ئایا قوربانی بکەم یان پارەکە بکەم بە خێر و صه‌ده‌قه چاكتره؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئایا قوربانی له خێر و صه‌ده‌قه چاكتره؟
قال ابن قدامة في "الـمغنـي" : (أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) ضَحَّى وَالْخُلَفَاءَ بَعْدَهُ ، وَلَوْ عَلِمُوا أَنَّ الصَّدَقَةَ أَفْضَلُ لَعَدَلُوا إلَيْهَا ... وَلِأَنَّ إيثَارَ الصَّدَقَةِ عَلَى الْأُضْحِيَّةِ يُفْضِي إلَى تَرْكِ سُنَّةٍ سَنَّهَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ )(1).
واته : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) و هه‌ر چوار جێنشینه باشه‌كانی له دوای خۆی قوربانییان كردووه ، جا ئه‌گه‌ر بیانزانییایه خێر و صه‌ده‌قه باشتره له قوربانی ئه‌وا ده‌یان كرد ، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشخستنی صه‌ده‌قه له‌سه‌ر قوربانی ده‌بێته هۆی واز هێنان له سوننه‌تێك (واته: دروشم و ڕێبازێك) كه پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) دایناوه.
وقال النووي : (مذهبنا أنَّ الأضحية أفضل من صدقة التطوع … لأنَّ التضحية شعارٌ ظاهرٌ)(2).
واته : له مه‌زهه‌بی (شافعي)دا قوربانی چاك تره له خێر و صه‌ده‌قه ... چونكه قوربانی دروشمێكی دیار و ئاشكرای ئایینی ئیسلامه .
بۆیه ده‌بێت قوربانی ئه‌نجام بدرێت نه‌ك خێر و صه‌ده‌قه.
بیرخستنه‌وه‌یه‌ك : به داخه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه به هۆی بێئاگایی له سوننه‌تی موباره‌كی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) چه‌ندین بیدعه‌ی چه‌په‌ڵی وه‌ك (مه‌ولودی) و (به‌ره جه‌ژنان و عه‌ره‌فه) و (سه‌ر چله و سه‌ر ساڵ) ، و هه‌روه‌ها (نه‌زری شیركی بۆ ئیمامه‌كان) كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر نه‌هاتووه بووه‌ته هۆی مراندنی دروشمی قۆچ و قوربانی كردن ، كه‌واته پێویسته هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه زۆر بكرێت تاوه‌كو سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) زیندوو بكرێنه‌وه و زاڵ ببێت به سه‌ر بیدعه چه‌په‌ڵه‌كاندا (إنْ شا‌ء الله) .
[ لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ﷺ) وەرگیراوە لە نوسينی مامۆستا محمد عبدالرحمن]
------------------------------------------------
(1) الـمغني لابن قدامة الـحنبلي: (11 / 95).
(2) الـمجموع : (8 / 316).