بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
* قوربانى به چى دەكرێت
قوربانى تەنها به ووشتر و گاو و مەڕ و بزن دەكرێت ، وه به هیچ ووڵاخ و ئاژەڵێكى تر جگه لەمانه ناكرێت.
* تەمەنى قوربانى
له كتێبی (أحكام العيدين) دا هاتووه : (وكان (ﷺ) يأمر أصحابه أَنْ يَذْبَحُوا الْجَذَعَ مِنْ الضَّأْنِ ، وَالثَّنِيَّ مِمَّا سِوَاهُ وَهِيَ الْمُسِنَّةُ)(1).
واته : پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانى دەكرد به هاوەڵانى کەوا شەک سەرببڕن له خووریدار ، وه ئەگەر وشتر بوو با پێنج ساڵى تەواو كردبێت ، وه ئەگەر مانگا و بزن بوو با دوو ساڵى تەواو كردبێت و چوبێته ناو ساڵى سێیەمەوە .
[ لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ﷺ) وەرگیراوە لە نوسینی مامۆستا محمد عبدالرحمن]
----------------------------------
(1) أحكام العيدين فـي السنَّة الـمُطهرة ص : (71-72) ، وهو مستل من "زاد الـمعاد"