ئایا دروستە قوربانی کردن و عەقیقە کردن پێکەوە بکرێن و یەک مەڕ بۆ هەردووکیان سەرببڕدرێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە قوربانی کردن و عەقیقە کردن پێکەوە بکرێن و یەک مەڕ بۆ هەردووکیان سەرببڕدرێت ؟

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
لەمەزهەبی حەنبەلیەکاندا دروست و ڕەوایە یەک مەڕ سەرببڕدرێت بۆ هەردوو مەبەستەکە ، ئەویش بەکارکردن بەقیاس ، بەبەڵگەی ئەوەی ئەگەر هاتوو جەژن کەوتە ڕۆژی هەینیەوە ، ئەوا بۆ هەردووکیان تەنها یەک خۆشۆردن ئەنجام دەدرێت .«الإنصاف» للمرداوي (٤/ ١٠١).
بەڵام ئەوەی ئاشکراو ڕوونە ئەوەیە کە دروست نیە لەبری هەردوو مەبەستەکە تەنها مەڕێک سەربڕدرێت ، چونکە دوو مەبەست و دوو شتی جیاوازن و پێکەوە گرێنادرێن لەکارێکدا ، مەگەر هاتوو بەڵگەیەک هاتبێت ، بۆیە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەهاتووە ، چونکە پێغەمبەری خودا () دەفەرموێت : «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى» مُتَّفَقٌ عليه.
ئەمەش بەو واتایە دێت کە بۆ هەریەک لەکارێک نیەتێکی پێویستە ، ئەمەش بنچینەو بنەوایەکە لەهەموو کارێکدا ، مەگەر بەڵگەیەکی ڕوون هاتبێت ، وە قیاسیش لەپەرستشەکاندا جێگەی بەڵگە ناگرێتەوە ، عیلمیش لای خودایە ..
وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.
شێخ محمد علی فركوس

سەردان: ٤,٨٠٤ بەش: قوربانى كردن