قەرز کردن بۆ قوربانی کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قەرز کردن بۆ قوربانی کردن
پرسیار:

ئایا دروستە قوربانی بکەیت بەقەرز تا کاتی هاتنی موچە ؟

شێخ ابن باز رحمه الله دەڵێت:
دروستە موسوڵمان قەرز بکات بۆ ئەوەی قوربانی بکات بەمەرجێ توانای دانەوەی هەبێت .
مجموع الفتاوى (18-38).

وەهەروەها شێخ ابن عثيمين دەڵێت:
أ- هەژارێک کەلەکاتی قوربانی کردندا پارەی نی یە بەڵام موچەی هەیە یاخود ئومێدی هەیە شتێک بێتە دەسیەوە ئەوا دەتوانێت قەرز بکات ودواتر بیداتەوە .
ب-بەڵام گەر دەیزانی بەم زوانە ناتوانێ بیداتەوە ئەوا پێمان باش نی یە قەرز بکات چونکە ئەو قوربانیە توشی قەرزاری دەکات .
مجموع الفتاوى (25-110)

سەردان: ٤,٣٣٧ بەش: قوربانى كردن