له‌و شتانه‌ی كه‌باش نییه ڕۆژووه‌وان ئه‌نجامیان بدات بریتن له :
1- زیادەڕەوی لەئاو لەدەم ولوت وەردان:
2- ماچ كردنی خێزان ، باش نییه بۆ كه‌سێك كه‌ئاره‌زوی بجوڵێت ماچی خێزانی بكات
3- دەست لێدان ، وباوش پیا كردن ، وئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی جووت بوون :
4- قوت دانی بەڵغەم
5- تام كردنی خواردن بەبێ ئەوەی پێویستی بەتام كردنی هەبێت ،
6- ویساڵ كردن كه‌ئه‌ویش نه‌شكاندنی ڕۆژووه ونه‌خواردنه‌وه ی خواردن وخواردنه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو یاخود سێ ڕۆژ
ئەو شتانەی كەباش نین كەسی بەڕۆژو ئەنجامیان بدات
سەرەتا (المكروه) : ئه‌و شته‌یه مرۆڤ به‌واز هێنان لێی پاداشت وه‌رده‌گرێت ، وبه‌ئه‌نجام دانی سزا نادرێت ، وشتێكه ڕێگری لێكراوه به‌ڵام مرۆڤ ئیلزام و پابه‌ند نه‌كراوه به‌واز هێنان لێی (1).
وه‌هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه‌باش نییه ڕۆژووه‌وان ئه‌نجامیان بدات بریتن له :
یەکەم : زیادەڕەوی لەئاو لەدەم ولوت وەردان: ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئاو نه‌چێته قوڕگیوه ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : ((... وبالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائماً)) (2).
واته : زیاده‌ڕوه‌ی له‌ئاو له‌لوت وه‌رداندا بكه مه‌گه‌ر به‌ڕۆژو بیت .
دووەم : ماچ كردنی خێزان ، باش نییه بۆ كه‌سێك كه‌ئاره‌زوی بجوڵێت ماچی خێزانی بكات ، وترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت توشی شتی حه‌ڕام ببێت ، جا چ جیماع بێت یاخود دابه‌زینی مه‌نی له‌كاتی به‌ڕۆژو بووندا ، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ترسی نه‌بێت له‌وه‌ی ماچ كردنه‌كه‌ی ببێت هۆی جووت بوون ودابه‌زینی ئاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خۆ ڕاگره ، ئه‌وا دروسته ومه‌كڕوه نییه ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر ـ ﷺ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد له‌كتێكدا به‌ڕۆژوش بوو ،
هه‌روه‌ك عائشه رضي الله عنها ده‌ڵێت : ((كان النبـي ـ ﷺ ـ يقبل في رمضان وهو صائم)) (3).
واته : پێغه‌مبه‌ر ـ ﷺ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوش بوو .
وئه‌مه‌ش له‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه .
وه‌ئه‌وه‌ی كه‌به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باش نه‌بوونی ماچ كردنی خێزان بۆ كه‌سێك كه‌شه‌هوه‌تی بجوڵێت به‌ماچ كردن ، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت توشی شتێك بێت ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌یه كه‌ده‌ڵێت :
پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر ـ ﷺ ـ ده‌رباه‌ی ماچ كردنی خێزان ، پێغه‌مبه‌ریش ـ ﷺ ـ ڕێگای پێدا ، پاشان پیاوێكی تر هات وپرسیاری لێ كرد ؟ پێغه‌مبه‌ریش ـ ﷺ ـ ڕێگری لێ‌كرد ، جا ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگه‌ی پێدا پیاوێكی پیر بوو ،وه‌ئه‌وه‌ش كه‌ڕێگری لێ كرد پیاوێكی گه‌نج بوو (4).
وه ابن باز رحمه الله ده‌ڵێت :
(( ماچكردنی خێزان ویاریكردن له‌گه‌ڵی به‌بێ ئه‌وه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ كه‌سێك كه‌به‌ڕۆژو بێت دروسته و هیچی تێدا نییه ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر ـ ﷺ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد وبه‌ڕۆژوش بوو ، به‌ڵام گه‌ر ترسا له‌وه‌ی ببێته هۆی جووت بوون به‌هۆی سه‌ریعی ئاره‌زوویه‌وه ئه‌وا باش نییه ... )) (5).
سێیەم : دەست لێدان ، وباوش پیا كردن ، وئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی جووت بوون : وه‌ك ده‌ستلێدان ، وزۆر ته‌ماشا كردن به‌ئاره‌زووه‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه هه‌مان حوكمی ماچ كردنیان هه‌یه له‌لای زۆرینه‌ى زانایان (6) ، وه‌له‌فه‌رمووه‌كه‌ی عائشه رضي الله عنها: هاتووه : ((كان النبـي ـ ﷺ ـ : يقبل ويباشر وهو صائم((7))، وكان أملككم لأربه)).
واته : پێغه‌مبه‌ر ـ ﷺ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد له‌كتێكدا به‌ڕۆژوش بوو ، وئه‌و له‌هه‌مووتان خۆ ڕاگر تر بوو .
جا حوكمی ده‌ست لێدان ویاری كردن هه‌مان حوكمی ماچ كردنی هه‌یه له‌ڕووی دروستی ونادروستییه‌وه ، واته : بۆ كه‌سێك كه‌خۆڕاگر بێت دروسته ، به‌ڵام بۆ كه‌سێك شه‌هوه‌تی زۆر بێت باش نی یه و مه‌كڕوهه ،والله أعلم.
چوارەم : قوت دانی بەڵغەم ، چونكه پاك نی یه وته‌بیعه‌ت تێك ده‌دات ، وزیانی بۆ كه‌سی به‌ڕۆژو غه‌یری ئه‌ویش هه‌یه ، به‌ڵام بۆ كه‌سی به‌ڕۆژو زیاتر ، شێخ العلامة محمد بن صالح العثيمين رحمه الله ده‌ڵێت : ((قوت دانی به‌ڵغه‌م حه‌رامه بۆ كه‌سی ڕۆژووه‌وان غه‌یری ڕۆژووه‌وانیش ، چونكه قێزه‌ونه ، وڕه‌نگه ببێته هۆی نه‌خۆشی )) (8).
وه ابن باز رحمه الله ده‌ڵێت : (( به‌ڵغه‌م زیان به‌ڕۆژو ناگه‌یه‌نێت ؛ چونكه به‌شێكه له‌تف ، جا گه‌ر قوتی بدات ئاساییه وهه‌روه‌ها گه‌رفڕێیشی بدات هه‌ر ئاساییه )).
وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : (( دروسته قوت دانی تف وهیچ جیاوازیه‌ك نازانم له‌نێوان زانایاندا له‌م باره‌یه‌وه ، چونكه زه‌حمه‌ته خۆ پاراستن لێی ، به‌ڵام قوت دانی به‌ڵغه‌م ، دروست نییه و پێویسته له‌ده‌میدا بیهێڵێته‌وه ونابێ قوتی بدات ، چونكه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی لێ بپارێزێت )) .
وەلەجێگایەكی تردا دەڵێت: (( به‌نیسبه‌ت به‌ڵغه‌مه‌وه پێویسته فڕێ بدرێت وقوت نه‌درێت ، به‌ڵام لیك هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نی یه وزیان به‌ڕۆژو ناگه‌یه‌نێت ، جا ئافره‌ت بێت یاخود پیاو )) (9)، والله أعلم .
پێنجەم : تام كردنی خواردن بەبێ ئەوەی پێویستی بەتام كردنی هەبێت ، جا ئه‌گه‌ر پێویستی پێی بوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌باغ و چێشت لێنه‌ر بێت وپێویستی به تام كردنی خواردن هه‌بێت ئه‌وا دروسته ، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت له‌قوڕگێوه نه‌چێته نێو مه‌عیده‌یه‌وه(10) .
شەشەم : ویساڵ كردن كه‌ئه‌ویش نه‌شكاندنی ڕۆژووه ونه‌خواردنه‌وه ی خواردن وخواردنه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو یاخود سێ ڕۆژ ، ئه‌م جۆره ویساڵه باش نی یه ، به‌ڵام ئه‌و ویساڵه دروسته كه ته‌نها ئێواره ڕۆژو نه‌شكێندرێت وخواردن نه‌خورێت تاوه‌كو پارشێو و پارشێو ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ، به‌ڵام باشتر وایه ویساڵ نه‌كرێت وهه‌ر كه بانگی دا یه‌كسه‌ر ڕۆژوو بشكێندزێت .
===============
(1) انظر:منهج السالكين للسعدي،ص20،والشرح الممتع لابن عثيمين،6/424،
(2) أحمد، 4/32، 211، وأبو داود، برقم 2366، والترمذي، برقم 788، والنسائي ، برقم 87، وابن ماجه، برقم 407، وصححه الألباني في صحيح سنن أبي داود، 2/91، وفي غيره
(3) متفق عليه: البخاري، برقم 1927، ورقم 1928، ومسلم، برقم1106
(4) أخرجه أحمد .
(5) مجموع فتاوى ابن باز ، 15/315.
(6) الموسوعة الفقهية ، 28/69.
(7) متفق عليه:البخاري،برقم 1927،ورقم 1928،ومسلم،برقم 1106
(8) الشرح الممتع ، 6/428.
(9) مجموع فتاوى ابن باز ، 15/313.
(10) الشرح الكبير مع الممتع والإنصاف، 7/479.