من خاوەن خێزانم و واخەریکە ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە ، ئایا چۆن منداڵەکانم پەروەردە بکەم لەم مانگە پیرۆزەدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من خاوەن خێزانم و واخەریکە ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە ، ئایا چۆن منداڵەکانم پەروەردە بکەم لەم مانگە پیرۆزەدا ؟

یەکێک لەنیعمەتەکانی خودا لەسەر موسوڵمان ئەوەیە بیگەیەنێت بەڕەمەزان ویارمەتی بدات بەڕۆژو بێت تیایدا ، حەتمەن مانگی ڕەمەزان مانگێکە کە چاکە تیایدا خێری زۆر ترە بەبەراورد بەمانگەکانی تر ، وخودا لەو مانگەدا کۆمەڵێ کەس ڕزگار دەکات لەئاگری دۆزەخ ، هەر بۆیە پێویستە موسوڵمان ئەو مانگە وەک هەلێک بزانێت وکاری خێر وچاکەی زۆر تێدا بکات ، بێگومان زۆر کەس هەن بێبەشن لەو خێرە گەورەیە جا بەهۆی نەخۆشیەوە بێت یاخود مردن ویاخود گومڕایی وسەر لی شێواوی .

هەروەک چۆن پێویستە موسوڵمان خۆی هەوڵی کردنی کاری چاکە بدات لەو مانگەدا بەهەمان شێوە پێویستە هانی منداڵەکانیشی بدات بۆ بەڕۆژو بوون و ڕایان بێنێت لەسەر ئەو خێرە گەورەیە ؛ حەتمەن منداڵ لەسەر ئەو شتە ڕادێ کەباوکی لەسەری پەروەردەی کردووە .

جا لەم ڕۆژانەدا پێویستە دایکان وباوکان دەوری کاریگەری خۆیان ببینن ، هەربۆیە هەندێ لەو شتانە دەخەینە ڕوو کەپێویستە دایکان وباوکان پێی هەستن :

یەکەم : چاودێری ڕۆژوی منداڵەکانیان بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە لە کەمتەرخەمى .

دووەم : بیریان بخەنەوە کەڕۆژو گرتن تەنها نەخواردنی خواردن وخواردنەوە نی یە بەڵکو ڕێگەیەکە بۆ بەدەس هێنانی تەقوا وهۆکارێکە بۆ لێ خۆش بوونی تاوان .

ئەبو هوڕەیرە گێڕاویتەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا سەرکەوتە سەر میمبەر و فەرمووی : آمين ، آمين ، آمين ، پێی گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ، تۆ پێشتر ئەمەت نەکردووە ؟ فەرمووی : قال لي جبريل : أرغم الله أنف عبد أو بَعُدَ دخل رمضان فلم يغفر له ، فقلت : آمين ، ثم قال : رغم أنف عبدٍ أو بَعُدَ أدرك والديه أو أحدهما لم يدخله الجنة ، فقلت : آمين ، ثم قال : رغم أنف عبد أو بَعُدَ ذُكِرت عنده فلم يصل عليك ، فقلت : آمين " رواه ابن خزيمة ( 1888 ) – واللفظ له - ، والترمذي ( 3545 ) وأحمد ( 7444 ) وابن حبان ( 908 ) ، انظر " صحيح الجامع " ( 3510 ) .
واتە : جبریل پێی گوتم : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت کەڕەمەزانی بەسەردا دێت وخودا لێی خۆش نابێت ، دەڵێت : منیش گوتم : آمین ، پاشان فەرمووی : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت کە دایک وباوکی یاخود یەکێکیان لەژیاندا بینیوە وبەهۆی چاکە کردن لەگەڵیان نەچۆتە بەهەشتەوە ، پاشان فەرمووی : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت کە ناوی منی لەلادا دەبرێت وسەڵاواتم لەسەر نادات .

سێیەم : فێرکردنیان چۆن نان بخۆن بەشێوەیەک بەدەستی ڕاست نان بخۆن و لەبەردەمی خۆیانەوە نان بخۆن ، وبیریان بخرێتەوە کەئیسراف حەڕامە وزیانی هەیە بۆ جەستەیان .

چوارەم : ڕێگری کردنیان لەوەی زۆر درێژە بەخواردن وخواردنەوە بدەن ولەسەر سفرە بمێننەوە تاوەکو نوێژی مەغریبیان لەدەس دەچێت .

پێنجەم : بیرخستەنەوەیان بەحاڵی هەژاران و بێنەوایان ئەوانەی کە پارچە نانێک نی یە بیخۆن .

شەشەم : کۆبوونەوەی خزمان وکەس کاردا لەو مانگەدا فرسەتێکی باشە بۆ گەیاندنی سیلەی ڕەحم .

حەوتەم : یارمەتی دانی دایک لەئامادەکردنی خواردندا ، وەهەروەها لەهەڵگرتنەوەی سفرە وخواردنیشدا ئەوانەی کەبەکەڵکی هەڵگرتن دێن .

هەشتەم : بیرخستنەوەیان بەخۆ ئامادە کردن بۆ نوێژی تەڕاویح بەوەی کەم بخۆن و پێش نوێژەکە لەمزگەوت ئامادە بن .

نۆیەم : وەبەنیسبەت دایکان وباوکانەوە بیریان دەخرێتەوە کەپاشێو بەرەکەتی تێدایە ویارمەتی دەری مرۆڤە لەوەی بتوانێت بەجوانی ڕۆژوەکەی بگرێت .

دەیەم : دوعا و پاڕانەوە و داواى لێ خوۆشبوون لە خواى گەورە لە کاتى پارشێودا .

یانزەیەم : گرنگی دان بەنوێژی جەماعەت لەمزگەوتدا لەسەر ئەوانەی کەپێویستە ، بەداخەوە زۆر کەس وخێزان هەیە ناخەون تاکۆتایی شەو پاشان پارشێوەکەیان دەکەن وپێش ئەوەی نوێژی بەیانی بکەن دەخەون وزۆر جار نوێژەکەیان لەدەس دەچێت ولەکاتی خۆیدا نایکەن .

دوانزەیەم : عادەتی پێغەمبەر وابوو لەدەشەوی کۆتایدا (" يحيي ليله ويوقظ أهله")واتە : هەڵدەستا وکەس وکارەکەشی هەڵدەستان ، حەتمەن ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەپێویستە خێزانەکان گرنگی بەم کاتە بدەن و لەوشتانەدا بەسەری بەرن کەخودا لێی ڕازیە ، هەربۆیە پێویستە پیاو خێزانەکەی خەبەر بکاتەوە وەهەروەها منداڵەکانیشی هەستێنێت بۆ عیبادەت وخوا پەرستی وهەرشتێک کەلەخودایان نزیک دەکاتەوە .

سیانزەیەم : ڕەنگە لەهەندێ ماڵەکاندا منداڵی بچوکی تێدا بێت بۆیە پێویستە دایکان وباوکان تەشجیعیان بکەن بۆ ڕۆژو گرتن وهەدیە ببەخشن بەوانەیان کەمانگە بەکاملی یاخود نیوەی ویاخود بەشێکی بەڕۆژو بوون .

الربيع بنت معوذ دەڵێت : أرسل النبي غداة عاشوراء إلى قرى الأنصار : مَن أصبح مفطراً فليتمَّ بقية يومه ، ومن أصبح صائماً فليصُم ، قالت : فكنا نصومه بعدُ ونصوِّم صبياننا [ الصغار ونذهب بهم إلى المساجد ] ، ونجعل لهم اللعبة من العهن ، فإذا بكى أحدهم على الطعام أعطيناه ذاك حتى يكون عند الإفطار .
واتە : پێغەمبەر رۆژی عاشورا هەواڵی نارد بۆ دێیەكانی ئەنصار كە هەركەس شتێكی خواردووە با ئیتر شت نەخوات و ئەو بەشەی كەماوە لەڕۆژ با بە ڕۆژوو بێت و ئەوەش بەڕۆژوو بووە با بە ڕۆژوو بێت ، دەڵێت : ئەوەبوو لەوەو دوا ڕۆژوومان دەگرت وفەرمانمان بەمنداڵەکانمان دەکرد بەبەڕۆژو بوون ودەمان بردن بۆ مزگەوت ولەخوری وسوف یاریمان بۆ دروست دەکردن ، کاتێ کەسێکیان بگیرانایە بۆخواردن ئەوا ئەو یاریانەمان دەدایە دەستیان تاوەکو کاتی ڕۆژو شکاندن دەهات .
رواه البخاري ( 1859 ) ومسلم ( 1136 ) والزيادة بين المعكوفين له .

ئیمامی النووي دەڵێت :
وفي هذا الحديث : تمرين الصبيان على الطاعات ، وتعويدهم العبادات ، ولكنهم ليسوا مكلفين ، قال القاضي : وقد روي عن عروة أنهم متى أطاقوا الصوم وجب عليهم ، وهذا غلط مردود بالحديث الصحيح " رفع القلم عن ثلاثة : عن الصبي حتى يحتلم - وفي رواية يبلغ - " ، والله أعلم . " شرح مسلم " ( 8 / 14 ) .
واتە : لەم فەرموودەیەدا : ڕاهێنانی منداڵی تێدایە لەسەر بەڕۆژو بوون وعیبادەت ، بەڵام ئەوان موکەلەف نەبوون وڕۆژویان لەسەر واجب نەبوو .

چواردەیەم : گەر گونجا بۆ دایکان وباوکان بچن بۆ عەمڕە لەڕەمەزاندا ئەوا خێرێکی گەورەیە بۆخۆیان وخانەوادەکەیان ، بێگومان عەمڕە کردن لەڕەمەزاندا خێرکی گەورەی هەیە .

پانزەیەم :پێویستە لەسەر پیاو تەکلیفی دروست کردنی خواردنێک لەخێزانی نەکات کەلەتوانای ئەودا نەبێت ، چونکە زۆر کەس وخێزان لەڕەمەزاندا هەر سەرقاڵی خورادن ئامادە کردن وخۆ خەریک کردن بەئامادە کردنی خواردنەوە وزۆر زیادەڕەوی تیادا دەکەن ، حەتمەن ئەمەش پێچەوانەی حیکمەتی ڕۆژوە کەئەویش بەدەس هێانی تەقوایە .

شانزەیەم : مانگی ڕەمەزان مانگی قورئانە ، بۆیە ئامۆژگاری باوکان دەکەین لەو مانگەدا قورئان لەگەڵ منداڵەکانیدا بخوێنن و ورد ببنەوە لەمانا ومەبەستی ئایەتەکان ، وەهەروەها کتابێکیش بحوێنن کەباسی ئەحکام وئادابەکانی ڕۆژو دەکات ، سوپاس بۆ خوا کتێب زۆر زۆرە لەوبارەیەوە ، وە بێگومان بەو هۆیەوە خێرێکی زۆر بەدەس دێت بۆ هەموان و شارەزاش دەبن لە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى ڕەمەزان .

حەڤدەیەم : هانی مناڵەکانی بدات بۆ ماڵ بەخشین بەکەسانی موحتاج وهەژار وجیران .

ابن عباس دەڵێت : " كان رسول الله أجود الناس ، وكان أجود ما يكون في رمضان حين يلقاه جبريل ، وكان يلقاه في كل ليلة من رمضان فيدارسه القرآن ، فلَرسول الله أجود بالخير من الريح المرسلة " .
رواه البخاري ( 6 ) ومسلم ( 2308 ) .
واتە : پێغەمبەری خوا لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، وکاتێ لەڕەمەزاندا جبریل دەهات بۆلای زۆر سەخی تر دەبوو ، وجبریل هەموو شەوێک قورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە ، وە پێغەمبەری خوا زۆر لە با خێرا تر بوو لە خێرکردندا .

هەژدەیەم : پێویستە لەسەر دایکان وباوکان ڕێگری بکەن لەمنداڵەکانیان لەوەی درەنگ بنون وکات بەفیڕۆ بدەن لەشتێکدا کەفائیدەی نەبێت ، ئەمە بەنیسبەتی بەسەر بردنی کاتە بەشتی حەڵاڵ وبێ سوودەوە ئەی چی دەڵێی لەبارەی بەسەر بردنی کات بەشتی حەڕام ؟!

نۆزدەیەم : خۆ دوور گرتن لە بازاڕ کردن و دەرچوون بۆ بازاڕ بە تایبەت لە شەواندا کە زۆر جار دوکان و بازاڕەکان دەکرێنەوە ئەمەش کاتێکى زۆرت لێ دەبات و لە خێرێکى زۆر بێ بەشت دەکات .

بیستەم : بیر کردنەوە لەکۆبوونەی خێزان لەبەهەشتدا لەڕۆژی دوایدا ، خۆشبەختی گەورە وسەرفرازی حەقیقی گەشتنە بەلیقای خودا وچوونە بەهەشتەکەیەتى ، حەتمەن هەموو ئەم کۆڕ وکوبوونەوەی دونیا بۆئەنجام دانی خێر وعیبادەت وچاکە وبەڕۆژو بوون ونوێژ کردن ...هتد ، لەپێناو بەدەس هێنانی ئەو خۆش گوزەرانیه هەتا هەتاییەدایە .

والله الموفق والهادي إلى سواء السبيل .

سەردان: ٢,١٠٨ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو