ئایا دەبێ بەس منداڵى خۆى حەجى بۆ بکات یان دروستە کەسی بێگانەش حەج بۆ مردووت بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەبێ بەس منداڵى خۆى حەجى بۆ بکات یان دروستە کەسی بێگانەش حەج بۆ مردووت بکات؟

باشتر وایە منداڵ حەج لەبری باوکی بکات وەهەروەها خزم بۆ خزمی بکات ، خۆ ئەگەر کەسێکی بێگانەش حەج لەبری کەسێکی تر بکات هەر دروستە .

پرسیار کراوە لە الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله :
کاتێ دایکم وەفاتی کردوە من منداڵ بووم ، وکەسێکی ڕاسپاردووە حەجی بۆ بکات ، وباوکیشم مردووە ولەهەندێ لەخزمەکانەوە گوێم لێ بووە حەجی کردووە.
جا ئایا دروستە کەسێک بەکرێ بگرم حەج بۆ دایکم بکات یاخود پێویستە خۆم حەجی بۆ بکەم ، وەهەروەها ئایا حەج بۆ باوکم بکەم لەکاتێکدا من بیستوومە خۆی حەجی بۆ خۆی کردووە ؟
لەوڵامدا گوتویەتی :
گەر خۆت حەجیان بۆ بکەیت وهەوڵ بدەیت بەجوانترین شێوە حەجەکە جێ بەجێ بکەیت ئەوا باشترە ، خۆ ئەگەر کەسێک بگریت بە کرێ وحەجیان بۆ بکات بەمەرجێ کەسەکە دیندار و ئەمین بێت ئەوا دروستە .
" فتاوى الشيخ ابن باز " ( 16 / 408 ) .

 

سەردان: ١,٧١٩ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج