قورئان نور ودڵنیاییه ، وحەبلێکی بەهێزە ، وڕێبازی پیاو چاکانە ، هەواڵی پیاو چاکان وپێغەمبەرانی پێشووی تێدایه ، کەچۆن کاتێ سەرپێچیان کراوە وبەو هۆیەوە سەرپێچی کاران تووشی سزای سەخت بوون وزەلیل بوون ، وچەند نیشانەیەکی تێدایە کەباس موعجیزە و توانای خودا دەکات لەم کەونەدا ، وباسی ئەسڵ وبنچینەی مرۆڤایەتی تێدایه کەلەئاوێکی بێ نرخ دروست بوون ، وەهەروەها ئەحکامەکانی عەقیدەی لەخۆ گرتووە کەپێویستە هەموو تاکێکی باوەڕدار باوەڕی پێ بێت و خۆی پێ بڕازێنێتەوە ، وەهەروەها ئەحکامی شەریعەتی تێدایە کەحەڕام وحەڵاڵ وحەق وباتڵ لەیەک جودا دەکاتەوە ، وەهەروەها سەرەنجام ومەسیڕی هەموو مرۆڤەکانی تێدا ڕوون کراوەتەوە جا بۆ ناو ئاگر بێت بەسەر شۆڕی بچنە نێویەوە ، ویاخود بچنە بەهەشتی نەبڕاوەوە کەجۆرەها کانیاو باخات وجێگای بڵند وبەڕێزی تێدایە
زانایان بەم شێوەیە پێناسەی قورئانیان کردووە :
هو كلام الله المنزل على نبيه محمد ﷺ المتعبد بتلاوته .
واتە : قورئان : کەلامی خوای پەروەردگارە و دابەزێندراوە بۆ پێغەمبەر موحەمەد ﷺ وبەخوێندنەوەی مرۆڤ پاداشتی دەست دەکەوێت .
ئائەم پێناسەیە پێناسەیەکی گشتگیرە ودروستە .
جا کاتێ دەڵێین " كلام الله " : ئەوا قسەی بەشەر وهەموو دروست کراوەکان دەچێتە دەرەوە .
وەکاتێ دەڵێین " المنزل على نبيه محمد ﷺ " : هەموو ئەو کتێبانە دەچێتە دەرەوە کە بۆ پێغەمبەر موحەمەد ﷺ دانەبەزیوە ، وەک (الإنجيل والتوراة والزبور ).
وەکاتێ دەڵین " المتعبد بتلاوته " : فەرموودەی قودسی دەچێتە دەرەوە .
وه بێ گومان قورئان نور ودڵنیاییه ، وحەبلێکی بەهێزە ، وڕێبازی پیاو چاکانە ، هەواڵی پیاو چاکان وپێغەمبەرانی پێشووی تێدایه ، کەچۆن کاتێ سەرپێچیان کراوە وبەو هۆیەوە سەرپێچی کاران تووشی سزای سەخت بوون وزەلیل بوون ، وچەند نیشانەیەکی تێدایە کەباس موعجیزە و توانای خودا دەکات لەم کەونەدا ، وباسی ئەسڵ وبنچینەی مرۆڤایەتی تێدایه کەلەئاوێکی بێ نرخ دروست بوون ، وەهەروەها ئەحکامەکانی عەقیدەی لەخۆ گرتووە کەپێویستە هەموو تاکێکی باوەڕدار باوەڕی پێ بێت و خۆی پێ بڕازێنێتەوە ، وەهەروەها ئەحکامی شەریعەتی تێدایە کەحەڕام وحەڵاڵ وحەق وباتڵ لەیەک جودا دەکاتەوە ، وەهەروەها سەرەنجام ومەسیڕی هەموو مرۆڤەکانی تێدا ڕوون کراوەتەوە جا بۆ ناو ئاگر بێت بەسەر شۆڕی بچنە نێویەوە ، ویاخود بچنە بەهەشتی نەبڕاوەوە کەجۆرەها کانیاو باخات وجێگای بڵند وبەڕێزی تێدایە .
وەهەروەها شیفایە بۆ دڵەکان ، وبەرچاو ڕۆشنی تیدایە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ) الإسرا‌ء / 82
واتە : وه ئێمه ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه شیفاو ڕه‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی، وه شیفای دڵه له گومان و نیفاق و شیرك [وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (82)] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه هیچ شتێك بۆ سته‌مكاران زیاد ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درۆیان زانیوه ئیلا زه‌ره‌رمه‌ندی و به‌هیلاك چوون نه‌بێت.
الحافظ ابن كثير لە تەفسير ئەم ئایەتەدا دەفەرموێت :
خوای پەروەردگار باس لەکتابەکەی دەکات کەبۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ دابەزاندووە کەئەویش قورئانی پیرۆزە کەهیچ شتێکی باتڵی تێدا نی یە ولەلایەن خوای کاربەجێ وسوپاس کراوەوە دابەزێندراوە ، ( شیفا وڕەحمەتە بۆ باوەڕداران) واتە : نەحۆشیەکانی دڵ وەک : گومان ودوڕووی و لادان چارەسەر دەکات ، قورئان شیفای هەموو ئەوانە دەدات ، وەهەروەها ڕەحمەتە وبەهۆیە هەرچی خێر وحیکمەت وڕێ نیشاندان بۆ چاکە هەیە لەوەوە بەدەست دێت ، حەتمەن ئەمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کەباوەڕیان پێ هێناوە وبەڕاستیان زانیوە وشوێنی کەوتوون ، بەڵام بەنیسبەت کافری ستەم کارەوە بەگوێ گرتن لەقورئان تەنها دووری وکوفریان زیاد دەکات ، حەتمەن ئەمەش هۆکارەکەی کەلە ڕەقی بێباوەڕانە نەک قورئان ، خوای تەعالی فەرموویەتی : ( قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ۖ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ۚ أُولَٰئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ) فصلت / 44 ،
واتە : ئه‌ی محمد - ﷺ - بلێ: ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و شیفایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدارن [وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕ ناهێنن ئه‌وه گوێیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی ئه‌و قورئانه‌و لێی تێناگه‌ن، وه چاویان كوێره له ئاست بینینی و نایبینن [أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (44)] ئا ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وه وایه له شوێنێكی دووره‌وه بانگ بكرێن و نه‌یبیستن و لێی تێنه‌گه‌ن.
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَإِذَا مَا أُنزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِ إِيمَانًا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ . وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ ) التوبة / 124 – 125 ،
واتە : وە كاتێك كە سوورەتێك دائەبەزێت لەناو مونافیقان هەیە ئەڵێت: ئەم سوورەتە كە دابەزی كامتان ئیمانتان پێی زیادی كرد؟ واتە: گاڵتە بە ئیمانداران ئەكەن [فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (124)] ئەوانەی كە باوەڕداری ڕاستەقینەن ئیمانیان زیاد ئەكات بەدابەزینی سوورەتێك وە دڵیان پێی خۆشە وە موژدە ئەدەن بە یەكتری (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیمان زیادو كەم دەكات) (وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ) بەڵام ئەوانەی كە نەخۆشی گومان لە دڵیان‌دا هەیە لە مونافیقان بە دابەزینی هەر سوورەتێك ئەوان پیسیان زیاد ئەكات لەسەر پیسیان، وە گومان‌و نیفاقیان زیاد دەكات لەسەر گومان‌و نیفاقی پێشتریان [وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ (125)] وە كە بەردەوام بن لەسەر ئەو نیفاقە بەكافری ئەمرن،
وەچەندین ئایەتی تر هەیە لەم بارەیەوە .
وە قتادة دەربارەی ئەم ئایەتە : ( وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ) دەڵێت : کاتێ باوەڕدار گوێی لێ بوو سودی پێدەگەیەنێت ولەبەری دەکات ولێ‌ی تێ دەگات ، (وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا)، واتە : سودی لێ وەرناگرێت ولەبەری ناکات ولێ‌ی تێ ناگات ، خوای پەروەردگار قورئانی کردووە بەشیفا وڕەحمەت بۆ باوەڕداران .
" تفسير ابن كثير " ( 3 / 60 ) .
وەهەروەها فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ) يونس / 57 ،
واتە : ئه‌ی خه‌ڵكی به‌دڵنیایی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه په‌ندو ئامۆژگاریتان بۆ هاتووه كه قورئانی پیرۆزه [وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ] وه شیفایه بۆ ئه‌و دڵه‌ى كه له‌ناو سینگه‌كانه بۆ هه‌ر دوودڵى و گومانێك كه رووبه‌ڕووتان بێته‌وه قورئان شیفایه بۆی [وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ (57)] وه هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕه‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران.
وەهەروەها فەرموویەتی : (وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَّقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ۖ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ ۗ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ۖ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ۚ أُولَٰئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ) فصلت / 44 .
واتە : وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه به زمانێكی جگه له عه‌ره‌بی بهاتایه‌ته خواره‌وه ئه‌یانووت: بۆچی ئایه‌ته‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه [أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ] وه ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ قورئانێكی جگه له عه‌ره‌بی بۆ قه‌ومێكی عه‌ره‌ب داببه‌زێ، یاخود ئه‌یانووت: بۆ هه‌ندێكی به عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی به جگه له عه‌ره‌بی نیه { قورئانى پیرۆز هیدایه‌ت و شیفایه بۆ باوه‌ڕداران} [قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ] ئه‌ی محمد - ﷺ - بلێ: ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و شیفایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدارن [وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕ ناهێنن ئه‌وه گوێیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی ئه‌و قورئانه‌و لێی تێناگه‌ن، وه چاویان كوێره له ئاست بینینی و نایبینن [أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (44)] ئا ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وه وایه له شوێنێكی دووره‌وه بانگ بكرێن و نه‌یبیستن و لێی تێنه‌گه‌ن.
وەهەروەها قورئان ڕێ نیشاندەرە لەگومڕایێەوە بۆ هیدایەت وحەق ، خوای تەعالی فەرموویەتی : ( ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ) البقرة / 2 ،
واتە : ئه‌م په‌رتووكه كه قورئانی پیرۆزه هیچ گومانێكی تیادا نیه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیووه [هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (2)] هیدایه‌ت و رووناكی و ڕێنماییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان له تاوان ئه‌پارێزن.
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ) الشورى / 9 ،
واتە : وه چۆن وه‌حیمان بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ ناردووه به‌م شێوازه ئه‌ی محمد - ﷺ - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به وه‌حی بۆت ناردووه كه به زمانی عه‌ره‌بی روون و ئاشكرایه تا خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، [وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ] وه بیانترسێنی له ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكییه‌و هیچ گومانێكی تیادا نیه [فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (7)] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه دوو كۆمه‌ڵ: كۆمه‌لێك بۆ به‌هه‌شت كه باوه‌ڕدارانن، وه كۆمه‌لێكیش بۆ ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خ كه بێباوه‌ڕانن.
بۆیە پێویستە ئەو کەسەی کەدەیەوێ خۆش گوزەرانی دونیا و قیامەت بەدەست بێنێت حوکم بەقورئان بکات وکاری پێ بکات .
الإمام ابن حزم رحمه الله دەفەموێت :
کاتێ هەموو بەڵگەکان سەلماندیان کەقورئان عەهد وپەیمانی خودایە بۆ ئێمە و واجبی کردووە لەسەرمان دانی پێدا بنێین وکاری پێ بکەین ، بەشێوازێک سابت بووە کەهیچ گومانی تێدا نی یە کەئەو قورئانە ئەو قورئانەیە کە نوسراوەتەوە لە موسحەفەکاندا کەمەشهورن لەهەموو جیهاندا ، پێویستە پابەند بین پێوەی ؛ چونکە قورئان ئەو ئەسڵەیە کەپێویستە هەموان بگەڕێینەوە بۆ لای ؛ و ئێمە ئەم ئایەتەمان تێدا بەدی کردووە : ( وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ) الأنعام / 38 ،
واتە : هیچ ئاژه‌ڵێك نیه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات [وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ] وه هیچ باڵنده‌یه‌ك نیه كه به هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بفڕێت ئیلا هه‌موویان وه‌كو ئێوه نه‌ته‌وه‌ن و زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ] له‌م كتابه‌دا كه قورئانی پیرۆزه، یاخود (لوح المحفوظ) ه هه‌موو شتێكمان تیادا باسكردووه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان له هیچ شتێك‌دا نه‌كردووه كه باسی نه‌كه‌ین و هه‌موو ڕووداوه‌كانی تیادا باس كراوه، یاخود كه‌سمان له بیر نه‌كردووه له رزق و رۆزیدان و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردن [ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)] پاشان هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه به‌مرۆڤ و باڵنده‌و گیانه‌وه‌ران هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و لای خوای گه‌وره حه‌شر ئه‌كرێن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان له ڕۆژی قیامه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه له شاخدار ئه‌سه‌ندرێ بۆ بێ شاخ له پاشاندا ئه‌بن به‌خۆڵ.
ئەوەی لەقورئاندا هەیه جا فەرمان بێت یاخود ڕێگری کردن بێت ئەوا واجبە لێی دەرنەچین .
" الإحكام " ( 1 / 92 ) .
والله أعلم.