بۆچی لە نوێژى جەژن پێش خوێندنى سورەتى (الفاتحة) لە ڕکاتى یەکەم حەوت (الله أکبر) لە ڕکاتى دووەم پێنج جار (الله أکبر) دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی لە نوێژى جەژن پێش خوێندنى سورەتى (الفاتحة) لە ڕکاتى یەکەم حەوت (الله أکبر) لە ڕکاتى دووەم پێنج جار (الله أکبر) دەکرێت؟

ئەسڵ لەعیبادەتدا ئەوەیە هەرشتێک لەشەرع دا هاتبێت ئەوا بەو شێوەیە دەبێ ئەنجام بدرێت و نەبۆی زیاد دەکرێت ونەکەم ، وپێویستە ئێمە عیبادەتی خودا بکەین بەوشێوازەی کەخودا وپێغەمبەرەکەی فەرمانی پێ کردووین ، جا حیکمەت وفەلسەفەکەی بزانین یاخود نا ، بەتایبەت چۆنیەتی نوێژ وڕۆژوو وحەج...هتد ، ئەمانە شتانێکن مەجالی شتی عەقڵی تێدا نییە ، جا یەکێک لەهاوشێوەی ئەمانە شەش جار یاخود حەوت (الله ٲکبر) کردنە لەنوێژی جەژندا دوای ( الله ٲکبر) ی دەس پێکردن وپێش خوێندنی سوڕەتی فاتیحا لەڕکاتی یەکەم دا ، وەهەروەها پێنج جار (الله ٲکبر) کردن لەڕکاتی دووەم دا ئەمەش لەنوێژی جەژندایه جگە لەنوێژە فەرزەکانی تر .

جا ئەوەی لەسەر ئێمە واجبە باوەڕ بەتەشریعی خودا بێنین وگوێڕایەڵی خودا وپێغەمبەرەکەی بکەین ، وتەسلیم بین پێی ، چونکە ئەسڵ لەعیبادەتدا تەعەبود وپەرستنە نەک زانینى هۆکار بێت وپێویست بێت ئێمە هۆکار وفەلسەفەی هەموو عیبادەتەکان بزانین .

دواتر بۆ عەبد نی یە تەداخولی هەندێ شت بکات کەتایبەتمەندی خودایە وهیچ پەیوەندی بەعەبدەوە نی یە ئەوەش وەک شێواز وچۆنیەتی ئەنجام دانی پەرستشەکان ، وبۆی نی یە پرسیار کات وبڵێت : ئەرێ خودا بۆ فڵان عیبادەتی بەو شێوەیە داناوە وفیساری بەو شێوەیەیی تر ؟

بەڵکو پێویستە لەسەری بزانێت وهەوڵ بدات چ شتێکی لەسەر واجبە وچۆن واجبە لەسەری ودواتر کاری پێ بکات وجێ بەجێی بکات ، خۆ ئەگەر حیکمەتەکەشی بۆ دەرکەوت ئەوا باشترە ، گەرنا تەسلیمی حوکمی خودا دەبێت وگوێڕایەڵی دەکات ودڵنیا دەبێت کەخودا هیچ شتێک دانەناوە ئیلا حیکمەت و مەسڵەحەتی بەندەی تێدایە ؛ چونکە خودا کار بەجێ وزانایە لەکار وگوفتارو شەریعەتەکەی وقەدەرەکەیدا : {إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ}
واتە : بەتەئکید خودای تۆ کاربەجێ وزانایە .

وەئەوەی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەئاماژەمان پێ دا ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : {لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ}
واتە : بەتەئکید پێغەمبەر پێشەوا وپێشڕەوی چاکی ئێوەیە .

وەهەروەها پێغەمبەر فرموویەتی : «صلوا كما رأيتموني أصلي » رواه البخاري في صحيحه،
واتە : نوێژ بکەن بەو شێوازەی کەمن دەبینن نوێژ دەکەم .

وەهەروەها لەحەجی ماڵئاواییدا فەرمووی : «خذوا عني مناسككم »
واتە : شێوازی حەج کردن لەمنەوە وەرگرن .

وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

سەردان: ٣,٥١٤ بەش: نوێژى جەژن