ئەو هەڵانە چین كە لە نوێژی جەژن و ڕۆژانی جەژندا دەكرێن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو هەڵانە چین كە لە نوێژی جەژن و ڕۆژانی جەژندا دەكرێن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

1 . خۆنەشوشتن لە ڕۆژی جەژندا .
2 . نەپۆشینی باشترین جل و بەرگ لە ڕۆژی جەژندا .
3 . نەخواردنی چەند دەنكە خورمایەك لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن .
4 . خواردن پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن بۆ ( مصلی ) لە جەژنی قورباندا .
5 . گەڕانەوە لە نوێژی جەژن بە هەمان ئەو ڕێگایەدا كە پێیدا ڕۆیشتووە .
6 . ڕۆیشتن بۆ ( مصلی ) بە سواری بە بێ‌ عوزر .
7 . وازهێنان لە تەكبیرە كردن لە ڕۆژانی هەردوو جەژنەكەدا .
8 . تایبەتكردنی شەوی جەژن بە شەونوێژ .
9 . زیادكردنی شتێك لە سەر تەكبیرە كە تێیدا نیە ، بۆ نمونە بڵێت : ( اللهم صل علی سیدنا محمد ) تاوەكو دەڵێت : ( و سلم تسليما كثيرا ) .
10 . سەرقاڵ بوون بە سەردانكردنی هاوڕێ‌ و برادەران لە ڕۆژی جەژندا بە بێ‌ ئەوەی سەردانی خزمە نزیكەكان بكات ، یان تایبەتكردنی سەردانی خزم و كەس و كار تەنها لە ڕۆژی جەژندا .
11 . وتنی ئەوەی كە نوێژی جەژن واجب نیە و ئەوەی وازی لێ‌ دەهێنێت تاوانبار نابێت .
12 . بانگ كردن بۆ نوێژی جەژن بە وتنی ( الصلاة جامعة ) .
13 . قورئان خوێندنی هەندێك لە بانگدەران یان یەكێك لە نوێژكەران پێش ئەوەی وتاربێژ بێتە ( مصلی ) یان مزگەوتەوە .
14 . تەكبیرەكردنی بڕواداران بە دەنگێكی بەرز لە دوای ئیمامەوە .
15 . كردنی وتاری جەژن بە دوو وتار وەكو وتاری هەینی .
16 . دەست پێكردنی وتاری جەژن بە تەكبیرە كردن .
17 . تەكبیرە كردن لە كاتی وتاری جەژندا .
18 . داهێنانی نوێژێك لە شەوی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا .
19 . ڕازاندنەوەی مزگەوت لە جەژنەكاندا .
20 . بڕوابوونی هەندێك لە خەڵكی بەوەی كە چەقاندنی چەقۆ بە دەرگادا لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی شەیتان .
21 . ترساندنی مسوڵمانان بە یاریە ئاگرینەكان لە ڕۆژی جەژندا .
22 . قومار كردن و یارییە نامەشروعەكان لە ڕۆژی جەژندا .
23 . ڕۆیشتنی منداڵان بۆ سینەما و ئەو شوێنانەی یاری ناشەرعی و حەرامیان تێدا دەكرێت لە ڕۆژی جەژندا .
24 . خۆ دانەپۆشین و خۆ ڕازاندنەوەی كچان ( ئافرەتان ) لە ڕۆژی جەژندا .
25 . تەوقەكردنی پیاوان لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم لە ڕۆژی جەژندا .
26 . تێكەڵ بوونی ئافرەتان و پیاوان لە كاتی سەردانكردن لە ڕۆژی جەژندا .
27- قوربانی نەكردن لە لایەن كەسێكەوە كە توانای هەبێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا .
28 . لابردنی موو نینۆك لە لایەن ئەو كەسەی كە قوربانی دەكات لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی ( ذي الحجة) ، وە هەروەها لە ڕۆژی دەیەم و دوای ئەوەش ئەگەر قوربانیەكەی نەكردبێت .
29 . ڕازاندنەوەی ئاژەڵی قوربانی بە ڕەنگ كردن و گوڵ پێداكردن .
30 . قوربانیكردن بە مەڕێك كە عەیبدار بێت و تەمەنی لە یەك ساڵ كەمتر بێت .
31 . بڕوابوون بەوەی كە ئاژەڵی مێینە دروست نیە بۆ قوربانی .
32 . سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لە شەوی جەژندا یان پێش نوێژی جەژنی قوربان
33 . فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانیەكە و دابەشكردنی نرخەكەی بە سەر كەم دەستەكاندا ، یان تەنها نرخی ئاژەڵەكە دەربكات ( دابەش بكات ) بە بێ‌ سەربڕینی
34 . چاك سەرنەبڕین و ئازاردانی ئاژەڵەكە لە كاتی سەربڕینیدا ( یان بەكارهێنانی چەقۆیەك كە تیژ نەبێت ) .
35 . زیكری خوا نەكردن لە كاتی سەربڕیندا .
36 .پێدانی گۆشت بەو قەسابەی كە ئاژەڵەكەی سەربڕیوە لە بری ئەو ئەو كرێیەی كە بۆی دیاری كراوە .
37 . فرۆشتنی پێستی ئاژەڵەكە .
38 . تایبەتكردنی قوربانی بۆ مردوو ، بەڵام بۆچوونی درووست ئەوەیە كە قوربانیەكە بۆ هەموو خێزانەكە دەبێت ( زیندو و مردوویان )

وآخر دعوانا أنِ الحمدُ لله رَبِّ العالمين

لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن لە سوننەتی پاككراوەدا) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ٣,٦٦٨ بەش: نوێژى جەژن