حوکمی ئەو کەسە چیە کە فەرموودە صحیحەکان ڕەد دەکاتەوە بەبیانوی ئەوەی گوایا پێچەوانەی عەقڵ و ڕوکەشی قورئانە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسە چیە کە فەرموودە صحیحەکان ڕەد دەکاتەوە بەبیانوی ئەوەی گوایا پێچەوانەی عەقڵ و ڕوکەشی قورئانە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
پێدەچێت پێچەوانەی عەقڵی ئەو بێت نەوەک لەبەر ئەوەی لە ڕاستی و واقعدا پێچەوانەی یەکترن، چونکە ئیمە ئەوە چاک دەزانین کە ئەوەی صحیحە و جێگیربووە لە پێغەمبەری خواوە  ھەرگیز پێچەوانەی عەقڵ وژیری نیە، بەڵکو لە دووحاڵەت بەدەرنیە:
یەکەم :  یان ئەوەتا بە دروستی نەسەلمێنراوە کە لەپێغەمبەری خواوە ھاتبێت.
دووەم : یاخود عەقڵەکە خۆی خراپ و ناپەسەندە وچاک خراپ و ڕاست وچەوت لێک ناکاتەوە.
بەڵام ئەگەر صحیح بوو لەڕووی نەقڵەوە و عەقڵ وژیریش ڕێک و تەواو و دروست بوو ئەوا ھەرگیز پێچەوانە و دژەوانەی یەکتر نین ونابن.
پرسیارکەر: ئەی ئایا حوکمی ئەو کەسانە چیە؟
وەڵام: ناتوانین حوکمێکی گشتی بدەین ھەتا ئەو فەرموودانە نەبینین کە گوایا پێچەوانەی عەقڵن.
پرسیارکەر: بۆ نمونە فەرموودەکەی موسا و ملک الموت کە مشتێکی لێ داوە، ھەروەھا فەرموودەی عائیشە کە " مردوو بە گریانی ئەھلەکەی سزا دەدرێت " جگە لەوانیش فەرموودەی تر؟
وەڵام: بەوانە دەڵێین: ئەگەر ئێوە پێتان وایە پێغەمبەری خوا ئەم فەرموودانەی ووتوەو بەڵام ئێوە پێغەمبەر بەدرۆ دەخەنەوە و دەڵێن:
وتەکەی پێچەوانەی عەقڵە و وەری ناگرین، ئەوا کوفرە.
بەڵام ئەگەر باوەڕتان وایە کە پێغەمبەری نەیفەرموون ودەڵێن: ئەمە وەھمی گێڕەرەوەکانە بۆنمونە یان ھەڵەی ئەوانە، ئەوا بێباوەڕبوونتان جێگای سەرنج و تێڕامانە ! چونکە جیاوازی ھەیە لەنێوان کەسێک کە فەرموودەی پێغەمبەر ڕەد بکاتەوە بەبیانوی ئەوەی پێچەوانەی عەقڵە لەگەڵ کەسێک فەرموودەی پێغەمبەر ڕەدبکاتەوە بەبیانوی ئەوەی بەلای ئەمەوە نەسەلمێنراوەو جێگیرنەبووە بە دروستی لە پێغەمبەرەوە، ھەربۆیە ئێمە پێشەوا عومەر بەبێباوەڕ نازانین کاتێک کە ئینکاری جۆرە خوێندنەوەیەکی قورئانی کرد کە بیستی لە قورئان خوێنێکەوە کە بیستبوی لە پێغەمبەرەوەو عومەر نەیبیستبوو، چونکە عومەر بەوکارەی ئینکاری ئایەتێکی کرد لە قورئاندا بەڵام لەڕوی اجتھادی خۆیەوە بوو, وە گومانی وابوو کە ئەم کەسە دڵنیانەبۆتەوە بە جوانی، ھەتا گەیشتە پێغەمبەر و ھەواڵی ئەوەی پێدا وئەویش خوێندنەوەی پیاوەکەی بەڕاست خستەوە، جابۆیە جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەو کەسەی فەرمودەی پێغەمبەر ڕەد دەکاتەوە بەبیانوی ئەوەی پێچەوانەی عەقڵە و ئەو کەسەشی گێڕانەوەکە ڕەد دەکاتەوە بەگومانی خۆی صحیح نیە و جێگیر نەبووە.
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله 

سەردان: ٣,٧٦٠ بەش: فەرموودە