بەدەل حەج بۆ چ کەسێک دروستە بکرێت؟ وە ئەگەر کەسێک فەقیر بێ بەدەل حەجی بۆ دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەدەل حەج بۆ چ کەسێک دروستە بکرێت؟ وە ئەگەر کەسێک فەقیر بێ بەدەل حەجی بۆ دەکرێت؟

بەدەل حەج بۆ کەسێکە کەنەخۆش بێت و نەخۆشیەکەی ئومێدی چاک بوونەوەی لێ نەکرێت ، یاخود کەسێک بێت توانای جەستەیی نەبێت ، یاخود کەسێک مردبێت ، نەک کەسی هەژار وئەو کەسەش کەبەهۆی زوڕفێکی سیاسی یاخود ئەمنییەوە نەتوانێت حەج بکات .
ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن کە بەدەل حەج دروستە بۆ کەسێک کە مردبێت یاخود توانای نەبێت وبێ ئومێد بوبێت چاک بێتەوە .

وە الحافظ ابن حجر رحمه الله دەڵێت :
"واتفق من أجاز النيابة في الحج على أنها لا تجزى في الفرض إلا عن موت أو عضَب – أي : شلل - ، فلا يدخل المريض ؛ لأنه يرجى برؤه ، ولا المجنون ؛ لأنه ترجى إفاقته ، ولا المحبوس ؛ لأنه يرجى خلاصه ، ولا الفقير ؛ لأنه يمكن استغناؤه" انتهى ." فتح الباري " ( 4 / 70 ) .
واتە : ئەوانەی کەبەدەل حەجیان پێ دروستە کۆدەنگن لەسەر ئەوەی حەجی فەرز بۆ هیچ کەسێک ناکرێت مەگەر مردبێت یاخود توشی شەلەل بوبێت وتوانای نەبێت ، ونەخۆش ناگرێتەوە ؛ چونکە ئومێدی چاک بوونەوەی لێ دەکرێت ، وەهەروەها شێتیش ناگرێتەوە ، چونکە ئومێدی چاک بوونەوەی لێ دەکرێت ، وەهەروەها کەسێکیش ناگرێتەوە کە بەند کرا بێت چونکە ئومێدی ئەوە دەکرێت ئازاد ببێت ولەسجن ڕزگاری ببێت ، وەهەروەها هەژار وفەقیریش ناگرێتەوە ؛ چونکە ئومێدی ئەوە دەکرێت دەوڵەمەند ببێت ، وە ئەگەر دەوڵەمەند نەبوو حەجی لەسەر نی یە ، جا بەدەل حەج بۆ کەسێکە کەتوانای جەستەیی نەبێت نەک توانای ماڵی .

سەردان: ٣,١٧٥ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج