ئایا نوێژى جەژنى ڕەمەزان و قوربان سوننەتە یان فەرزە؟ ئەگەر کەسێک نەچێت بۆ نوێژى جەژن تاوانبار دەبێت؟
زانایان لەبارەی حوکمی نوێژی دوو جەژنەکە سێ بۆچوونیان هەیە :
بۆچوونی یەکەم :
لەسەر ئەوەن کەسووننەتە ، ئەوەش مەزهەبی هەریەک ئیمامی مالیک وشافعی یە .
بۆچوونی دووەم :
لەسەر ئەوەن کەفەڕزی کفایەیە ،واتە : (گەر کۆمەڵێک بیکەن لەسەر باقی موسوڵمانان لادەچێت) ئەوەش مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدە .
بۆچوونی سێیەم :
لەسەر ئەوەن کەواجبە لەسەر هەموو پیاوێکی موسوڵمان ، وپێیان وایە هەرکەسێک بەبێ عوزر تەرکی بکات تاوان بار دەبێت .
بێ گومان بۆچونى سێیەم بەڵگەى بەهێزتر و نزیکترە لە حەقەوە .
زانایان لەبارەی حوکمی نوێژی دوو جەژنەکە سێ بۆچوونیان هەیە :
بۆچوونی یەکەم :
لەسەر ئەوەن کەسووننەتە ، ئەوەش مەزهەبی هەریەک ئیمامی مالیک وشافعی یە .
بۆچوونی دووەم :
لەسەر ئەوەن کەفەڕزی کفایەیە ،واتە : (گەر کۆمەڵێک بیکەن لەسەر باقی موسوڵمانان لادەچێت) ئەوەش مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدە .
بۆچوونی سێیەم :
لەسەر ئەوەن کەواجبە لەسەر هەموو پیاوێکی موسوڵمان ، وپێیان وایە هەرکەسێک بەبێ عوزر تەرکی بکات تاوان بار دەبێت ، ئەوەش مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفەیە وهەروەها ڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە . وەهەریەک لە شيخ الإسلام ابن تيمية وئیمامی شەوکانی ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە .
بڕوانە : المجموع (5/5) ، المغني (3/253) ، الإنصاف (5/316) ، الاختيارات (ص 82) .
سەبارەت بە بەڵگەى بۆچوونی سێیەم
پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمانی کردووە بەدەر چوون بۆ نوێژی جەژن ، تەنانە فەرمانی بەئافرەتانیش کردووە دەرچن بۆ نوێژی جەژن .
ئیمامی البخاري (324) ومسلم (890) لە( أُمِّ عَطِيَّةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْها) فەرموودەیەکیان گێڕاوەتەوە و دەڵێت : أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نُخْرِجَهُنَّ فِي الْفِطْرِ وَالأَضْحَى الْعَوَاتِقَ وَالْحُيَّضَ وَذَوَاتِ الْخُدُورِ ، فَأَمَّا الْحُيَّضُ فَيَعْتَزِلْنَ الصَّلاةَ وَيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُسْلِمِينَ . قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، إِحْدَانَا لا يَكُونُ لَهَا جِلْبَابٌ . قَالَ : لِتُلْبِسْهَا أُخْتُهَا مِنْ جِلْبَابِهَا .
پێغمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێ کردین کە ئافرەتان بنێرین بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان، لەوانەش کچە تازە پێگەیشتووەکان ، وئـەوانەی لەحەیزدان ،و ئەوانەش کە کچی عازەبن ، بەنیسبەت ئەوانەی کەلەحەیزدان کەنارگیردە بوون و نوێژیان نەدەکرد لەگەڵ جەماعەتدا بەڵام ئامادەی خێر و دوعای موسڵمانان دەبوون ، گوتم : پێغەمبەری خوا ﷺ یەکێکمان جلی داپۆشراوی نییە .
فەرمووی : با خوشکەکەی جلێکی پێ بدات .
وه شێخ ابن عثيمين لە "مجموع الفتاوى" (16/214) دا ، دەڵێت :
"الذي أرى أن صلاة العيد فرض عين، وأنه لا يجوز للرجال أن يدعوها، بل عليهم حضورها، لأن النبي ﷺ أمر بها بل أمر النساء العواتق وذوات الخدور أن يخرجن إلى صلاة العيد، بل أمر الحيض أن يخرجن إلى صلاة العيد ولكن يعتزلن المصلى، وهذا يدل على تأكدها" اهـ .
واتە : واى دەبینم کە نوێژی جەژن فەڕزی عەینە ، ودروست نی یە بۆ پیاوان وازی لێ بێنن ، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێ کردووە بەڵکو فەرمانی بەئافرەتانیش کردووە ئەوانەی کەتازە پێگەیشتوون وکچی عازەبن دەرچن بۆ نوێژی جەژن ، بەڵکو فەرمانی کردووە بەو ئافرەتەی کەلەحەزیشدایە دەرچێت نوێژی جەژن بەڵام نوێژ ناکەن ، حەتمەن ئەمەش بەڵگەیە لەسەر تەئکید کردنەوە لێی .
وەهەروەها دەڵێت (16/217) :
"والذي يترجح لي من الأدلة أنها فرض عين ، وأنه يجب على كل ذكر أن يحضر صلاة العيد إلا من كان له عذر" اهـ .
واتە : ئەوەی لەبەڵگەکانەوە بۆمن ڕون بۆتەوە ئەوەیە فەرزی عەینە ، و واجبە لەسەر هەموو پیاوێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر عوزرێکی هەبێت .
وە شێخ ابن باز لە "مجموع الفتاوى" (13/7) دا ، لەبارەی ئەو بۆچوونەوە کەپێی وایە فەرزی عەینە ، دەڵێت :
"وهذا القول أظهر في الأدلة ، وأقرب إلى الصواب" اهـ .
واتە : ئەو بۆ چوونە بەڵگەی بەهێز ترە ، ونزیکترە لەحەق وسەوابەوە .