ئایا حوكمى نیه‌ت هێنان به‌ ده‌م چى یه‌ له‌ نوێژدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمى نیه‌ت هێنان به‌ ده‌م چى یه‌ له‌ نوێژدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

نیه‌ت هێنان له‌ نوێژدا كارێكه‌ نه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله علیه‌ وسلم وه‌ نه‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌له‌فى صاڵحدا (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) نه‌بوه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ بیدعه‌یه‌كه‌ خه‌ڵكى دروستیان كردووه‌ و هیچ داخوازی یه‌كیشى نیه‌، چونكه‌ نیه‌ت جێگاكه‌ى دڵه‌ خواى گه‌وره‌یش شاره‌زایه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌دڵى به‌نده‌كانیدایه‌، خواى گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ تا پێویستى به‌وه‌بێت كه‌ تۆ وه‌ستاى بۆ نوێژ بڵێى خوایه‌ من نیه‌تم وایه‌ ئه‌وه‌ و ئه‌وه‌ بكه‌م، خواى گه‌وره‌ ئاگاداره‌ به‌ ڕابردوت و ئێستات و داهاتوت، نیه‌ت هێنان به‌ده‌م سه‌له‌فى صاڵح (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) نه‌یانكردووه‌، ئه‌گه‌ر چاكه‌ بوایه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان پێش ئێمه‌ ده‌یان كرد هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ دروست نیه‌ نیه‌ت به‌ده‌م بهێنیت بۆ نوێژ و بۆ غه‌یرى نوێژیش نه‌ به‌ ئاشكرا و نه‌ به‌نهێنى .

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (12/441).

سەردان: ٣,٦٤٥ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ