ئەو حوکم و ئادابانەى جەژن چین کە گرنگە موسڵمان بیزانێت؟
ئەمەى خوارەوە کۆمەڵە حوکم و ئاداب و زانیارییەکن سەبارەت بە جەژن کە سەرجەمیان لە فەتواى زانایانەوە وەرگیراوە بە شێوەیەکى کورت و پوخت .
1- ئەو جەژنانەی کەڕێگە پێدراون لەئیسلام دا چین ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
سێ جۆر جەژن هەیە :
1-جەژنی ڕەمەزان : کە بە موناسەبەی کۆتایی هاتنی مانگى ڕەمەزانەوەیە .
2-جەژنی قوربان : کە بەموناسەبەی کۆتایی دەی (ذي الحجة)ـەوەیە .
3-هەینی : کە جەژنی حەفتانەیە و بە موناسەبەی کۆتایی حەفتەوەیە و ئاهەنگ ناگێڕدرێت بەهیچ جۆرە موناسەبەیەکی ترەوە .
مجموع الفتاوى (16/ 191) .
2-حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت پیاوانەوە؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەوەی بەدیار دەکەوێت نوێژی جەژن فەرزی عەینە .
مجموع الفتاوى (16/ 214).
وە ابن باز دەڵێت :
أ- نوێژی جەژن فەرزی کیفایەیە لەلای زۆربەی زانایان .
ب- وەهەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە نوێژی جەژن فەرزی عەینە کەئەم بۆ چوونەیان نزیکترە لەحەقەوە .
مجموع الفتاوى (13/ 7).
نوێژی جەژنەکان فەرزی کفایەن ، وەهەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە نوێژی جەژن فەرزی عەینە هاوشێوەی نوێژی هەینی ، ونابێ موسوڵمان وازی لێ بێنێت .
اللجنة الدائمة (8/ 284)
3- حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت ئافرەتانەوە؟
ابن باز دەڵێت:
سوننەتە ئافرەتان ئامادەی نوێژی جەژن ببن لەگەڵ سوور بوون لەسەر خۆداپۆشین و بۆنی خۆش لەخۆ نەدان .
مجموع الفتاوى (13/ 7)
دەرچوونی ئافرەتان بۆ نوێژی هەردوو جەژنەکە سوننەتێکی موئەکەدەیە ، بەڵام بەمەرجێک بەداپۆشراوی دەرچن وخۆ نەڕازێننەوە .
اللجنة الدائمة (8/ 287)
ابن عثيمين دەڵێت :
پێمان وایە ئافرەتان فەرمانیان پێ دەکرێت بەدەر چوون بۆ نوێژی جەژن وئامادەی خێر دەبن ، بەڵام پێویستە لەسەریان خۆیان داپۆشن وبۆنی خۆش لەخۆ نەدەن و کارە سوننەتەکە بەجێ بێنن ودوور کەونەوە لەفیتنە .
مجموع الفتاوى (16/ 211) .
4-حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت کەسێکەوە کە لەسەفەردا بێت چی یە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نوێژی جەژن واجب نییە لەسەر کەسی موسافیر بەڵام گەر موسافیر لەوڵاتێک بوو کەنوێژی جەژنی تێدا دەکرا ئەوا فەرمانی پێ دەکرێت لەگەڵ موسوڵماناندا نوێژ بکات .
مجموع الفتاوى (16/ 236)
5- ئایا نوێژی جەژن قەزا دەکرێتەوە گەر لەدەست چوو؟
ابن عثيمين دەڵێت :
گەر لەدەست چوو قەزا ناکرێتەوە .
مجموع الفتاوى (16/ 214) .
6- ئایا شێوازێک دیاری کراو هەیە کە لە سەلەفەوە هاتبێت بۆ جەژنە پیرۆزە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
جەژن پیرۆزە لەهاوەڵانەوە هاتووە ، و گەر وا دابنێین نەشهاتبێ ئەوا ئێستا یەکێک لەو شتانەی کەخەڵک وەک عادەت جێ بەجێ دەکەن وخویان پێوە گرتووە وئاساییە .
مجموع الفتاوى (16/ 208)
ابن باز دەڵێت :
أ- دروستە مرۆڤی موسوڵمان بەبراکەی بڵێت لەڕۆژی جەژندا ( تقبل الله منا ومنك أعمالنا الصالحة) .
ب- هیچ دەقێکم لەم بارەیەوە نەزانیوە کەهاتبێت .
مجموع الفتاوى (13/ 25) .
7-حوکمی تەوقە کردن و باوش کردن بەیەکدا و موعانەقە کردن لەدوای نوێژی جەژن ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
دروستە وهیچی تێدا نییە ؛ چونکە خەڵک بەمەبەستی عیبادەت ئەو کارە ناکەن ، بەڵکو وەک عادەت وڕێزێک بۆ یەکتر ئەنجامی دەدەن .
مجموع الفتاوى (16/ 209) .
8-ئادابەکانی ڕۆژی جەژن چین ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەتە (الله ٲکبر) کردن .
خواردنی چەند دەنکە خورمایەک پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان .
جوانترین جل لەبەر دەکرێت ئەمە بەنیسبەت پیاوانەوە بەڵام ئافرەتان نابێ جلی جوان لەبەر کەن لەکاتی چوونیان بۆ نوێژی جەژن .
ـ مرۆڤ خۆی دەشوات بۆ نوێژی جەژن .
ـ پیرۆز بایی لەیەکتر کردن .
ـ باش وایە گەر لەڕێگایەکەوە چوویت لەڕێگایەکی ترەوە بگەڕێیتەوە .
مجموع الفتاوى (16/ 216-223).
9- چ شتێک سوننەت مرۆڤ ئەنجامی بدات پێش نوێژی جەژنی ڕەمەزان وپێش نوێژی جەژنی قوربان ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەتە لەجەژنی ڕەمەزاندا پێش دەرچوون بۆ نوێژ چەند دەنکە خورمایەک جا سێ بێت یاخود پێنج یاخود حەوت دانە بخوات .
بەڵام لەجەژنی قورباندا سوننە وایە هیچ نەخوات تاوەکو دەگەڕێتەوە و لەقوربانیەکەی دەخوات .
مجموع الفتاوى (16/ 234)
10- ئایا سوننەتە بەپێ بچێت بۆ نوێژی جەژن یاخود بەسەیارە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەت وایە بەپێ بچێت مەگەر پێویستی بەسەیارە بێت ئەو کات دروسته و هیچی تێدا نییە .
مجموع الفتاوى (16/ 235)
11- حیکمەت چی یە لەگۆڕینی ڕێگای چوون وگەڕانەوەدا لەڕۆژی جەژندا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
چاو کردن لەپێغەمبەرى خوا ﷺ چونکە ئەمە سوننەتی ئەوە .
دەربڕینى شیعاڕێک لەشیعاڕەکان ، شیعاری نوێژی جەژن لەهەموو کوچ وکۆڵانێکی وڵاتدا .
ـ وەهەروەها ئەحواڵ پرسینی باقی خەڵکی گەڕەکیشی تێدایە .
ـ لەهەردوو ڕێگاکەدا مەلائیکە شایەتی بۆ دەدەن .
مجموع الفتاوى (16/ 237).
12-حوکمی ئەنجام دانی نوێژی جەژن لەمزگەوتدا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
باش نییە نوێژی جەژن لەمزگەوتدا ئەنجام بدرێت مەگەر لەبەر عوزرێک نەبێت ؛ چونکە سوننەت وایە نوێژی جەژن لەدەرەوە و لە دەشتدا بکرێت .
مجموع الفتاوى (16/ 230) .
13- ئایا دروسته نوێژی جەژن لەچۆڵەوانی و شیو ودۆڵەکاندا ئەنجام بدرێن ؟
ابن باز دەڵێت :
خۆی نوێژی جەژن لەشار ودێکاندا ئەنجام دەدرێت ونابێت لەدۆڵ وسەفەردا بکرێت .
مجموع الفتاوى (13/9) .
14- حوکمی ئەنجام دانی نوێژی جەژن لەشوێنی یاریگادا ؟
ابن باز دەڵێت :
أ- دروسته بەمەرجێک پاک بێت وهیچ پیساییەکی پێوە نەبێت.
ب- خۆ ئەگەر جێگەیەکی تر وسەربەخۆ گونجاو تر هەبوو ئەوا باشتر و لەپێش ترە .
مجموع الفتاوى (13/ 11)
15- حوکمی ئەنجام دانی نوێژ جەژن بەچەند کۆمەڵێک ، واتە : لەشارێکدا لەچەند جێگەیەک ئەنجام بدرێت چی یە .؟
ابن عثيمين دەڵێت :
گەر خەڵک پێویستیان پێی بوو دروستە هەروەک چۆن کاتێ پێویستیان بەنوێژی هەینییە لەچەند جێگەیەک ئەنجام بدرێت .
مجموع الفتاوى (16/ 224)
16-کاتی ئەنجام دانی نوێژی جەژن چ کاتێکە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
کاتی نوێژی جەژن لەهەڵهاتنی خۆرەوە دەست پێ دەکات کاتێ کەبەقەد ڕمحێک بەرز دەبێتەوە ، بەڵام سوننەت وایە نوێژی جەژنی قوربان زوو ئەنجام بدرێت بەڵام جەژنی ڕەمەزان دوا بخرێت ؛ لەپێغەمبەرەوە صلى الله عليه وعلى آله وسلم گێڕدراوەتەوە نوێژی جەژنی قوربانی دەکرد کاتێ کەخۆر هەڵبهاتبایە وبەقەد ڕمحێک بەرز ببوایەتەوە ، ونوێژی جەژنی ڕەمەزانی دەکرد کاتێ کەخۆر بەقەد دوو ڕمح بەرز ببوایەتەوە .
مجموع الفتاوى (16-229)
17- حوکمی نوێژی سڵاوی مزگەوت (تحية المسجد) لەڕۆژی جەژندا چی یە ؟
ابن باز دەڵێت :
أ-نوێژی جەژن کاتێ کەلەمزگەوتدا ئەنجام دەدرێت ئەوا دروسته بۆ کەسێک کەدێت بۆ مزگەوت نوێژی سڵاوی مزگەوت ئەنجام بدات .
ب- بەڵام گەر لەدەرەوە ئەنجام درا ئەو نابێ لەپێش جەژنەوە نوێژ ئەنجام بدرێت .
مجموع الفتاوى (13/ 15-16) .
18- ئایا کەسێک کەدێتە مزگەوتەوە بۆ نوێژی جەژن نوێژی سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد) ئەنجام دەدات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە هەرکەسێک چووە شوێنی نوێژی جەژن دانانیشێت تاوەکو دوو ڕکات نەکات .
مجموع الفتاوى (16/ 252) .
19- ئایا جێگای ئەنجام دانی نوێژ جەژن هەمان حوکمی مزگەوتی هەیە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەوەی دەردەکەوێت جێگای تایبەت بەکردنی نوێژی جەژن هەمان حوکمی مزگەوتی هەیە .
مجموع الفتاوى (16/ 251)
20- ئایا نوێژی جەژن بانگی بۆ دەدرێت وقامەتی بۆ دەکرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نەخێر نوێژی جەژن بانگی بۆ نادرێت و قامەتی بۆ ناکرێت .
مجموع الفتاوى (16/ 237)
21-حوکمی بانگ دان بۆ نوێژی جەژن چییە ؟
ابن باز دەڵێت :
بانگ دان بۆ نوێژی جەژن بیدعەیە وهیچ ئەسڵێکی نی یە .
مجموع الفتاوى (13/ 23)
بانگ دان بۆ نوێژی جەژنەکان بە( الصلاة جامعة) یاخود هەر لەفزێکی تر داهێنراو وبیدعەیە و دروست نی یە .
اللجنة الدائمة (8/ 316)
22- چۆن نوێژ جەژن ئەنجام دەدرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
1- سەرەتا بە (الله ٲکبر) ـی دەست پێ کردن دەست پێ دەکات پاشان شەش(الله ٲکبر) ـی تر دەکات ، پاشان سوڕەتی فاتیحا وسوڕەتێکی تر دەخوێنێت جا «سبح» یاخود «ق» لەڕکاتی یەکەم دا دەخوێنێت .
2- وەلەڕکاتی دووەم دا کاتێ کەلەسەژدە بەرز دەبێتەوە پێنج جار (الله ٲکبر) دەکات دوای هەستانەوەی وپاشان سوڕەتی فاتیحا وسوڕەتێکی تر دەخوێنێت ، جا گەر لەیەکەم ڕکاتدا «سبح» بخوێنێت ئەوا لەڕکاتی دووەم دا «الغاشية»دەخوێنێت ، وە ئەگەر لەیەکەم دا «ق» خوێند، ئەوا لەدووەم دا «اقتربت الساعة وانشق القمر» دەخوێنێت .
مجموع الفتاوى (16-223) .
23-حوکمی نوێژی ئەو کەسەی کە لە نوێژی جەژندا تەنها (الله ٲکبر)ى دەست پێکردن دەکات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نوێژەکەی صەحیحە ؛ چونکە (الله ٲکبر)ەکانی تر سوننەتن .
مجموع الفتاوى (16/ 238) .
24- چ کاتێک دوعای دەست پێ کردن دەخوێندرێت لەنوێژی جەژندا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
دوای (الله ٲکبر)ی دەست پێکردن دوعای دەست پێ کردن دەخوێنێت ، جا دروسته و گەر دوایشی بخات ئاساییە .
مجموع الفتاوى (16/ 240) .
25- چ شتێک دەوترێت لەنێوان (الله ٲکبر)ەکانی نوێژی جەژندا ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
زیکرێکی دیاری کراو نییە بوترێت بەڵکو حەمد وستایشی خودا دەکرێت ، وسڵاوات دەدرێت لەسەر پێغەمبەر ﷺ بەهەر شێوازێک بێت ، خۆ ئەگەر هیچ نەڵێت ئەوا دروستە چونکە ئەوا کارێکی باشە نەک واجب بێت .
مجموع الفتاوى (16/ 241)
دروسته لەنێوان (الله ٲکبر)ەکاندا الحمد لله وسبحان اللە بکرێت وسڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەر ﷺ .
اللجنة الدائمة (8/ 302) .
26- حوکمی ئەو کەسە چی یە کە (الله ٲکبر)ەکانی نوێژی جەژنی لەبیر چووە تاوەکو دەستی کردووە بەخوێندنی قورئان ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
گەر (الله ٲکبر)ەکانی لەبیر چوو تاوەکو دەستی بەخوێندنی قورئان کرد ئەوا لەسەری لادەچێت ،و نابێ بگڕێتەوە بۆی ؛ چونکە سوننەتێکەو کاتەکەی لەدەست چووە ، هەروەک چۆن گەر دوعای دەست پێ کردنی لەیاد چوو نایکاتەوە و لەدەستی دەچێت .
مجموع الفتاوى (16/ 244)
27- حوکمی ئەو کەسە چی یە کەدەگات بەنوێژی جەژندا بەڵام چەند (الله ٲکبر)ێکی لەدەست دەچێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
گەر لەکاتی (الله ٲکبر)ەکاندا چوویتە نێو نوێژەوە ئەوا (الله ٲکبر)ی دەست پێک بکە سەرەتا پاشان شوێن ئیمام بکەوە وهەر شتێکت لەدەست چووبێت لەسەرت نامێنێت .
مجموع الفتاوى (16/ 245).
28- گەر مرۆڤ هەندێک لە (الله ٲکبر)ەکانی لەدەست چوو چ بکات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- لەسەری لادەچێت و دوو بارەی ناکاتەوە ، وەبەهەمان شێوە گەر لەبیری چوو یاخود هەندێکی نەکرد تاوەکو دەستی کرد بەخوێندنی قورئان ئەوا ناگەڕێتەوە بۆی ؛ چونکە ئەوە سوننەتێکە وجێگای تایبەی خۆی هەیە و لەدەست چووە .
ب- بەڵام گەر لەگەڵ ئیمامدا ڕکاتێکی بەکامڵی لەدەست چووبوو ئەوا ئەو ڕکاتە دەکاتەوە وهەموو (الله ٲکبر)ەکانی ئەو ڕکاتەش دەکاتەوە .
مجموع الفتاوى (16-241) .
29- گەر چووە نێو نوێژەوە و بینی ئیمام لە ڕکاتى یەکەم بۆتەوە چ بکات لەم حاڵەتەدا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
دووبارەی دەکاتەوە بەهەمان شێوازی خۆی ، واتە : ئەو ڕکاتە دەکاتەوە وهەموو (الله ٲکبر)ەکانی ئەو ڕکاتەش دەکاتەوە .
مجموع الفتاوى (16-256)
30- حوکمی پێش خستنی وتاری جەژن چی یە ، واتە : سەرەتا وتار بدرێت پاشان نوێژ بکرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
پێش خستنی وتار بەسەر نوێژدا بیدعەیە وهاوەڵان ئینکاریان لێ کردووە .
مجموع الفتاوى (16/ 249) .
31- ئایا جەژن یەک وتاری هەیە یاخود دوان ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەتە لەجەژندا یەک وتار بدرێت ، بەڵام گەر بکرێت بەدوو وتار دروسته .
مجموع الفتاوى (16/ 248) .
32- ئایا وتار بێژ وتارەکەی بە (ٲستغفر الله) دەست پێ دەکات یاخود ( الله ٲکبر) ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- بەنیسبەت (ٲستغفر الله)ەوە ، بەوە دەست پێ ناکرێت ، ونەم زانیە کەس ئەوەی وتبێت .
ب- بەڵام (الحمد لله) کرد (الله ٲکبر ) کردن ، زانایان جیاوازن تیایدا :
هەندێکیان دەڵێن : بە(الله ٲکبر ) دەست پێ دەکرێت ، وهەندێکی تر دەڵێن : بە (الحمد لله) دەست پێ دەکرێت .
جا دروسته بەهەر کامێکیان دەست پێ بکرێت .
مجموع الفتاوى (16/ 248)
33- حوکمی ئامادە بوون لەوتاری جەژندا چی یە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئامادە بوون لەوتاری جەژندا واجبە نی یە ، هەر کەسێک بیەوێ ئامادە دەبێت وەهەرکەسێکیش پێی خۆش بێت هەڵدەستێت ودەڕوات .
مجموع الفتاوى (16/ 249) .
34-حوکمی قسە کردن لەکاتی وتاری جەژندا چی یە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
بێگومان ئەدەب وایە قسە نەکرێت ؛ چونکە گەر قسەی کرد خۆی سەرقاڵ دەکات و ئەو کەسەش سەرقاڵ دەکات کە لەگەڵی دەدوێت یاخود گوێی بۆ دەگرێت و تەماشای دەکات .
مجموع الفتاوى (16/ 247).
35- ئایا سوننەتە وتار بێژ بەپێوە وتار بدات یاخود بەدانیشتنەوە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەتە وتار بێژ لەوتاری هەینی وجەژندا بەپێوە وتار بدات .
مجموع الفتاوى (16/ 247) .
36- ئایا سوننەتە ئیمام لەسەر مینبەر وتاری جەژن بدات ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
أ- هەندێ لەزانایان پێیان وایە سوننەتە .
ب-وەهەندێکی تر لەزانایان دەڵێن : وتار لەسەر مینبەر نەدرێت باشترە .
جا هەردوو شێوازەکە دروسته .
مجموع الفتاوى (16/ 250)
37- ( الله ٲکبر ) موتڵەق و تایبەت چی یە لەجەژنی قورباندا ؟
أ- ( الله ٲکبر ) موتڵەق لەهەموو کاتەکاندا دەکرێت لەیەکەم ڕۆژی مانگی( ذي الحجة ) ە وە تا کۆتایی چوار ڕۆژی جەژن .
ب- ( الله ٲکبر ) ی تایبەت ئەوا لەدوای نوێژە فەرزەکان دەکرێت لەنوێژی بەیانی ڕۆژی عەڕەفەوە تا نوێژی عەسری کۆتا ڕۆژی جەژنی قوربان .
اللجنة الدائمة (8/ 312).
38- چ کاتێک دەس دەکرێت بە ( الله ٲکبر )کردن لەڕۆژی جەژندا و چ کاتێک کۆتایی پێ دەهێندرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
( الله ٲکبر )کردنی ڕۆژی جەژن لەئاوا بوونی خۆری کۆتا ڕۆژی ڕەمەزانەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ئیمام دەچێتە سەر مینبەر بۆ نوێژی جەژن .
مجموع الفتاوى (16/ 259)
39- ( الله ٲکبر )کردن چۆن چۆنی لەجەژنەکاندا دەکرێت و شێوازەکەی چۆنە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- شێوازەکەی بەم شێوەیەیە :
الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله
والله أكبر، الله أكبر ولله الحمد
ب-یاخود :
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر لا إله إلا الله
والله أكبر الله أكبر الله أكبر ولله الحمد .
مجموع الفتاوى (16/ 259) .
40- حوکمی الله أكبر کردن بەجەماعەت چی یە لەجەژنەکاندا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
الله أكبر کردن بەجەماعەت دروست نی یە ، بەڵکو سوننەتە خەڵک هەر یەکەو بۆ خۆی بەدەنگی بەرز الله أكبر بکەن .
مجموع الفتاوى (16/ 268) .
41- حوکمی ئەو کەسانە چییە کە بەموکەبەرە الله أكبر دەکەن لەمزگەوتدا وخەڵکی عەوامیش لەدوایانەوە الله أكبر دەکەن ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەترسم ئەمە جۆرێک بێت لە تەنەتوع و زۆر لەخۆ کردن .
مجموع الفتاوى (16/ 260) .
42- ئایا لەدوای نوێژەکان ولەڕۆژانی جەژندا الله أكبر دەکرێت یاخود زیکرەکان دەکرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
لە پێغەمبەرەوە ﷺ نەصێکی سەڕیح نەهاووە لەچۆنیەتی الله أكبر کردندا ، بەڵام ئەوەی هەیە هەندێ ئەسەر وبۆچوونی زانایانە لەو بارەیەوە ، وئەوانە دەڵێن لەپێش زیکرەکانەوە دەکرێت لەدوای نوێژە فەرزەکان .
مجموع الفتاوى (16/ 261)
===========
سەرچاوەکان
مجموع فتاوى العلامة ابن باز
مجموع فتاوى العلامة ابن عثيمين
مجموع فتاوى اللجنة الدائمة.