بۆچی موسوڵمانان بەڕۆژوو دەبن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی موسوڵمانان بەڕۆژوو دەبن؟
پرسیار:

من لەبەریتانیا دەژیم و زۆر جار کەسانێک کە موسڵمان نین پرسیاریان لێکردووم بۆچی موسوڵمانان بەڕۆژوو دەبن؟ چۆن وەڵامیان بدەمەوە و چیان پێ بڵێم.

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

حیکمەتەکانی ڕۆژوو 
یەکەم:

ئێمە بۆیە بەڕۆژوو دەبین لەمانگی ڕەمەزاندا ؛ چونکە خودا فەرمانی پێکردووین ، وفەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} البقرة/183.
واتە: ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکراوە لەسەر ئەو ئومەتانەی لەپێش ئێوە دا بوون بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن و لەخودا بترسن.

ئێمە خودا پەرستی دەکەین بەم عیبادەتە کە خۆشەویستە بەلای خوداوە . 

وە باوەڕدار پێویستە پەلە بکات لەبەجێ گەیاندنی فەرمانی خودا وپێغەمبەرەکەی ئەوەش وەك بەجێ گەیاندنی فەرمایشتی خودا کەفەرموویەتی: {إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} النور/51. 
واتە:قسەی ئیمانداران تەنھا ئەمەیە کاتێ بانگ بکرێن بۆ لای (بەرنامەی) خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەنێوانیاندا کەدەڵێن بیستمان و گوێڕایەڵین وە ھەر ئەوانەن ڕزگاربووان.

وە هەروەها فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالاً مُبِيناً} الأحزاب /36.
واتە: بۆ ھیچ پیاوو ئافرەتێکی باوەڕدار نیە کاتێك خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری ھەر کارێکیان دا (بۆیان نیە) کەسەرپشك بن لەکارەکەیاندا وە ھەر کەس سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕا بونێکی ئاشکرا.

دووەم:
یەکێکی تر لەحیکمەتەکان جۆراو جۆر بوونی عیبادەتەکانە بۆ تاقی کردنەوەی مرۆڤ ، بەڵکو دەرکەوێت بزان تاچەند پابەند دەبێت پێوەیی وقەبوڵیان دەکات ، و ئایە ڕەزامەندنی خودا پێش دەخات یاخود حەز وهەواو ئارەزووەکانی خۆیە ؟
گەر ورد بینەوە لەپێنج عیبادەتەکە: شەیەتومان ، و نوێژ ، و ڕۆژوو ، و زەکات ، و حەج  دەبینین هەندێکیان بەتەواوی بەلاشە دەکرێن وهەندێکیان بەتەواوی بەماڵ ئەنجام دەدرێن ، وهەندێکی تریان تێکەڵن بەماڵ ولاشەش ئەنجام دەدرێن تاوەکو کەسی ڕەزیل وسەخی لێک جودا ببنەوە، ڕەنگە هەندێ کەس بەلایەوە ئاسایی بێت هەزار ڕکات نوێژ بکات ، بەڵام دینارێك نەکاتە خێر ، وهەندێکی تر بەپێچەوانەوە پێیان ئاساییە هەزار دینار بکەنە خێر بەڵام ڕکاتێك نوێژ نەکەن.
شەریعەت دابەشکاری کردووە وچەند جۆرێك عیبادەتی فەرز کردووە تاوەکو بزانێت کێ فەرمانی خودا بەجێ دێنێ ، و کێش شوێنی هەوا و ئارەزووی دەکەوێت.

بۆ نموونە نوێژ عیبادەتێکە تەنها بەلاشە ئەنجام دەدرێت .

وە زەکات: بەماڵ دەکرێت .

وە حەج: تێهەڵکێشە و بەلاشە و ماڵ و سامان دەکرێت تەنها خەڵكی مەککە نەبێت کەڕەنگە پێویستیان بەماڵ وپارە سەرف کردن نەبێت ، بەڵام ئەوە کەمە ، یاخود بەراورد بەغەیری مەککە زۆر کەمن.

وەجیهاد لەپێناوی خودادا: ئەمەشیان بەماڵ ولاشە دەکرێت ، وهەندێ جار تەنها بەماڵ وهەندێ جار تەنها بەلاشە.

وەتەکلیفیش دابەش دەبێت بۆ دوور کەوتنەوە لەشتە خۆشویستراوەکان ، وبەخشینی خۆشەویستراوەکان ، ئەمەش جۆرێکە لەعیبادەت.

وازهێنان لەشتی خۆشویستراو وەك: ڕۆژوو ، وبەخشینی شتی خۆشویستراو وەك: زەکات؛ چونکە ماڵ خۆشەویستە لەدڵدا ، بۆیە ماڵی خۆشویستراو نابەخشرێ مەگەر لەپێناو شتێکی خۆشەویستردا نەبێت.

وە بەهەمان شێوە واز هێنان لەشتی خۆشویستراو ، وهەندێ جار ڕەنگە ئاسان بێت لەسەر مرۆڤ هەزار دینار ببەخشێت ، وتەنها ڕۆێك بەڕۆژوو نەبێت یاخود بەپێچەوانەوە ." اهـ قاله الشيخ ابن عثيمين في "الشرح الممتع" (6/190).

سێیەم:
حیکمەت لەفەرزکردنی ڕۆژوودا زۆر زۆرە لەوانە پرسیار کراوە لە (الشيخ ابن عثيمين) لەم بارەیەوە؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی:

گەر ئەم ئایەتە بخوێنینەوە: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) البقرة /183.
واتە: ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکراوە لەسەر ئەو ئومەتانەی لەپێش ئێوە دا بوون بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەخودا بترسن.
ئەوا بەتەئکید حیکمەتی فەرز بوونی دەزانین ، کەئەویش تەقوای خودایە وپەرستنیەتی ، وتەقواش واز هێنانە لەو شتانەی حەرام کراون وئەوەش بەموتڵەقی هەموو شتێکی فەرمان پێکراو وحەرامکراو دەگرێتەوە، وپێغەمبەر : (مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ وَالْجَهْلَ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ) رواه البخاري (6057).
واتە:: هه‌ر كه‌سێك وته‌ی درۆ و درۆكردن واز لێ نه‌هێنێ، خوای گه‌وره‌ هیچ پێویستی به‌ خۆگرتنه‌وه‌ی له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئەو کەسە نییه‌.

هەر بۆیە پێویستە کەسی ڕۆژووەوان هەستێت بەئەنجامدانی هەموو واجباتەکان ، وەهەروها دوور کەوێتەوە لەهەموو حەرامکراوەکان جا کار بن یاخود قسە وگوفتار ، غەیبەتی خەڵك نەکات ودرۆ نەکات ، ودوو زمانی نەکات ، وشتی حەرام نەفرۆشێت ، ودوور دەکەوێتەوە لەهەموو حەرامکراوەکان ، و گەر مرۆڤ  لەمانگێکدا ئەو کارانە هەموو بکات کە چاکن و دوور کەوێتە لەخراپەکان ئەو کات بەتەئکید ڕادێ لەسەر کاری خێر وچاکە ودوور کەوتنەوە لەخراپە لەتەواوی ساڵەکەدا .
بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵکی جیاوازی ناکەن لەنێوان ئەو ڕۆژانەی بەڕۆژوون و ئەو ڕۆژانەی بەڕۆژوو نین ، وئەوان هەر لەسەر عادەتی وازهێنان لەبەجێ گەیاندنی واجباتەکان وئەنجامدانی حەرامکراوەکانن ،و هەست ناکەی ئەو کەسە بەڕۆژووە و ویقاری پێوە دیار نییە ، جا ئەم کارانە ڕۆژوو بەتاڵ ناکەنەوە بەڵام خێرەکەی کەمدەکەنەوە ،وەهەندێ جار ڕەنگە تاوانەکە قورستر بێت لەڕۆژووەکە وپاداشتەکەی لەدەست بچێ اهـ .

"فتاوى أركان الإسلام" (ص 451) .