چۆن بزانین بە دوگیان بوونی ئافرەت؟ چ فەحسێک بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بزانین بە دوگیان بوونی ئافرەت؟ چ فەحسێک بکەین؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
داواكارم لە خواى گەورە توانا و یارمەتیم بدات بۆ وەڵامدانەوەى هەموو پرسیارەكانى گۆشەى پزیشكى لە كاتى خۆى دا بە گوێرەى توانا. إنە سمیع مجیب الدعاء.
بۆ زانینی دووگیان بوونى ئافرەت چەند فەحسێكمان هەیە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێت وەكو:
یەکەم : فەحسی پزیشكى ڕاستەوخۆ وەكو زیاد بوونى قەبارە و لەشى كۆرپەلە و زیاد بوونى قەبارەى منداڵدان و فراوانبوونى.

ئەمەش پزیشكى ئافرەتان دەتوانێت لە ڕێگاى زێ بزانێت یان بە ژماردنى ئاستى منداڵدان لەسەرەوەى ناوچەى سكەوە دەكرێت.
دووەم : بۆ دڵنیایی زیاتر لە سكپڕى دەتوانین دەنگى لێدانى دڵى كۆرپەلەكە ببیستین یان بە ئامێرى بیستنى پزیشك بە شێوەى ڕاستەوخۆ، یان بە بەكارهێنانى ئامێرێكى ئەلیكترۆنى جۆرى Doppler بۆ بیستنى دەنگى لێدانى دڵى كۆرپەلەكە كە دایكەكەش ئاگاى لە دەنگى دەبێت و ئەمەش لە حەفتەى هەشتەمى لە سكپڕى ئەنجام دەدرێت و دەردەكەوێت.
سێیەم : شیكردنەوەى میزى ئافرەتى سكپڕ بۆ زانینی ئامادەبوونى هۆرمۆنى سكپڕى كە ناسراوە بە گۆنادۆترۆفین لە میزى ئافرەتى حامیلە دەردەكەوێت یان لە خوێنەكەى كە ڕێژەكەى بەرز دەبێت ئەگەر سكپڕى ڕوودا (ئامادەبوونى ئەم هۆرمۆنە بەردەوامى سكپڕى دەپارێزێت و لە دواى كۆتایی ئیشەكەى لەگەڵ میزە دەردەچێت). ئەم جۆرە شیكردنەوە لە دواى 2 خولەك ئەنجامەكەى دەردەكەوێت.
چوارەم : زانینی سكپڕى بە بەكارهێنانى ئامێرى وێنەى دەنگى Ultrasound یان پێی دەووترێت سۆنۆغراف.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

دکتۆرى تایبەتى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٥,٨١٨ بەش: ڕێنمایی ئافرەتى دووگیان