عەیبدار بوونی حەیوانی قوربانی پێش سەربڕینی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
عەیبدار بوونی حەیوانی قوربانی پێش سەربڕینی
پرسیار:

پێش جەژن بەچەند ڕۆژێک مەڕێکی ساغم کڕی کەدەگونجا بۆ قوربانی ، ولەکاتی دابەزینیدا بۆ شوێنی سەر بڕین بەسەعاتێک پێی توشی شتێک بوو ،جا ئایا ئەو بەعەیبە حسابە لەقوربانیدا ؟

خاوەنی [(زاد المستقنع)] دەڵێت : ( گەر توشی عەیب بوو ( واتە : قوربانیەکە ) ئەوا سەری ببڕە ودروسته وبەقوربانی دەچێت ... )

وە شيخ ابن عثيمين دەڵێت :
بۆ نموونە : پیاوێک مەڕێک دەکڕێت بۆ قوربانی ودەس نیشانی دەکات پاشان پێی دەشکێت ، و وای لێدێت ناتوانێت لەگەڵ مەڕە ساغەکاندا ڕێ بکات ، لەم حاڵەتەدا سەری دەبڕێت ودەبێت بۆ قوربانی ؛ چونکە کاتێ دەس نیشانی دەکات وەک ئامانەتی لێ دێت ، وکاتێ کەئەمانەت بوو وخۆی دەستی نەبوو لەعەیبەکەیدا یاخود کەم تەرخەم نەبوو ئەوا هیچ زەمانێکی لەسەر نی یە ودروسته بیکات بەقوربانی .
(انظر الشرح الممتع ج-7 ص-515)

سەردان: ٢,٧٤٤ بەش: قوربانى كردن