واتاى " وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ ": ماڵپەڕی وەڵامەکان
 واتاى " وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ "
پرسیار:

 واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ چیه‌: " وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ " ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ به‌دى هێنه‌رى هه‌موو شتێكه‌؟

وتراوه‌ ئه‌وه‌ له‌بابی نواندنى ئه‌ده‌ب و ڕێزه‌ له‌به‌رانبه‌ر خواى گه‌وره‌دا، وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانى خواى گه‌وره‌ هه‌مووى خێرى پوخته‌ له‌ڕووى ئه‌وه‌ى له‌ خواوه‌ ده‌رده‌چن و وه‌صفى خواى پێ ده‌كرێت، وه‌ له‌ڕوویه‌كه‌وه‌ شه‌ڕ و خراپه‌ى تێدا نیه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ دادوه‌رێكى دادپه‌روه‌ره‌ و گشت كاره‌كانى پڕحیكمه‌تن و دادوه‌رن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو شته‌كان له‌شوێنى شایسته‌ى خۆیدا داده‌نێت، هه‌روه‌كو به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ ڕوون وئاشكران، وه‌ له‌ خودى ئه‌و شته‌ى كه‌ قه‌ده‌ره‌ و خوا بڕیارى ڕوودانى له‌سه‌ر داوه‌ شه‌ڕى تێدایه‌ به‌ڵكو له‌ڕووى حاڵى به‌نده‌وه‌ كه‌ تووشى ناڕه‌حه‌تى و دژوارى دێت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى كاروكرده‌وه‌ى خۆیه‌وه‌یه‌تى كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات دێنه‌ڕێى وه‌كو پاداشتێك به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانى، وه‌كو ده‌فه‌رموێـت: [ وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ (30) ] واته‌: ئه‌وه‌ى موصیبه‌ت وناخۆشیانه‌ى كه‌ له‌ئاین ودونیاتاندا تووشتان ده‌بێت ـ ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ ـ ئه‌وه‌ به‌هۆى تاوان وخراپه‌ى كرده‌وه‌ى خۆتانه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌رچى په‌روه‌ردگارتان له‌زۆرێك له‌تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت، و سزاتان نادات له‌سه‌رى

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٦٩٨ بەش: فەرموودە