ئایا شێوازی نوێژی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وهاوەڵان چۆن بووە لە ڕەمەزاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا شێوازی نوێژی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وهاوەڵان چۆن بووە لە ڕەمەزاندا؟

بێگومان كە سەیری نوێژی پێغەمبەری خوا بكەین لە ڕەمەزاندا وە هەروەها سەیری نوێژی صەحابەش بكەین (ڕەزای خوای گەورەیان لێ بێت) ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت، عائیشە (ڕەزای خوای گەورەی لێ‌ بێت) وەسفی نوێژی پێغەمبەرمان بۆ دەكات ئەو نوێژەی كە ئێمە پێی دەڵێین تەراویح دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت: عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ أَنَّهُ سَأَلَ عَائِشَةَ - رضي الله عنها - كَيْفَ كَانَتْ صَلاَةُ رَسُولِ اللهِ فِي رَمَضَانَ؟ فَقَالَتْ: (مَا كَانَ رَسُولُ اللهِ يَزِيدُ فِي رَمَضَانَ وَلاَ فِي غَيْرِهِ عَلَى إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً) .
واتە: پێغەمبەر نە لە ڕەمەزان‌و نە لە غەیری ڕەمەزان لە یانزە ركعات زیاتری نەكردووە ئەم نوێژی شەوە كە دەیكات ئەم یانزە ركعاتەی دەفەرمووێت چۆن دەیكرد: (كَانَ يُصَلِّي أَرْبَعًا فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَ) چوار ركعەتی دەكرد مەپرسە چەند بە جوانی‌و چەند بە درێژی‌و چەند بە خشوعی دەیكرد ئەو هەموو قورئانەی تیادا دەخوێند(ثُمَّ يُصَلِّي أَرْبَعًا)  ئەوجا چواری تری دەكرد (فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ)  مەپرسە چەند جوان‌و چەند باش‌و چەند بە خشوعەوە دەیكرد (ثُمَّ يُصَلِّي ثَلاثًا)  ئەوجا سێ‌ ركعەتی تری دەكرد پێغەمبەری خوا (السبع الطوال) تیا خوێندوە وە زۆر قورئانی تیا خوێندوە بە شێوەیەكی وا كە زۆربەی شەو خەریكی نوێژەكە بووە دوای ئەوە صەحابە (ڕەزای خوای گەورەیان لێ‌ بێت) كاتێك كە عمری كوری خگاب (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ‌ بێت)(جعل للناس الإمامين أُبَيُّ بنُ كَعْب وتميم الداري)  (أُبَيُّ بنُ كَعْب و تميم الداري) دانا بۆ ئەوەی پێش نوێژی بۆ موسوڵمانان بكەن بە جەماعەت نوێژی تەراویح بكەن (فَأَمَرَهم أَنْ يُصَلِّيَ بِالنَّاسِ ثَلاثًا عشرة ركعة ) ئەمری پێ‌ كردن كە سێزدە ركعەت بۆ خەڵكی بكەن وەكو پێغەمبەری خوا كە ئیمام مالك ریوایەتی كردوە بە سەنەدێكی صەحیح، سێزدە ركعات ئەوەش كە لە عمرەوە دەگێڕنەوە بیست ركعەت‌و بیست وسێ‌ ركعەت ئەوەیان صەحیح نیە، ئەمەیان صەحیحە لە (موطأ)ی مالك دایە (كانوا یقرین بالمئین) بە سەدان ئایەتیان دەخوێند ئەو دوو ئیمامە لە تەراویحەكەیان دا سەدان ئایەتیان دەخوێند (وَكَانُوا يَعْتَمِدُونَ عَلَى الْعَصِيِّ مِنْ طُولِ الْقِيَامِ)  خۆیان دەخستە سەر دار‌و گۆچان ئەوەندە ڕادەوەستان خۆیان بەوە دەگرت نەوەكا بەرببنەوە كە شەوانی ڕەمەزان بەو شێوەیە بەڕێیان دەكرد‌و بەو شێوەیە نوێژیان دەكرد بەو شێوەیە تەراویحیان دەكرد دیارە ئەم نوێژانەش بێگومان درێژن وە مرۆڤ تیایدا ماندوو دەبێت.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٧٩١ بەش: نوێژى تەراویح