دروستە نوێژى جەژن لە ماڵدا بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە نوێژى جەژن لە ماڵدا بکەم؟
پرسیار:

ئەگەر کەسێک نەخۆش بێ دروستە نوێژى جەژن لە ماڵدا بکات؟ 

لەسەر بۆ چوونی ڕاست وڕاجحی زانایان نوێژی جەژن فەرزی عەینە لەسەر هەموو پیاوێک کەتوانای هەبێت .

جا هەرکات توانات نەبوو بەهۆی نەخۆشیەوە بچیت بۆ مزگەوت ، ئەوا هیچت لەسەر نی یە ، بەڵام ئایا دەتوانی لەماڵدا بیکەیت ؟
زانایان لەم بارەیەوە ناکۆکن ، جمهوری زانایان پێیان وایە دەتوانرێت لەماڵدا ئەنجام بدرێت بەڵام حەنەفیەکان دەڵێن لەماڵدا ناکرێت .
موزەنی لەئیمامی شافعیەوە نەقڵی کردووە لە "مختصر الأم" (8/125)دا : " ويصلي العيدين المنفرد في بيته والمسافر والعبد والمرأة " انتهى .
واتە : کەسێک کەبەتەنها لەماڵدا بێت نوێژی دوو جەژنەکە دەکات وەهەروەها کەسی موسافیر وعەبد وئافرەتیش .

وەهەروەها خەرشی کەیەکێکە لەمالکیەکان دەڵێت :
"يستحب لمن فاتته صلاة العيد مع الإمام أن يصليها ، وهل في جماعة , أو أفذاذا ؟ قولان" انتهى باختصار من "شرح الخرشي" (2/104).
واتە : باش وایە ئەو کەسەی کەنوێژی جەژنی لەگەڵ ئیمامدا لەدەس چووە نوێژەکە بکات ، وئایا بەجەماعەت دەیکات؟یاخود بەتەنها ؟
دوو بۆ چوون لەم بارەیەوە هەن .

ابن قدامة کەحەنبەلیە لە "المغني"دا ، دەڵێت : "وهو مخير ، إن شاء صلاها وحده ، وإن شاء صلاها جماعة" انتهى .
واتە : بەکەیفی خۆیەتی گەر حەزی لێ بێت بەتەنها دەیکات ، وە گەر بیەوێت بەجەماعەت دەیکات .

جا شيخ الإسلام ابن تيمية بۆچوونی حەنەفیەکانی هەڵبژاردووە ، وەهەروەها شيخ ابن عثيمين رحمه الله ، لە "الشرح الممتع" (5/156)دا ، ئەم بۆ چوونەی بەڕاجح داناوە .

وەلە [( فتاوى اللجنة الدائمة للإفتاء (8/306)] دا ، هاتووە :
هەرکەسێک لەدەستی چوو باش وایە بەو شێوەیەیی کەهەیە قەزای بکاتەوە بەڵام بەبێ ئەوەی وتار لەدوایەوە بدات ، ئەمە بۆچوونی ( الإمام مالك والشافعي وأحمد والنخعي)وجگە لەوانیشە لەئەهلی علیم ، وەئەسڵیش لەم بابەتەدا ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرە : (إذا أتيتم الصلاة فامشوا وعليكم السكينة والوقار فما أدركتم فصلوا وما فاتكم فاقضوا) ، واته : کاتێ هاتن بۆ نوێژ لەسەر خۆ و بەئارامی وەرن ، ئەوەندەی پیا گەیشتن لەگەڵ ئیمام دا بیکەن وئەوەشی کەلەدەستان چوو تەواوی بکەن وقەزای بکەنەوە .

وە لەئەنەسەوە رضي الله عنه گێڕدراوەتەوە کاتێ کەنوێژی لەگەڵ ئیمام دا لەدەس بچوایە ماڵ ومنداڵی کۆ دەکردەوە ، پاشان عبد الله بن أبي عتبة کەمەولای بوو هەڵدەستا ودوو ڕکاتی پێ دەکردن ، الله ٲکبری تێدا دەکردن .
وەئەو کەسەی کەئامادە دەبێت بۆ نوێژی جەژن ودەبینێ ئیمام وتار دەدات با گوێ لەوتارەکە بگرێت پاشان نوێژەکەی قەزا بکاتەوە بۆ ئەوەی هەردوو مەسڵەحەتەکە کۆ بکاتەوە ولەدەستی نەچێت .
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم " انتهى .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان.

والله أعلم .

سەردان: ٣,٨٥٩ بەش: نوێژى جەژن