ئایا پێش و پاشی نوێژی جەژن نوێژی سوننەت هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێش و پاشی نوێژی جەژن نوێژی سوننەت هەیە؟

 بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
(عبدالله ی كوڕی عباس) دەفەرموێت: " پێغەمبەر جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتی كرد نە لە پێش و نە لە پاشی نوێژی تری نەكرد " ( البخاری : 989 ) .
(ابن حجر) دەفەرموێت : (( دەسكەوتوو وە سەرەنجام ئەوەیە كە نوێژی جەژن هیچ سوننەتێك نە لە پێشی نە لە پاشی جێگیر نەبووە ، بە پێچەوانەوەی كەسێكەوە كە قیاسی دەكات لە سەر هەینی )) (فتح الباری : 2/ 476) .
بەڵام کە گەڕایتەوە بۆ ماڵ دەتوانیت دوو ڕکات سوننەت بکەى بە بەڵگەى ئەم فەرمودەیە :
عن أبي سعيد الخدري قال: " كان رسول الله -- لا يُصلّي قبل العيد شيئا، فإذا رجع إلى منزله صَلّى ركعتين ".
الحديث أخرجه ابن ماجه وأحمد وابن خزيمة والحاكم والسيوطي.
و صححه الحاكم ووافقه الذهبي، وحسنه ابن حجر والألباني -رحمهم الله وغفر لهم-
قال الحاكم : هذه سنة عزيزة

سەردان: ٣,٥٦٢ بەش: نوێژى جەژن