ڕاستە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم قوربانی بۆ هەژارەکانى ئومەتەکەى کردووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕاستە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم قوربانی بۆ هەژارەکانى ئومەتەکەى کردووە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای قوربانی كردنی نه‌بێت له‌به‌ر ده‌ست كورتی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ توانای نه‌بێت مه‌ڕێك یان بزنێك بكڕێت یان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی تردا گایه‌ك بكه‌ن به‌ قوربانی ، ئه‌وا مژده‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ین چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌ ده‌ستی موباره‌كی خۆی قوربانیی كردووه‌ له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ی كه‌ قوربانییان نه‌كردووه‌ له‌به‌ر هۆكاری نه‌داری و ده‌ست كورتی.
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنهما) قَالَ : ((شَهِدْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ () الأَضْحَى بِالْمُصَلَّى ، فَلَمَّا قَضَى خُطْبَتَهُ نَزَلَ مِنْ مِنْبَرِهِ ، وَأُتِيَ بِكَبْشٍ فَذَبَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ () بِيَدِهِ وَقَالَ : بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَرُ ، هَذَا عَنِّي وَعَمَّنْ لَمْ يُضَحِّ مِنْ أُمَّتِي))(1).
واته‌: ئاماده‌ی نوێژی جه‌ژنی قوربان بووم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا () له‌ نوێژگه‌دا (الـمصلى) ، جا دوای ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یی ته‌واوكرد له‌ مینبه‌ره‌كه‌ی دابه‌زی ، ئه‌نجا به‌رانێكیان بۆ هێنا و پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌ ده‌ستی خۆی سه‌ریبڕی و فه‌رمووی : (بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَر) ئه‌مه‌ له‌ جیاتی خۆم و ئه‌وانه‌ی قوربانییان نه‌كردووه‌ له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م .

[ لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ) وەرگیراوە لە نوسينی مامۆستا محمد عبدالرحمن]
------------------------------------------------
(1) صحيح أبي داود رقم : (2810) ، وصحيح سنن الترمذي رقم : (1521).

سەردان: ٢,٣٧١ بەش: قوربانى كردن