زۆر کەس کەلیمەی (تەڵاق) بەسادەیی تەماشا دەکەن ، گەورەی ئەم کەلیمەیان لەبیر چۆتەوە کە چەند کوشندەیە و دەرهاویشتەی خراپی دەبێ لەسەر خێزان و منداڵ و دەورو بەر ، و بێگومان ئەمەش بۆ خو و ڕەوشتی ناشرین و کەمی ئارام گرتنی کەسەکە دەگەڕێتەوە ، خۆ گەر مرۆڤ ڕەوشت بەرز و ئارامگر بێت خۆی لەو جۆرە کەلیمانە دەپارێزێت .
وەئەمە لەتایبەت مەندیەکانی ئەو باوەڕدارانەیە کەخودا مەدحی کردوون ، هەر وەک فەرموویەتی: ( وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ) [الفرقان: 63] .
واتە : گەر کەسانی جاهیل بەناشرینی لەگەڵیان بدوێن ئەوان دەڵێن سەلامتان لێ بێ و وەڵامیان نادەنەوە ، وەک جێ بەجێ کردنی فەرمانی خودا کە فەرموویەتی : ( وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ ) [الأعراف: 199] .
گوێ بەکەسانی نەزان مەدەن و پشتیان تێ بکەن .
وبەنیسبەت ئەو کێشانەی کەلەماڵدا ڕوو دەدەن لەلایەن منداڵ و خێزانەوە ، ئەوا پێویسته پیاو زۆر بەئارام بێت ، و پێویستە بۆ کەس و کاری ڕوون بکاتەوە کە چ شتێک باشە و چاکە و فەرمانیان پێ بکات ، وچ شتێک هەڵەیە و خراپەیە و ڕێگریان لێبکات ، وڕێگریان لێ بکات لەقسەی نەشیاو بەبێ توڕە بوون نەوەک شەیتان زاڵ ببێت بەسەریدا و کەلیمەی تەڵاق بەزمانیدا بێت ، تەڵاق بخوات پەنا بەخوا ، لەو حاڵەتەدا خۆی یەکەم زەرەرمەند دەبێت ، و زیان بەمنداڵ و خێزانیشی دەگەیەنێت ، وسەر گەردان دەبن ، هەر بۆیە پێویسته لەگەڵ ماڵ و منداڵیدا نەرم بێت ، وبەئارام بێت لەگەڵیان وەک چاو لێکردن لە پێغەمبەر ﷺ ، وخواش ئامۆژگاریمانی کردووە کە بەو شێوەیە بین کە وەسفی کردووە لەم ئایەتەدا : ( وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) [آل عمران: 134].
واتە : ئەو کەسانەی ڕقی خۆیان دەخۆنەوە و لەخەڵک دەبورن ، و خودا کەسانی چاکە خوازی خۆش دەوێت .
نابێ مرۆڤ زوو هەڵچێت لەبەرانبەر هەموو کارێکدا ، بەڵکو پێویستە لەسەری خو ڕەوشتی وەک قورئان بێت ، بەو شێوەیەیی کە پێغەمبەرەکەمان ﷺ لەسەری بووە ، ودوور کەوێتەوە لەجوێن و قسەی نەشیاو ، وبەتایبەت جنێو دان بە کەس و کار ، وئەوانەش کەنزیکن لێیەوە ، و گەر شتێکی لێیان گوێ لێ بوو ، گوێی نەداتێ و وەک ئەوەی گوێی لێ نەبووبێت ، وخۆ ڕاگربێت لەکاتی توڕە بووندا ، بێگومان توڕە بوون سەرچاوەی شەڕە ، هەربۆیە کاتێک کەسێک هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ گوتی: « أوصني ، قال: لا تغضب، فردد مرارًا ، قال : لا تغضب » رواه البخاري .
واتە : ئامۆژگاریم بکە ، فەرمووی : توڕە مەبە ، چەند جارێک دوو بارەی کردەوە ، هەر پێی دەفەرموو : توڕە مەبە .
وە کاتێ کەمرۆڤ توڕە دەبێت پێویستە خۆی کۆنتڕۆڵ بکات ، گەر نەیتوانی هەڵدەستێ و ئەو جێگایە بەجێ دەهێڵێت نەبادا قسەیەک بەزمانیدا بێت کە نەشیاو بێت ، وبێگومان ئەم کارە کاری مرۆڤی ژیرە پێغەمبەر ﷺ پرسیاری لەهاوەڵان کرد : « ما تعدون الصُّرَعَةَ فيكم؟ قالوا: الذي لا يصرعه الرجال، قال: ليس بذلك ولكنه الذي يملك نفسه عند الغضب» متفق عليه([2]) .
واتە : چ کەسێک بەلای ئێوەوە کەسێکی بەهێزە ؟ گوتیان : کەسێکە کە پیاوان لەئەرز دەدات ، فەرمووی : نەخێر بەو شێوەیە نی یە بەڵکو کەسی بەهێزە ئەو کەسەیە کە خۆ ڕاگرە لەکاتی توڕە بووندا .
وهەروەها پێویسته لەسەر موسوڵمان زمانی بپارێزێت ، و پێغەمبەر ﷺ ئامۆژگاری کردوین و ئامۆژگاری معاذ بن جبل ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ کرد و فەرمووی: « ألا أخبرك بملاك ذلك كله؟ قلت: بلى يا رسول الله، فأخذ بلسانه فقال: تكف عليك هذا، قلت: يا نبي الله، وإنا لمؤاخذون بما نتكلم به؟ قال ثكلتك أمك يا معاذ، وهل يكب الناس على وجوههم في النار إلا حصائد ألسنتهم» رواه أحمد والترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : ئایا هەواڵت پێ بدەم کەسەرچاوەی هەموو شتەکان چی یه ؟ گوتم : بەڵێ : پێغەمبەری خوا ـ ﷺ ـ زمانی خۆی گرت و فەرمووی : ئاگات لەمە بێت (واتە: زمان)، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئایا تۆڵەی ئەو قسانەمان لێ دەسەنرێتەوە كە دەیان كەین! ئەویش فەرمووی: لە كیس دایكت چی، ئایا هەموو ئەو كەسانەی كە فڕێ دەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لە سەر ڕووخساریان مەگەر بەروبومی قسە خراپەكانیان نییە!
وە بێگومان هیچ شتێک قورس نی یە لەسەر مرۆڤ بەقەد پاراستنی زمان ، هەر بۆیە هەندێکیان گوتویانە :
احذر لســـانك أيها الإنسان لا يلدغنــك إنه ثعبـــــان
كم في المقابر من صريع لسانه كانت تهاب لقاءه الشجعان
واتە :
ئاگاداری زمانت بە ئەی مرۆڤ ...نەدا پێتەوە زمان مارە
چەند کەس هەیە بەهۆی زمانیەوە لەقەبردایە ...لەکاتێکدا کەسانی ئازا لێیان دەترسان .
بەپاراستنی زمان دینی مرۆڤ پارێزراو دەبێت ، وکەسایەتی و عیڕزی پارێزراو دەبێت ، وسەلامەت دەبێ لەشەڕی خەڵک ، وشەڕی خودی خۆیشی ، و الله الموفق.
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى