ئایا جەژن (العید) مانای چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جەژن (العید) مانای چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا تەنها دوو جەژن بۆ مسوڵملنان هەیە ئەویش جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربانە، بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا چەندین ڕۆژ كراوە بە جەژن كە هیچ بەڵگەیەكی لە سەر نیە و هیچ بنەمایەكی لە ئایینی ئیسلامدا نیە ، بەڵكو ئەو جەژنانە پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی ئیسلامن و زۆر تاوان و خراپەكاریان تێدا ئەنجام دەدرێن .

سەبارەت بە جەژن (العید) 
(ابن العابدین) دەڵێ‌: (( جەژن بۆیە ناونراوە بە (عید) چونكە خوای گەورە جۆرەها چاكەی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەكانی لە هەر ڕۆژێك لەو ڕۆژانەدا ( واتە ڕۆژانی جەژن ) ، لەوانە خواردن لە پاش خۆگرتنەوە لێی و سەرفترە و تەواوبوونی حەج و سووڕانەوەی سەردان (طواف الزيارة) و گۆشتی قوربانی و شتی تر چونكە عادەت لەمانە خۆشی و بەختەوەری بەخشینە )) ( حاشیە ابن العابدین : 2 / 165 ) .
لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ٥,٩٤٠ بەش: نوێژى جەژن