابن تيمية دەڵێت :
خوای پەروەردگار هەواڵی پێمان داوە کە لە داڵغە و شتی دڵ خۆش بووە گەر بەزمان دەرنەبڕدرێت ، جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی لەدڵدا شتێک بوترێت لەگەڵ ئەوەی بەزمان دەر ببڕدرێت ، و فەرموویەتی : هیچ شتێک بەتاوان نانوسرێت تاوەکو بەزمان دەر نەبڕدرێت ، و بێگومان مەبەست لە لێرەدا دەربڕینی زمانە بەکۆدەنگی زانایان .
ب - ئەبو كبشة الأنماري گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : گوێم لەپێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو : " ... إنما الدنيا لأربعة نفر : عبد رزقه الله مالاً وعلماً : فهو يتقي فيه ربَّه ويصِل فيه رحِمه ويعلم لله فيه حقّاً ، فهذا بأفضل المنازل ، وعبد رزقه الله علماً ولم يرزقه مالاً : فهو صادق النيَّة يقول : لو أن لي مالاً لعملتُ بعمل فلان ، فهو بنيته فأجرهما سواء ، وعبدٌ رزقه الله مالاً ولم يرزقه علماً : فهو يخبط في ماله بغير علمٍ لا يتقي فيه ربه ولا يصل فيه رحمه ولا يعلم لله فيه حقّاً : فهذا بأخبث المنازل ، وعبد لم يرزقه الله مالاً ولا علماً : فهو يقول لو أن لي مالاً لعملتُ فيه بعمل فلان فهو بنيته فوزرهما سواء " .
رواه الترمذي ( 2325 ) وقال : هذا حديث حسن صحيح ، وابن ماجه ( 4228 ) .
واتە : بەتەئکید دونیا بۆ چوار جۆر کەسە :
پیاوێک خودا ماڵ و زانستی پێ بەخشیوە : ئەو تەقوای خودای پێدەکات و سیلەی ڕەحمی پێ بەجێ دێنێت ومافی خودای تیادا ڕەچاو دەکات ، ئائەمە بەرزترین پلەی هەیە لەلای خودا ، وە پیاوێک خودا زانستی پێ بەخشیوە و ڕزقی پێ نەبەخشیوە : ئەو نیەتێکی ڕاستی هەیە و دەڵێت : گەر منیش ماڵم هەبوایە ئەوا وەک فڵانە کەسم دەکرد ، واتە : کەسی یەکەم ، ئەم پیاوە لەبەر نی یەتەکەی لەگەڵ کەسی یەکەمدا یەکسانە .
وە بەندەیەک خودا ماڵی پێ بەخشیوە و زانستی پێ نەبەخشیوە ، هەر لەخۆیەوە سەرفی دەکات و تەقوای خوای پێ ناکات و سیلەی ڕەحمی پێ جێبەجێ ناکات و مافی خودای تێدا ڕەچاو ناکات ، ئائەم کەسە خراپترین دەرەجەی هەیە لەلای خودا .
وە پیاوێک خودا نەماڵی پێ بەخشیوە و نەزانست ، دەڵێت : گەر منیش ماڵم هەبوایە وەک ئەو کەسە خراپەم پێ دەکرد ، ئائەمە بەنیەتە خراپەکەی لەگەڵ کەسی سێیەمدا یەکسانە .
جا ئەم کەسه ئاگاداری ئەوە نی یە – هەروەها – کەڕەنگە فریای تەوبە کردن نەکەوێت بەهۆی زاڵ بوونی ئارەزوی بەسەریدا و بەحەڵاڵ زانی تاوان و بەردەوام بوونی لەسەری ، و ڕەنگە تەوبە نەکات بەهۆی تەواو بوونی ئەجەلی ، جا با گوێ لەم ئایەتە بگرێت : ( وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ) الأنعام/110
واتە : دڵ و چاویان هەڵدەگێڕینەوە هەروەک یەکەم جار باوەڕیان نەهێنا ، و وازیان لێ دێنین با لەسەر کەشی خۆیاندا بخولێنەوە .
ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
گەورەترین فیقه و شارەزایی ئەوەیە : مرۆڤ بترسێت لەوەی لەسەرە مەرگدا تاوانەکانی توشی نەهامەتی بکەن و نەتوانێت بەهۆیانەوە سەرەنجامی باش بێت.
وە ئیمامی ئەحمەد لە ئەبو دەردائەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : کاتێ لەسەرەمەرگدابوو لەهۆش خۆی دەچوو و بەئاگا دەهاتەوە وئەم ئایەتەی دەخوێند : {وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ} [سُورَةُ الْأَنْعَامِ: 110] .
واتە : دڵ و چاویان هەڵدەگێڕینەوە هەروەک یەکەم جار باوەڕیان نەهێنا ، ووازیان لێ دێنین با لەسەر کەشی خۆیاندا بخولێنەوە .
سەلەف لەوە دەترسان تاوان ببێتە هۆی ئەنجام و ئاخر شەڕیان " . انتهى من "الجواب الكافي" لابن القيم (167) .

دووەم :
لەسەر ئەم کەسە پێویستە داوای لێ خۆش بوون بکات و تەوبە بکات لەو قسانەی و لەو نیەتە خراپانەی پێشووی ، خوای پەروەردگار تەوبەی لەسەر هەموو بەندەکانی پێویست کردووە : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحاً عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ } [ التحريم / 8 ] .
واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلای خودا، بە گەڕانەوەیەگی ساغ و پوختەوە. سا بەلكو‌ په‌روه‌ردگارتان له‌ هه‌ڵه‌ و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته‌ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌ که‌ چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات .
وە هەواڵی پێداوین کە تەوبە لەهەموو بەندەکانی وەردەگرێت و لێیان خۆش دەبێت ، بەڵکو تاوانەکانیان دەگۆڕێت بەچاکە ، هەروەک فەرموویەتی : { وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ } [ الشورى / 25 ] ، واتە : ئەو خودایەیی کەتەوبە لەبەندەکانی وەردەگرێت و لەتاوان دەبورێت و دەزانێت چ دەکەن .
وەهەروەها فەرموویەتی : { إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً } [ الفرقان / 70 ] .
واتە : تەنها ئەوانە نەبێت کە تەوبە دەکەن و باوەڕیان هێناوە و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن ئا ئەوانە تاوانە خراپەکانیان بۆدەگۆڕین بەچاکە ، خودا لێبوردە و بەبەزییە .
وە بێگومان تەوبەی نەسوح لەلای زانایان ئەوەیە کە ئەم مەرجانەی تێدا هاتبێتە جێ :
أ‌. ئیخلاسی هەبێت لەتەوبەکردنەکەیدا و تەنها مەبەستی خوای پەروەردگار بێت .
ب‌. واز لەتاوانەکە بێنێت بەیەکجاری .
ت‌. دڵ تەنگ بێت بۆ ئەو تاوانانەی کە پێشتر ئەنجامی داون .
ث‌. خۆی یەکلایی کردبێتەوە کەجارێکی تر ناگەڕێتەوە سەر تاوان .
ج‌. تەوبەکە پێش سەرە مەرگ بێت ، و هەروەها پێش هەڵهاتنی خۆر بێت لەخۆر ئاواوە .
ح‌. ئەو مافانە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان کەلێی زەوت کردوون گەر مافی کەسانی تری لا بوو .

سێ یەم :
وە موژدە دەدەین بەو برایە گەر ئەو کارەی نەکردبێت (لەبەر خوا)کەنیەتی هەبووە بیکات و بەزمانیش دەری بڕیووە ئەوا خودا خێرێکی بۆ دەنوسێت لەجێگەی ئەو تاوانەی کە نیەتی هەبووە بیکات ، هەروەک ئەبو هوریرە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ :پێغەمبەری خوا فەرمووی : خوای پەروەردگار فەرموویەتی : " إذا أراد عبدي أن يعمل سيئةً فلا تكتبوها عليه حتى يعملها ، فإن عملها فاكتبوها بمثلها ، وإن تركها من أجلي فاكتبوها له حسنة ، وإذا أراد أن يعمل حسنةً فلم يعملها فاكتبوها له حسنة ، فإن عملها فاكتبوها له بعشر أمثالها إلى سبع مائة ضعف " .رواه البخاري ( 7062 ) – واللفظ له - ومسلم ( 129 ) .
واتە :گەر بەندەکەم بیەوێ تاوانێک ئەنجام بدات لەسەری مەنوسن تاوەکو ئەنجامی نەدات ، خۆ ئەگەر لەبەر من وازی لێ هێنا ئەوا خێرێکی بۆ بنووسن ، وئەگەر ویستی چاکەیەک بکات و ئەنجامی نەدا ئەوا خێرێکی بۆ بنووسن ، خۆ ئەگەر ئەنجامی دا ئەوا یەک بەدە بۆی تۆمار کەن تاوەکو حەوسەد قات .

سەردان: ٣,٩١٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان